ئۆتۆمبێلەکانی ڕینۆ داستەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-10-15:16:00 - کۆدی بابەت: 4363
ئۆتۆمبێلەکانی ڕینۆ داستەر

ناوه‌ڕۆك

ڕینۆ داستەر

ئۆتۆمبێلی ڕینۆ داستەر یەکێکە لە ئۆتۆمبێلە بەهێز و ئابوورییەکان، کە بزوێنەرێکی 1600 سی سی هەیە و هێزی 110 ئەسپ هەیە، هەردو جۆری گێڕ عادی و ئۆتۆماتیکی هەیە، ڕینۆ داستەر ئۆتۆمبێلێکی خێزانییە و بۆ پێشبڕکێ نابێت، هەروەها دوو جۆری هەیە یەکەمیان کە تەنها دوو تایەی دەخولێتەوە واتا (2*4)، دووەمیان هەرچوار تایەکەی (4*4) دەخولێتەوە کە بۆ جادە سەختەکان بەکاردێت.

تایبەتمەندییەکانی ڕینۆ داستەر

  • لەسەر جادەکان خۆڕاگرە و سیستمێکی بەھێزی هەیە کە لە ئۆتۆمبێلەکانی تری جیادەکاتەوە چونکە زۆربەی ئۆتۆمبێلە بەرزەکان لە کاتی خێراییە زۆرەکاندا خۆڕاگرنین.
  • لە کاتی شۆفێریدا ئاسوودەبەخشە و شۆفێر لە جادە سەختەکاندا بێزارناکات.
  • کێشی ئۆتۆمبێلەکە قورسە.
  • نرخی هەرزان و گونجاوە لەچاو ئۆتۆمبێلەکانی تردا کە نرخەکەی دەگاتە نزیکەی 7 هەزار دۆلار.
  • بەشی ناوەوەی جوان و سەرنجڕاکێشە.
  • کوالێتی ئۆتۆمبێلەکە بەرزە لە زۆر جیاوازی نییە لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەم نرخانەدان.
  • پارێزگاری و سەلامەتی، ئۆتۆمبێلی ڕینۆ داستەر سیستمی پارێزگاری بەهێزی هەیە لەگەڵ دوو ئەیرباگ لەبەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە.
  • یەکێک لە تایبەمەندییەکانی ئۆتۆمبێلەکە بریتییە لە قەبارەکەی کە درێژییەکەی 4315 میلیمەترە، پانییەکەی 2000 میلیمەترە، هەروەها قەبرەی سندوقەکەی 408 لیترە.
  • ئۆتۆمبێلی ڕینۆ داستەر یەکێکە لە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلەکانی پۆلێنەکەی، ئەمەش لەبەر گونجاوی نرخەکەی و پێویستی کڕیاران لە ڕووی سەلامەتییەوە.

کێشەکانی ئۆتۆمبێلی ڕینۆ داستەر

  • پارچەی یەدەگی کەمە و گەر دەستبکەوت نرخیان گرانە.
  • لە خێرایی 160 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئۆتۆمبێلەکە دەلەرزێتەوە.
  • هەندێک تایبەتمەندی نییە وەک شوێنی سویچەکان لە شوێنێکی سەیردایە، هەروەها شوێنی شت هەڵگرتنی نییە.
  • دەرگای بەنزینی ئۆتۆمبێلەکە هەمیشە کراوەیە.
  • ئەو مادانەی کە لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلەکەدا بەکارهاتووە کوالێتیان بەرز نییە.
  • هەیکەلی ئۆتۆمبێلەکە پتەو نییە.
  • خێرایی ئۆتۆمبێلەکە کەمە.
  • ئەو فایبەرەری کە بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە و بزوێنەرەکە جیا دەکاتەوە دانەپۆشراوە و شێوەیەکی ناشرین دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەکە.


سەرچاوەکان



1013 بینین