ڕووەکی مەلوخیە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-20-02:51:00 - کۆدی بابەت: 4679
ڕووەکی مەلوخیە

ناوه‌ڕۆك

باسی ڕووەکی مەلوخیە

خواردنێکی باوی ناو کۆمەڵگەی ئاسیا و وڵاتانی عەرەبییە، لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی وەک چین و ژاپۆن و هیندستان زۆر بەکاردێت. ئەوروپا و ئەمەریکا زۆر گرنگیان پێ نەداوە و لایان باو نییە.

لە کۆنەوە زۆربەی گەلەکان ئەو ڕووەکەیان ناسیووە، فیرعەونەکان لەسەر وێنەی هەڵکەندراوەکانی دیوارەکان دایانناوە دەڵێن خەلیفە (الحاکم بأمر الله) بڕیاری دابوو تەنها ببێتە خواردنی پاشا و دار و دەستەکەی هەر بۆیە ناونرا (الملوکیة)، دوایی گۆڕا بە ملوخیە پاش ئەوەی لەناو خەڵک بڵاوبۆوە.

پێکهاتەکانی ڕووەکی مەلوخیە

  • ئاو ٤٧.٩٨٪.
  • پڕۆتین ٢٩٪.
  • زەیت ٢.٤٤٪.
  • ڕەماد ١٦.٤٩٪.
  • کانزای وەک ئاسن و کالیسیۆم و فۆسفۆڕ و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تیایە، ڤیتامین (ئەی و سی و بی) تیایە سلیلۆز ١٠.٢١٪ و کلۆرۆفیل و گلۆکۆسایدی تیایە.

بەکارهێنان و سوودەکانی ڕووەکی مەلوخیە

  • هەرسی ئاسانە و سووکە لەسەر گەدە بۆیە ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.
  • بۆ شەوکوێری باشە چونکە ڤیتامین ئەی تیایە.
  • چالاکی جنسی زیاد دەکات.
  • هێمنکەرەوەی دەروونی پەشوکاوە چونکە مەگنیسیۆمی تیایە.
  • بۆ زیادە هەستیاری سوتانەوەی پێست باشە.
  • سوودی هەیە بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم و ئازاری جومگە و ماسولکە و سەوەفان و داخورانی ئێسقان.
  • زیادکردنی میزکردن و توانەوەی بەردی گورچیلە.
  • نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە.


سەرچاوەکان



997 بینین