کێشەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-16-14:32:00 - کۆدی بابەت: 4561
کێشەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان

ناوه‌ڕۆك

چەند خاڵێک کە پێویستە لەبەرچاویان بگریت پێش کڕینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی

ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان (Electric Vehicles) ئەو ئۆتۆمبێلانەن کە بە وزەی کارەبا کاردەکەن لەجیاتی بەکارهێنانی بزوێنەری ئاسایی، کە ئۆتۆمبێلەکە چەند باترییەک لە ناویدا هەیە و لە ڕێگەی سەرچاوەیەکی کارەباوە بارگاوی دەکرێتەوە، لە ئێستادا چەندین کۆمپانیا خەریکی بەرهەمهێنان و بەرەوپێشبردنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەن، هەروەها لەکاتی کڕینی ئۆتۆمبێلی کارەباییدا پێویستە بزانین کە چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە وەک جۆری (Hybrid) کە بە بەنزین و کارەبا کاردەکات.

گرنگترین زانیارییەکان دەربارەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی

لێرەدا گرنگترین ئەو خاڵانە باس دەکەین کە پێویستە لەبەرچاو بگیردرێت:

پێویستی بە بارگاویکردنەوەی بەردەوام هەیە

بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان یەکێکە لە زۆرترین ئەو هۆکارانەی کە لەسەر مێشکی خاوەنەکانییەتی چونکە تاکە هۆکاری کارکردنی ئۆتۆمبێلەکەیە، لێرەدا باسی کێشەکانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان دەکەین لەڕووی شەحنەوە:

  • وێستگەی بارگاویکردنەوە کارەباییەکان زۆر کەمە: لەگەڵ ئەوەی هەموو هەوڵێک دراوە بۆ دروستکردنی وێستگە کارەباییەکان بەڵام تا ئیستا پێوانە ناکرێن بە وێستگەی سووتەمەنییەکان، ئەمەش بەبۆنەی ئەوەی کە ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە کەم دەکڕدرێن چونکە ناتوانن لە ماڵەکانی خۆیاندا بارگاوی بکەنەوە بەتایبەتی بە شەواندا.
  • بۆ ڕێگا دوورەکان نابێت: هەرچەندە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە بەرەوپێشچووندان بەڵام ناتوانن ڕکابەری ئەو ئۆتۆمبێلانە بکەن کە بە سووتەمەنییەکان کاردەکەن، بە تایبەتی لە کەشوهەوا جیاوازەکاندا.
  • کاتی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە: کاتی پێویست بۆ بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە پێی قەبارەی باترییەکانی ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە، بۆ نمونە ئۆتۆمبێلی (Tesla S) بە بەکارهێنانی بارگاویکەرەوەی ماڵەوە 9 کاتژمێر دەخایەنێت، بەڵام گەر بارگاویکەرەوە خێراکان بەکاربهێنیت ئەوا 30 خولەکی پێدەچێت، شایانی باسە بارگاویکەرەوە خێراکات تەنها لە وێستگەکان بەردەستە.
  • پسووڵەی کارەبا: ڕاستە کە بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان تێچوویەکی کەمتریان هەیە لەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە سوتەمەنی کاردەکەن، بەڵام هەندێک هۆکار هەیە کە کار لە بارگاویکرنەوەی ئۆتۆمبێلەکە دەکات، وەک کاتی خایانراو بۆ بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە، شوێنی بارگاویکردنەوەکە، هەروەها ئەو بڕە پارەیەی کە خاوەنی وێستگەکە لە بەرامبەر بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەتدا داوای دەکات، گەر ویستت ئۆتۆمبێلەکەت لە ماڵەوە بارگاوی بکەیتەوە ئەوا بەپێی قەبارەی باتری ئۆتۆمبێلەکەت دەگۆڕێت، بۆ نمونە گەر ئۆتۆمبێلەکەت پێویستی بە (Kwh 40) کیلۆوات ببێت بۆ پڕکردنەوە و نرخی هەر کیلۆواتێک 80 سەنت بێت ئەوا بۆ هەر پڕکردنەوەیەکی ئۆتۆمبێلەکەت 7.20 دولای تێدەچێت، هەروەها گەر بتەوێت سیستمی وزەی خۆر دابنێیت بۆ باگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەت ئەوا نزیکەی 7000 دۆلاری تێدەچێت. 
  • دوودڵی بەردەوام: گەورترین هۆکار کە دەبێتە هۆی دوودڵ کردنی شۆفێری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بریتییە لەوەی ئایا دەگەمە شوێنی مەبەست پێش ئەوەی باتری ئۆتۆمبێلەکەم تەواوببێت.

