شیکەرەوەی سیستم

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-07-25-14:54:00 - کۆدی بابەت: 6038
شیکەرەوەی سیستم

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شیکەرەوەی سیستم (بە ئینگلیزی: systems analyst)، هەروەها ناسراوە بە شیکەرەوەی تەکنەلۆژیای بازرگانی، بریتییە لە کەسێکی پڕۆفیشناڵی بواری تەکنەلۆژیای زانیاری کە شارەزایی هەیە لە شیکارکردن، دیزاینکردن و جێبەجێکردنی سیستمی زانیاری (IS)، شیکەرەوەی سیستم هەڵدەستێت بە هەژمارکردنی گونجاوی سیستمەکە لەڕووی ئەو مەبەستەی کە بۆی دروستدەکرێت، هەروەها گونجانی لەگەڵ بەکارهێنەرانی سیستمەکە، بۆیە شیکەرەوەی سیستم کەسێکە کە هەڵدەستێت بە شیکارکردن و دیزاینکردنی ڕێگەچارە بۆ چارەسەرکردنی کێشە پیشەیی و بازرگانییەکان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زانیاری.

هەرچەندە لەوانەیە شیکەرەوەی سیستمەکان شارەزایی هەبێت لە چەندین زمانی پڕۆگرامین و ڕەقەواڵە (هاردوێر)ـی کۆمپیوتەردا، بەڵام کاری پەرەپێدان (development) ئەنجام نادەن، بەڵکو بەرپرسن لە ئامادەکردنی زانیاری تەواو دەربارەی تێچووی پڕۆژەکە و هەروەها دروستکردنی ستاف و ڕێکخستی کاتەکانی کارکردنیان.

شیکەرەوەی سیستم زۆرجار سیستمێکی پێدەدرێت کە کە کاربکات لەسەری لەگەڵ شیکەرەوەی بازرگانی (business analyst)، ئەم دوو پیشەیە هەرچەندە هەندێک کاریان لەیەک دەچێت بەڵام یەک شت نین، شیکەرەوەی بازرگانی هەڵدەستێت بە لێکۆڵینەوە لە کارەکە و تا ڕادەیەک چارەسەرکردنی کێشەکان ئەگەر تێیدابوو بەبێ ئەوەی کە هیچ پەیوەندییەکی هەبێت بە لایەنە تەکنیکی کارەکەوە، بۆیە پشتدەبەستێیت بە شیکەرەوەی سیستم بۆ ئەنجامدانی ئەمجۆرە کارانە، هەروەها شیکەرەوەی سیستم زۆرجار دەستکاری کۆدەکانی پڕۆگرامێک دەکات کە نوسراون.

هەندێک کەسی پڕۆفیشناڵ هەن کە شارەزاییان هەیە لە هەردوو بوارەکەدا و توانیویانە هەردوو پیشەکە پێکەوە ئەنجامبدەن، کە ئەمش بووەتە هۆی کاڵکردنەوەی ئەو هێڵەی کە لەنێوان شیکەرەوەی سیستم و شیکەرەوەی بازرگانیدا هەیە.

کارەکانی شیکەرەوەی سیستم

- دیاریکردن، تێگەیشتن و پلاندانان بۆ ئەو کاریگەرییانەن کە بەکارهێنەران لەسەر سیستمەکە دەیانبێت، هەروەها دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو پێداویستییە تەکنیییەکان بەکاردەهێنرێت بەباشترین شێوە.

- پلان دانانی ئاڕاستە و مەبەستی سیستمەکە لە بناغەوە.

- کارلێککردن لەگەڵ بەکارهێنەرە ناوەکییەکانی سیستمەکە کە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی دۆکۆمێنتە بازرگانییەکانی سیستمەکە.

- نووسینی پێداویستیە تەکنیکییەکان بۆ کاتە سەختەکان (critical phase).

- تێکەڵبوون و کارلێککردن لەگەڵ ئەندازیارەکانی پڕۆگرامیندا بۆ زانینی سنوورەکانی نەرمەواڵەکە.

- یارمەتیدانی پڕۆگرامەرەکان لەکاتی دروستکردنی سیستمەکەدا بە دابینکردنی نەخشەکانی (use cases, flowcharts, UML).

- کاتێک دەستدەکرێت بە دروستکردنی سیستمێک، شیکارکەی سیستم ئەرکی ئەوەیە کە دیزاین و زانیاری و پێداویستی تەواو بۆ پەرەپێدەرەکان دابینبکات.

قۆناغەکانی دروستکردن و پەرەپێدانی سیستم

قۆناغەکانی دروستکردن و پەرەپێدانی سیستم کە پییدەوترێت (SDLC) بریتییە لە ڕێگایەکی پەرەپێدانی سیستم کە بەلاردێت بۆ پڕۆژە گەورەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری، قۆناغەکان بریتین لە:

1- لێکۆڵینەوە لە سیستمەکە (System Investigation)
2- شیکارکردنی سیستمەکە (System Analysis)
3- دیزاینکردنی سیستمەکە (System Design)
4- پڕۆگرامکردن (Programming)
5- تاقیکردنەوە (Testing)
6- جێبەجێکردن (Implementation)
7- کارپیکردن و چاودێریکردن (Operation and Maintenance)


سەرچاوەکان



833 بینین