ناوهڕۆك
جۆرەکانی نەخۆشی دەروونی چیین؟
- سایکۆس (ذهانی)
- نیۆرۆس (عصابی)
جیاوازی نێوان دوو جۆرەکەی نەخۆشی دەروونی
| سایکۆس |
نیۆرۆس |
| ١- کەسەکە دان بە نەخۆشیەکەیدا نانێت و ڕازی نابێت بە نەخۆشی ناوببرێت. | کەسەکە دان بە نەخۆشیەکەیدا دەنێت و بە دوای چارەسەردا دەگەڕێت. |
| ٢- هەست بە شێواوی قسەکانی دەکرێت و ناوەڕۆکی قسەکانی ڕوون نییە. | گرفت لە قسەکانیدا نییە و لە ناوەڕۆکی قسەکانی دەگەین. |
| ٣- چارەسەری لەڕێگەی دەرمان دەبێت لە زۆربەی حاڵەتەکان. | چارەسەری لە ڕێگەی ئاخاوتن و چارەسەری دەروونی دەبێت. |
| ٤- زۆر جار دوای چاکبوونەوەی ڕووداوەکانی بیرنامێنێت. | زۆربەی کات نەخۆشەکە ڕووداوەکانی دێتەوە یاد. |
| ٥- نەخۆشەکە توشی حاڵەتی هەڵوەسە دەبێت. | نەخۆشەکە توشی هەڵوەسە نابێت. |
سەرچاوەکان
23288 بینین