بۆ ڕێگا دوورەکان نابێت

لەکاتی ڕۆیشتن بۆ گەشتێکی دوور پێویستە دڵنیا ببیتەوە لەوەی کە لەسەر ڕێگاکەتدا ویستگەی بارگاویکردنەوە هەیە، چونکە زۆربەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان ناتوانن مەودایەکی دوور ببڕن لە یەک بارگاویکردنەوەدا، بۆ نمونە ئۆتۆمبێلی جۆری (Tesla 3) دتوانێت تەنها (354 کیلۆمەتر) ببڕێت، بۆیە گەر گەشتەکەت لەو مەودایە زیاتربوو ئەوا لەسەر ڕێگاکەت پێویستت بە بارگاویکردنەوە دەبێت، بۆیە گەر تۆ کەسێکیت کە ڕۆژانە مەودایەکی دوور دەبڕیت بە ئۆتۆمبێلەکەت ئەوا باشترە ئۆتۆمبێلێک بکڕیت کە بە سووتەمەنی کاردەکات یان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (Hybrid).

نرخەکانیان زۆر گرانە

کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکان هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بە نرخێکی گونجاو، بەڵام تا ئیستاش نرخەکانیان زۆر بەرزە بەبۆنەی تێچووی باتری ئۆتۆمبێلەکانەوە، بۆ نمونە ئۆتۆمبێلی کارەبایی جۆری (2019 Hyundai Kona EV) بە بەکارهاتووی نرخەکەی لە نێوان 30 بۆ 37 هەزار دۆلاردایە، بەڵام هەمان جۆری ئۆتۆمبێل کە بەنزین کاردەکات نرخەکەی لەنێوان 13 بۆ 22 هەزار دۆلاردایە.

لە ئۆتۆمبێلەکەدا شوێنی خێزانێکی تەواو نابێتەوە

باتری پێکهاتەی سەرەکی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی بۆیە کێش و شوێنێکی زۆری ئۆتۆمبێلەکە داگیردەکەن، بۆیە گەر خێزانت هەیە ئەوا پێش کڕینی ئۆتۆمبێلەکە باش بیری لێبکەوە.

پێویستی بە کەسی شارەزا هەیە لەکاتی لەکارکەوتنی ئۆتۆمبێلەکە

ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان پێویستی کەمتری بە چاککردنەوە هەیە لەچاو ئۆتۆمبێلەکانی کە بە بەنزین کار دەکەن، بەڵام گەر ئۆتۆمبێلەکە پێویستی بە چاککردنەوە هەبوو ئەوا گرنگە کەسی شارەزا هەبێت لە بوارەکەدا بەڵام بەداخەوە بە ڕێژەی %97 فیتەرەکان شارەزاییان لە چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکاندا نییە، ئەو %3 کە دەمێنێتەوە زۆرجار لە کۆمپانیا گەورەکاندا کاردەکەن، یان هەندێک جار لەو ناوچەیەی کە لێی دەژیت بەردەست نییە، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە بەنزین کاردەکەن کەسی شارەزا زۆرە و زۆرجار ئەو کێشانەی کە تووشت دەبێت دەتوانیت خۆت چارەسەریان بکەیت.

هەڵبژاردەی زۆرت لەبەردەست نییە

کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان هەڵبژاردەی زۆر کەمتریان هەیە لەو کۆمپانیایانەی کە بە بەنزین کاردەکەن، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی کەمی کڕیارەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی.

لەوانەیە پێویست بکات زووزوو باتریەکەی بگۆڕیت

تەمەنی باترییەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی یەکێکە لە گەورەترین کێشەکانی خاوەنەکانی، یۆ نمونە ئۆتۆمبێلی کارەبایی جۆری (Nissan Leaf) تەمەنی باترییەکەی بریتییە لە 12 ساڵ، بەڵام ئەم ژمارەیە ڕاست نییە و بەپێی کەشوهەوا و ڕێگاوبانەکان دەگۆڕێت.

لایەنە ئەرێنییەکانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان چییە؟

  • پارەت بۆ دەگەڕێنێتەوە، ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان درەنگتر خراپدەبن و پێویستیان بە ڕۆن گۆڕین نییە.
  • دۆستی ژینگەیە، یارمەتی پاکبوونەوەی هەوا چونکە وەک ئۆتۆمبێلەکانی تر دوانە ئۆکسیدی کاربۆن (CO2) دەرنادات.
  • چێژبینین لەکاتی شۆفێری کردن، چونکە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە کارەباییە، توانایەکی زیاتر دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەکە، هەروەها چێژی زیاتر دەبەخشێت لەکاتی شۆفێری کردن.
  • زۆر بێدەنگە، چونکە بە بزوێنەرێکی کارەبایی کاردەکات لەجیاتی بزوێنەری میکانیکی، بۆیە دەنگێکی زۆر کەمی هەیە.
  • باجی کەمترە، ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە زۆربەی وڵاتەکانی جیهان باجیان لە ئۆتۆمبێلە میکانیکییەکان کەمتر، تەنانەت لە هەندێک وڵات باجیان لەسەر نییە.
  • بەرەوپێشچوونی بەردەوام، ئەندازیارەکان زیاتر گرنگی بە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووکان دەدەن لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکاندا، کە بەمەش یارمەتی دەدات لە خێرا بەرەوێشچوونیدا.
  • لێخوڕینی ئاسانە، ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان وەک ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک وایە، بۆیە لیخوڕینی ئاسانە.


سەرچاوەکان



632 بینین