کولەکە (کودی)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-20-15:51:00 - کۆدی بابەت: 4690
کولەکە (کودی)

ناوه‌ڕۆك

کولەکە (کودی) چیە؟

بەشە بەکارهاتووەکانی: بەروبوومی و تۆوەکەی، لەگەڵ کولەکەی زەردی گەورە.
سەرچاوەی: ئەمەریکای ناوەڕاستە.

پێکهاتەکەی

ئاو ٨٩.٩٪، نیشاستە ٧.٧٪، پڕۆتین ١.٣٪، ڕیشاڵ ١.٣٪، ڕۆن ٠.٣٪.
کانزای کالیسیۆم و گۆگرد و فۆسفۆڕ و پۆتاسیۆم و ئاسن و مەگنیسیۆم، ڤیتامین (ئەی و سی).

بەکارهێنانی پزیشکی

١- پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێ و تێنوێتی دەشکێنێ.
٢- ڕەوانی دەکات.
٣- چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری لە زەردویی دەکات.
٤- هێمنکەرەوەی دەروونە و بۆ چارەسەری پشێوی باشە.
٥- بۆ توانەوەی بەردی زەردار و میزکردن باشە.
٦- بۆ هەوکردنی سیەکان و کۆکە باشە.
٧- بۆ کرمی شریتی باشە.


سەرچاوەکان

518 بینین