خواردنی نینۆکەکان

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-04-23-05:00:00 - کۆدی بابەت: 4774
خواردنی نینۆکەکان

ناوه‌ڕۆك

خواردنی نینۆکەکان

خواردنی نینۆکەکان ناودەبرێت بە نەخۆشی گەستن یان قەپگرتن لە نینۆکەکان، بەحاڵەتە دەمارییە بێ زیانەکان دادەنرێت بەشێوەیەکی ڕێژەیی، بەڵام پەرەدەسەنێت بۆ کێشەیەکی مەترسیدار و دوور مەودا، کە بەحاڵەتێکی دەروونی یان تێکچوونێکی جوانکاری دادەنرێت کە کار لە جوانی نینۆکەکان و شێوەی دەرکەوتنیان دەکات، ڕەنگیشە ببێتە حاڵەتێکی درێژخایەن.

زیادەڕەوی لە خواردنی نینۆکەکان ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ سەری پەنجەکان بەجۆرێک سووردەبنەوە و ئەگەری خوێنبەربوون و بوون بە برینیان هەیە، یان دروستبوونی کێشە بۆ گەشەسەندنی نینۆکەکان و تێکچوون لە شێوەی نینۆکەکان لە دوورمەودادا، خواردنی نینۆکەکان پەیوەستە بە هەندێک تێکچوونی دەروونی، یان ڕاهاتنی دەماری، یان ڕەفتاری دوبارەبووەوە، وەکو وەسواسی زۆرەملێیی، بە تێڕوانین بۆ دودڵییەکان و هەوڵدانیان بۆ ڕزگاربوون لێی و نائارامیان، ڕەنگیشە کەسی پسپۆری حاڵەتە دەروونییەکان ئەوە بەهەند وەربگرێت لەکاتی چارەسەری کێشەی خواردنی نینۆکەکان، بە وەسفکردنی بە یەکێک لە نیشانە باوەکان بۆی. 

لێکەوتەکانی خواردنی نینۆکەکان

لەپاڵ زیانگەیاندن بە شێوەی نینۆکەکان و چینەکانی پێستی ڕووپۆشکەریان زۆرجار لێکەوتەکانی هاوپەیوەندن لەگەڵ ڕەفتارە دوبارەبووەوە تیشک لەسەرەکان لەسەر لاشە وەکو لێکردنەوەی پێست و ڕاکێشانی قژ، کە ئەم کەسانە دەناڵێنن بەدەست هەستی دوودڵی و تێکچوونی دەروونی و ڕاڕایی و نائارامی، وە ڕەنگە ئارامی و چێژ لە خواردنی نینۆکەکانیانەوە بەدەست بێنن، بەڵام ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆی تێکدانی پێستی دەوری نینۆکەکان ڕەنگە ئەم ڕەفتارە ببێتە هۆی برینداربوونی دەم و هەندێک نەخۆشی تر، وە کێشە بۆ ددانەکان و هەوکردن و برین لەگەڵ شێوەیەکی نەگونجاو بەهۆی ئەو زیانانەی کە بە نینۆکەکان و پێستی دەوروبەری گەیشتووە، وێڕای تەریق بوونەوە و هەست کردن بە شەرمەزاریی  و هەست بە تاوان و دودڵی بەردەوام کە کاریگەری دەکاتە سەر پەیوەندی خێزانی و کۆمەڵایەتییەکانی، زۆرجار خواردنی نینۆکەکان لە قۆناغە زووەکانی منداڵییەوە دەست پێدەکات و بەردەوام دەبێت لە ساڵەکانی هەڵچون و پێگەیشتن وێڕای ئەوەی ئەم هەڵسوکەوتە لەگەڵ تەمەنی کەسەکەدا ناگونجێت.

