زنجیرە خواردنگەی ماک دۆناڵدز

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-16-02:28:00 - کۆدی بابەت: 4543
زنجیرە خواردنگەی ماک دۆناڵدز

ناوه‌ڕۆك

ڕیتچار و مۆریس ماکدۆناڵدز

لە کاتی قسەکردن لەسەر ئەو خواردنە خێرایانەی ژیانی خەڵکی داگیر کردووە و جۆرێک لە ئالوودەبوونی دروست کردووە، هەر دەبێت ناوی خواردنگەکانی ماکدۆناڵدز بێنین و بزانین کێ دامەزرێنەری خواردنگەکانی ماکدۆناڵدزی خاوەنی یەکێک لە بەناوبانگترین براندە بازرگانییەکانە، ریتچآرد و مۆریس ماکدۆناڵدز کە دووبران لە مانچستەر لەدایک بوون و پاشان ڕۆیشتوون بۆ کالیفۆڕنیا، کە لەوێ فرۆشگایەکی بچووکی فرۆشتنی هۆت دۆگ (نقانق-سۆسج)ـی تازەیان دانا، ئەوان ڕۆڵی سەرەکییان هەبوو لە دامەزراندنی ئیمپراتۆرییەتی ماکدۆناڵدزی جیهانی، بەڵام ویستی خودا وابوو کە برای گەورە کۆچی دوایی بکات لە تەمەنی شەست و نۆ ساڵیدا، لە کاتێکدا برا بچووکەکەی لە تەمەنی هەشتا و نۆ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، کە باسی ئەم دوو برایە دەکەین بێگومان دەبێت باسی زنجیرەی ماکدۆناڵدزیش بکەین.

زنجیرە خواردنگەی ماکدۆناڵدز

لەگەڵ خێراتربوونی چەرخی ژیان و کەمبوونەوەی کات، خواردنە خێراکان بەشێکی گەورە لە ژیانی خەڵک داگیر دەکەن، بە تایبەت کە سیفەتەکانی خۆشتامی و هەرزانییان هەیە بە بەراورد بە تێچووی خواردن لە شوێنەکانی دیکەدا، وە زنجیرە خواردنگەکانی ماکدۆناڵدز بەناوبانگ بوون بە لۆگۆ زەرد و سوورەکەیان کە دزە دەکەنە جیهانی خواردنە خێراکان، ژمارەی لقەکانی ماکدۆناڵدز گەیشتووەتە نزیکەی سی هەزار لق، ماکدۆناڵدز لە ساڵی ١٩٤٠ز دامەزرا و خواردنی سەرەکییان کە خواردنگەکەی لەسەر بنیاتنرا بریتی بوو لە هەمبەرگر و کەمێک پەتاتەی سوورەوەکراو، پاشان لیستی خواردنەکانیان فراوانتر بوو تا ژمارەیەکی زۆر لە جۆری خواردن لەخۆبگرن، لە نێوانیاندا خواردنە تەندروستەکان کە ئەمە لە پێشتردا زۆر لەبەرچآو نەدەگیرا لە خواردنگەی خواردنە خێراکان.
خواردنگەکانی ماکدۆناڵدز بەوە ناوبانگیان هەیە کە دیارییەکی بچووک لەگەڵ خواردنی منداڵاندا پێشکەش دەکەن، کە بریتییە لە دروستکراوەی یەکێک لە کەسایەتییە کارتۆنییەکان، کە منداڵان حەزی پێدەکەن.
ماکدۆناڵدز قازانجی مەزن و گەورە دەکەن لە جیهاندا کە لە ساڵی ٢٠٠١ز گەیشتە نزیکەی ١٤ ملیار دۆلار بە نزیکەیی، هەروەها ئەم زنجیرە خواردنگەیە زۆر ئاگاداری ئەوەیە کە نەچێتە ناو بابەتە سیاسی یاخود ئاینییەکانەوە و ئەمەش لەبەر هێشتنەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی و قازانجەکانی بە سەلامەتی، لەمەشدا زانیاری گرنگ هەیە دەربارەی زنجیرە خواردنگەی ماکدۆناڵدز.

فیلمێک دەربارەی ماکدۆناڵدز

بەردەوام خەڵک بە دوای هاوڵاتییەکی سەرکەوتوو دەگەڕێن تا شوێن پێیەکانیان بدۆزنەوە و بگەن پێیان و هەوڵ بەن خۆیان پیایاندا هەڵواسن، ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەمە بیانگەیەنێت بە ئامانجی دیاریکراو، ئەزموونی دوو برای ماکدۆناڵدز بە یەکێک لە ئەزموونە سەرکەوتووەکان دادەنرێت کە دەبێت شوێن پێیان هەڵگیرێت، فیلمی The Founder کە کاری لەسەر دروستکردنەوەی ئەزموونی دوو براکەی دەکرد بە بچووکترین وردەکارییەکانییەوە لە گرنگترین ئەو فلمانەیە کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو لە جیهانی سینەمادا، چونکە فیلمەکە سەرنجی خستبووە سەر کۆمەڵە وردەکارییەک کە لەوانەیە مرۆڤ بە شێوەیەکی گەورە سوودی لێ ببینێت، لە سەرەتادا خواردنگە بچووکەکەیان هەموو جۆرەکانی خواردنی پێشکەش دەکرد، بەڵام دوای ئەوەی سەرنجی ئەوەیان دا کە داواکارییەکان زیاتر لەسەر هەمبەرگر چڕبوونەتەوە، خواردنگەکەیان یەکلایی کردەوە بۆ ئەم خواردنە لەگەڵ سەرنج خستنە سەر هەندێک وردەکاری کە وا لە کڕیار دەکات لەگەڵیان بەردەوام بێت، وە هەروەها هیچ بیرۆکەیەکیان جێبەجێ نەدەکرد هەتا پێشتر تاقییان نەکردبێتەوە بۆ ئەوەی بزانن ڕێژەی سەرکەوتنی چەندە، جگە لەمەش فیلمەکە باسی لەو بڕیار و کاتە یەکلاکەرەوانەی دەکرد کە ڕوویانداوە.


سەرچاوەکان



740 بینین