باشترین ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەکسلەکانی ٢٠١٧

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-17-22:50:00 - کۆدی بابەت: 4596
باشترین ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەکسلەکانی ٢٠١٧

ناوه‌ڕۆك

جۆراوجۆری ئۆتۆمبێلەکان

ئۆتۆمبێل بە پێداویستییەکەی سەرەکی ئەم سەردەمەی ئێستا دادەنرێت، کە کۆمپانیاکان تێیدا پێکەوە کێبڕکێ دەکەن بۆ بەرهەمهێنانی باشترین ئۆتۆمبێل و پێشکەشکردنی باشترین تەکنەلۆژیا و تایبەتمەندی لە ئۆتۆمبێلەکاندا، چەندین ئۆتۆمبێلی جیاواز دروستدەکرێت بەپێی داواکاری کڕیاران کە بریتین لە: ئۆتۆمبێلی شاهانەکان یان ئۆتۆمبێلە وەرزشییەکان، هەروەها ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەکسلەکان یەکێکن لەو جۆرانە.

باشترین ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەکسلەکان (4x4)

ئۆتۆمبێلی (BMW X6 M2017): یەکێکە لە بەهێزترین ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەکسلەکانی ساڵی 2017، کە خاوەنی دیزاینێکی جوان و سەرنجڕاکێشانەیە، هەروەها تایبەتمەندییەکانی بریتیە لە بزوێنەرێکی 8 بستۆن بە قەبارەی 4.4 لیتر، کە بۆ بڕینی 100 کیلۆمەتر بڕی 11.1 لیتر بەنزین بەکاردەهێنێت.

ئۆتۆمبێلی مازدا جۆری (CX-5 2017): دیزاینێکی سەرنجڕاکێش و سەردەمیانەی هەیە، هەروەها تایبەتمەندی پێشکەوتووی زۆری هەیە کە لە ئۆتۆمبێلەکانی تردا بوونی نییە، قەبارەی بزوێنەرەکەی 2000 سی سیە و چوار بستۆنە، بۆ هەر 100 کیلۆمەترێک 10 لیتر بەنزین بەکاردەهێنێت.

ئۆتۆمبێلی هۆندا CR-V ساڵی 2017: ئۆتۆمبێلێکی جوانە و تایبەتمەندی زۆری هەیە، یەکێکە لە ئۆتۆمبێلە زۆر فرۆشراوەکان لە بازاڕەکانی جیهاندا، قەبارەی بزوێنەرەکەی 2400 سی سیە و بۆ هەر 100 کیلۆمەترێک 10 لیتر بەنزین بەکاردەهێنێت.

ئۆتۆمبێلی فۆرد ئیسکەیپ: بە باشترین ئۆتۆمبێلی ڕاکێشان دانراوە بۆ ساڵی 2017، کە خاوەنی بزوێنەرێکی تۆربۆیە قەبارەکەی 1600 سی سیە و بۆ هەر 95 کیلۆمەترێک 10 لیتر بەنزین بەکاردەهێنێت.

ئۆتۆمبێلی کیا سپۆڕتاج: یەکێکە لە ئۆتۆمبێلە زۆر فرۆشراوەکانی ساڵی 2017، تایبەتمەندییەکانی بریتییە لە بزوێنەرێکی تۆربۆی قەبارە 1600 سی سی، کە بۆ هەر 95 کیلۆمەترێک 10 لیتر بەنزین بەکاردەهێنێت.

ئۆتۆمبێلی نیسان ڕۆوگ (nissan rogue): قەبارەیەکی مامناوەند و دیزاینێکی سەرنجڕاکێشی هەیە، خاوەنی خەڵاتی باشترین ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسل و زۆرترین کڕیارە، قەبارەی بزوێنەرەکەی 2500 سی سیە و بۆ هەر 80 کیلۆمەترێک 10 لیتر بەنزین بەکاردەهێنێت.

ئۆتۆمبێلی (gmc terrain): یەکێکە لە جوانترین ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەکسلەکان بۆ ساڵی 2017، قەبارەی بزوێنەرەکەی 2400 سی سیە و بۆ هەر 95 کیلۆمەترێک 10 لیتر بەنزین بەکاردەهێنێت.


سەرچاوەکان



582 بینین