ئۆتۆمبێلەکانی ئەستۆن مارتن

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-15-01:32:00 - کۆدی بابەت: 4506
ئۆتۆمبێلەکانی ئەستۆن مارتن

ناوه‌ڕۆك

ئەستۆن مارتن

ئۆتۆمبێلی ئەستۆن مارتن بەرهەمی كۆمپانیای بەریتانی ئەستۆن مارتنە، كە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی وەرزشی شاهانە، ئەم كۆمپانیایە لە ساڵی 1913 لەسەر دەستی لیۆنێل مارتن (Lionel Martin) و ڕۆبێرت بامفۆڕد (Robert Bamford) دامەزراوە.

تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی ئەستۆن مارتن

  • قەبارەی ئۆتۆمبێلەكە 7 لیترە و 12 بستۆنە.
  • توانای بزوێنەرەكە دەگاتە 800 هێزی ئەسپ كە دەكاتە 4200 سی سی.
  • لە ماوەی سێ چركەدا خێراییەكەی لە 0 دەگاتە 96 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
  • خێرایی ئۆتۆمبێلەكە دەگاتە 360 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
  • بۆ هەر 100 كیلۆمەترێك 15 لیتر بەنزین سەرفدەكات.
  • سیستمی تایبەتی تێدایە كە لە كاتی پێچكردنەوەدا ئۆتۆمبێلەكە بە خۆڕاگری دەهێڵێتەوە.
  • سیستمی دژە خلیسكان (ABS)ـی تێدایە.
  • سیستمی ئەلیكترۆنی دابەشكردنی تایبەت بە ئیستۆپی تێدایە.
  • تایبەتمەندی ڕاگرتنی خێرایی (تحدید سرعة) تێدایە.
  • تایبەتمەندی كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی تایەكانی تێدایە.
  • گێڕی ئۆتۆمبێلەكە ئۆتۆماتیكییە و شەش خێرایی هەیە.
  • لە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە لە بەشی پێشەوە و لاتەنیشتەكانی ئەیرباگی تێدایە بۆ پاراستنی سەرنشینەكانی.
  • درێژییەكەی 4.60 مەتر، پانییەكەی 2.2 مەتر و بەرزییەكەی 1.22 مەترە.
  • زۆرترین هێزی سوڕانەوەی 620 نیوتن مەترە.
  • كێشی ئۆتۆمبێلەكە بەنزیكەیی 1950 كیلۆگرامە.
  • دیزاینی ویلەكانی ئۆتۆمبێلەكە وەرزشیانەیە و قەبارەكەی 20 ئینچە.
  • شاشەیەكی قەبارە 7 ئینچی تێدایە.
  • كوشنەكانی ئۆتۆمبێلەكە گەورە و فراوانن و بە چەرمی ئەسڵی داپۆشراون.
  • كامێرای دواوە و هەستەوەری تایبەتی تێدایە.
  • توانای كۆنتڕۆڵكردنی ئۆتۆمبێلەكەت هەیە لە دوورەوە واتا (بصمة)ـیە.
  • چەندین تایبەمەندی تری هەیە وەك: چەرخی داگیرساندنی جگەرە، لە دواوەی ئۆتۆمبێلەكە باڵ (Rear spoiler) هەیە، فێنككەرەوەیەكی بەهێزی هەیە، بلوتوس و شوێنی USB هەیە، هەروەها سوكانی ئۆتۆمبێلەكە لە چەرم دروستكراوە.
  • سیستمی دژە دزین (Immobilizer)ـی هەیە.

كێشەكانی ئۆتۆمبێلی ئەستۆن مارتن

  • سەرەتا پێدڵەكانی (بەنزین و ئیستۆپ)ـەكانی لە پلاستیك دروستكرابوون، بۆیە كۆمپانیاكە ئۆتۆمبێلە دروستكراوەكانی لە بازاڕەكان گێڕایەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.
  • نرخەكەی زۆر گرانە و هەموو كەسێك ناتوانێت بیانكڕێت، تەنانەت دەوڵەمەندەكانیش لەكاتی كڕینیدا دوودڵن لەبەر بەرزی نرخەكەی.
  • ئۆتۆمبێلەكە زۆر نزمە و ئەگەری بەركەوتنی ژێرەكەی هەیە لە تاسە و جادەكاندا.
  • پێویستی بە ڕێگەیەكی زۆر باش هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت بە خێرای لێیبخوڕیت.


سەرچاوەکان



592 بینین