زیانەکانی خواردنی نینۆک

ڕەنگە خواردنی نینۆک ببێتە هۆی توشبوون بە چەند کێشە و زیانێک، لەوانە:

  • ئازار لە پێستدا و دەوروپشتی نینۆکەکان و لایەکانی پەنجەکان و توشبوون بە هەوکردن، تێکچوونی ئەو چینانەی کە نینۆکەکە گەشەی لێوە دەکات، گۆڕانکاری لە چۆنییەتی دەرکەوتنی نینۆکەکان و شێوەیان کە دەبێتە هۆی تەریق بوونەوە و دودڵی بەردەوام کە بەشێوەیەکی نەرێنی کار لەسەر دەروونی کەسەکە دەکات.
  • گەشەیەکی نائاسایی نینۆک و شێوانی، توشبوونی چەندبارە بە سەرما و چەندین نەخۆشی تر، بەهۆی خستنەدەمی پەنجە پیسەکانی، تێکچوونی ددانەکان و توشبوون بە نەخۆشییەکانی دەم و پووک بەهۆی خواردنی نینۆکە ڕەقەکانەوە.

چارەسەری نینۆک خواردن

چەند ڕێ و شوێنێک هەیە بۆ یارمەتیدانی ڕێگریکردن لە خواردنی نینۆکەکان کە هەندێکیان تیشک دەخەنە سەر بەکارهێنانی ڕێگری سروشتی و هەندێکی تریشیان تیشک دەخەنە سەر گۆڕینی هەندێک لە ڕەفتارەکان، بۆیە ئامۆژگاری دەکرێن بە جێبەجێکردنی هەندێک هەنگاوی ئاسانی ماڵەکی بۆ وازهێنان لە خووی خواردنی نینۆکەکان، کە ئەم هەنگاوانەی خوارەوەن:

- هێشتنەوەی نینۆکەکان بە کورتی و پاکی بەکورتکردنەوەی ماوە ماوە. کە کورتکردنەوەی نینۆکەکان هاندەر نین بۆ خواردنیان و دواتریش درێژییەکەی بەشی گەستن ناکات.

- بەکارهێنانی بۆیەی نینۆکێکی تام ناخۆش بە ڕێکخراویی، کە کەسەکە دەخاتەوە کە یاری بە نینۆکەکانی نەکات، ئەم جۆرە لە دەرمانخانەکاندا بەردەستە کە لەنینۆک دەدرێت بۆ رێگری لە خواردنی.

-گرنگی دانی ماوەکی بە نینۆکەکان لە ساڵۆنی تایبەتمەند، وە بۆیەکردن یان لێدانی لەزگەی ڕەنگاوڕەنگ لە نینۆک ڕەنگە ڕێگر بێت لە خواردنیان لە ترسی تێکچوونی شێوەیان.

-پەنابردنە بەر ڕەفتاری باش کە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم خواردن نینۆکەکان و کەمکردنەوەی دوودڵی و پڕکردنەوەی بەتاڵی، وەکو یاریکردن بە تۆپی پەستان (pressure ball)، یان هەر کردەیەکی تر بۆ خۆ خاڵیکردنەوە لە بیرکردنەوە خراپەکان، وە سەرقاڵ کردنی دەستەکان بۆ ڕێگری لە خواردنی نینۆکەکان.

-دیاریکردنی هاندەرەکانی خواردنی نینۆکەکان و هەوڵدان بک دوورکەوتنەوە لێیان وەکو: دوودڵی و ڕاڕایی،  چون لەکاتی دۆزینەوەی هۆکارەکە دەزانرێت چۆن لێی دوور بکەویتەوە، وە دانانی پلانێک بۆ وازهێنان لە خواردنی نینۆکەکان

-هەوڵدان بۆ وازهێنان لە خووی خواردنی نینۆکەکان پلە بە پلە، هەندێک دکتۆر ڕێنمایی دەکەن کە پەیڕەوکردنی ڕەفتاری پلە بە پلە و هەنگاو بە هەنگاو بۆ وازهێنان لەم خووە، وەکو وازهێنان لە خواردنی نینۆکەکان یەک لەدوای یەک تاکو ئەتوانێت واز لە خواردنی هەموویان بهێنێت.

-ڕەنگە خواردنی نینۆکەکان لای هەندێک کەس نیشانەی نەخۆشی دەروونی یان سۆزداری مەترسیدارتر بێت، بۆیە پێویستە ڕێنمایی لە دکتۆرەکان وەربگیرێت لەئەگەری بێتوانایی لە وازهێنان لەم خووە، وە پێش ئەوەی کێشەکە گەورەتربێت و ببێتە هۆی هەوکردنی نینۆکەکان و پێست.


سەرچاوەکان



1395 بینین