تۆیۆتا ئەڤەلۆن

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-11-02:45:00 - کۆدی بابەت: 4376
تۆیۆتا ئەڤەلۆن

ناوه‌ڕۆك

تۆیۆتا ئەڤەلۆن

تۆیۆتا ئەڤەلۆن یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەڤەلۆن کە لە ساڵی 1994 دەستی بە بەرهەمهێنانی کردووە، هەروەها ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئەڤەلۆن چەندین جۆری جیاوازی هەیە، لێرەدا باسی تایبەتمەندی و کێشەکانیان دەکەن.

تۆیۆتا ئەڤەلۆن جۆری XLE

  • قەبارەی بزوێنەرەکەی 3.5 لیترە و شەش بستۆنە، هەروەها هێزی 274 ئەسپی هەیە.
  • ئۆتۆمبێلەکە گێڕ ئۆتۆماتیکە و 6 خێرایی هەیە.
  • قەبارەی ویلەکانی 17 ئینچە و لە ئەلەمنیۆم دروستکراون.
  • ڕاگری خێرایی هەیە (تحدید سرعة).
  • سیستمی خۆڕاگری هەیە لەسەر جادەکان (Vehicle Stability Control-VSC).
  • سیستمی دابەشکردنی ئەلیکترۆنی هەیە بۆ هێزی ئیستۆپەکانی.
  • سیستمی یاریدەدەری ئیستۆپی هەیە (Brake assist-BA).
  • سیستمی دژە خلیسکان (ABS) هەیە.
  • ئۆتۆمبێلەکە بە دووگمە دادەگیرسێت و دەکوژێتەوە.
  • سوکانەکەی دوگمەی کۆنتڕۆڵکردنی پێوەیە.
  • ئۆتۆمبێلەکە هەشت بڵندگۆ (مکەبەرە)ـی تێدایە، هەروەها بلوتوس و شوێنی USB هەیە.
  • سوکانەکەی بە چەرم داپۆشراوە.
  • ئەریباگی هەیە بۆ شۆفێر و سەرنشینەکانی پێشەوە و دواوە.
  • شاشەی زانیاری تایبەتی هەیە کە بەکارهێنانی زۆری هەیە.
  • کوشنەکانی لە چەرم دروستکراون و هەروەها ساردکەرەوەی ئۆتۆماتیکی هەیە.
  • سیستمی کۆنتڕۆڵکردنی پلەی گەرمی جیاوازی هەیە بۆ شۆفێر و سەکن.
  • سندوقی ئۆتۆمبێلەکە بە شێوازی کارەبایی دەرێتەوە.
  • لایتەکانی پێشەوەی هالۆجینە و دەسکی دەرگاکان لە کرۆم دروستکراوە.
  • شەبەکەی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە کرۆم بۆیەکراوە.
  • فەرشەکانی ئۆتۆمبێلەکە لە قوماش دروستکراون.
  • لەبەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە هەستەوەری تایبەت هەیە بۆ یارمەتیدانی شۆفێر لەکاتی پارککردنی ئۆتۆمبێلەکە.

تۆیۆتا ئەڤەلۆن جۆری  XLE Touring

ئەم ئۆتۆمبێلە هەموو تایبەتمەندییەکانی جۆری XLE هەیە لەگەڵ ئەم جیاوازییانەی خوارەوە:

  • لە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە هەستەوەر هەیە کە بەرهەمی مالیزییە.
  • سەقفەکەی دەکرێتەوە (سلایدە).
  • کامێرای دواوەی هەیە.
  • تایبەتمەندی کارپێکردنی ئۆتۆمبێلەکەی هەیە لە دوورەوە.

تۆیۆتا ئەڤەلۆن جۆری Limited Navigation

ئەم ئۆتۆمبێلە هەموو تایبەتمەندییەکانی جۆری XLE Touring هەیە لەگەڵ ئەم جیاوازییانەی خوارەوە:

  • لایتی ڕۆژی هەیە.
  • لەژێر کوشنەکانی ئۆتۆمبێلەکەدا لایت هەیە.
  • دەتوانیت ڕێژەی ڕووناکی گێچی ئۆتۆمبێلەکە بگۆڕیت.
  • سیستمی GPS هەیە.
  • لایتەکانی پێشەوەی هالۆجینن و ڕووناکیان زۆر بەهێزە.
  • دەتوانیت ئاڕاستەی لایتەکانی پێشەوە بگۆڕیت.
  • مکەبەرەکانی ئۆتۆمبێلەکە هی کۆمپانیای (JBL)ـە.
  • کوشنەکانی لە چەرمی گرانبەها دروستکراون.
  • لایتی زینۆنی هەیە بۆ ڕووناککردنەوەی کەم (کز).
  • دەتوانیت خێرایی ئۆتۆمبێلەکە (گێڕ) لە ڕێگەی سوکانەکەوە بگۆڕیت.
  • لە دواوەی ئتۆمبێلەکە پەردەی کارەبایی هەیە.
  • سیستمی چوونەژوورەوەی زیرەکی هەیە.
  • 11 مکەبەرەی تێدایە، هەروەها کوشنەکانە پێشەوە فێنککەرەوەیان هەیە.

تۆیۆتا ئەڤەلۆن جۆری Limited Premium

ئەم ئۆتۆمبێلە هەموو تایبەتمەندییەکانی جۆری Limited Navigation هەیە لەگەڵ ئەم جیاوازییانەی خوارەوە:

  • کۆنتڕۆڵی زیاتر بۆ گۆڕینی لایتەکانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە.
  • لایتەکانی (LED)ـی زینۆنی هەیە بۆ ڕوو ڕووناککردنەوەی بەهێز.
  • لایتەکانی (LED)ـی زینۆنی هەیە بۆ ڕوو ڕووناککردنەوەی لاواز (کز).
  • سیستمی یاریدەدری هەیە لەکاتی گۆڕینی ئاڕاستە.
  • سیستمی پارێزگاری پێش پێکدادانی هەیە.
  • جێگری خێرایی (تحدید سرعة) هەیە لە جۆری ڕاداری.

کێشەکانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئەڤەلۆن

ئەم ئۆتۆمبێلە کێشەی زۆر کەمە، بەڵام یەکێک لە کێشەکانی بریتییە لە هەڵەی بەرهەمهێنان، کە کاتێک پێ دەنێیت بە بەنزیندا پێدڵەکە دەلکێت یاخود گیر دەبێت لە فەرشی ئۆتۆمبێلەکە.


سەرچاوەکان



946 بینین