ناوهڕۆك
پەیوەندی بەرزی و كەشكاری
شاخەكان وەك ھەموو دیاردەكانی تر بەر ھەوا و ئاو دەكەون، لە ئەنجامیشدا ئەو زنجیرە شاخانە شیدەبنەوە كەشكاری بە ھەمان شێوەكانی تر لە شاخەكانیشدا ڕوودەدات ئەو تاوێرانەی كە لە بەرزایەكی زۆر گەورەن لەبەردەم باو باران و بەستاندان زیاتر بە بەراورد لەگەڵ ئەو تاوێرانەی كە لە ناوچە نزمەكاندان وە ئەم زیادەیە لە باران و با و ئاو و سەھۆڵ بێگومان خێرای كەشكاری زیاد دەكات.
كێشكردنی زەویش كاری ھەیە لە كەشكاریدا بۆ نمونە لاپاڵێكی لێژی شاخەكان كاریگەری كەشكاری میكانیكی و كیمیایش زیاد دەكا ئاوی بارانیش نیشتوەكانی بەشی دەرەوە ھەڵدەگرێت و بەرەو خوارەوە ڕایدەماڵێت ئەم ڕاماڵینە بەردەوامەش دەبێتە ھۆی ڕووتانەوەی بەشی سەرەوەی شاخەكان، تاوێرە تازە دەكەوتووەكانیش بەردەوام دەردەكەون كاتێك كۆنەكان ڕادەماڵرێن و لە بنی شاخەكاندا كەڵەكە دەبن.