ئۆتۆمبێلەکانی ڕۆڵس ڕۆیس

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-28-01:35:00 - کۆدی بابەت: 4940
ئۆتۆمبێلەکانی ڕۆڵس ڕۆیس

ناوه‌ڕۆك

ڕۆڵس ڕۆیس

ئۆتۆمبێلی ڕۆڵس ڕۆیس یەکێکە لە ئۆتۆمبێلە شاهانەکانی جیهان کە کەسە دەوڵەمەندەکان و بازرگانەکان دەیکڕن، کۆمپانیای ڕۆڵس ڕۆیس کۆمپانیایەکی بەریتانییە کە لە ساڵی 1946 لە ئینگلتەرا دامەزراوە، ئەم ئۆتۆمبێلە دیزاینێکی تایبەت و شاهانەی هەیە کە لەلایەن کۆمپانیاکەیەوە چەندین تایبەتمەندی تەکنەلۆجی بۆ زیادکراوە، نرخی ئۆتۆمبێلی ڕۆڵس ڕۆیس زۆر گرانە کە هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی کە هەیەتی.

تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلی ڕۆڵس ڕۆیس

  • قەبارەی بزوێنەرەکەی 6.75 لیترە.
  • توانای بزوێنەرەکەی 6500 سی سیە کە هێزی 453 ئەسپی هەیە.
  • ئۆتۆمبێلەکە گێڕ ئۆتۆماتیکییە و هەشت خێرایی (گێڕی)ـی هەیە.
  • خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەگاتە 240 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
  • خێرایی ئۆتۆمبێلەکە لە 0 دەگاتە 100 کلیۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ماوەی 6.1 چرکەدا.
  • بۆ هەر 100 کیلۆمەترێک 11 لیتر بەنزین بەکاردەهێنێت.
  • درێژی ئۆتۆمبێلەکە 5.83 مەترە و کێشەکەی 2495 کیلۆیە.
  • سیستمی پارێزگاری پێشکەوتووی تێدایە، ناهێڵێت دەرگاکانی ئۆتۆمبێلەکە بکرێتەوە کە خێراییەکەی لە 4 کیلۆمتر لە کاتژمێرێکدا زیاتر بێت، هەروەها گەر دەرگاکانی بە جوانی دانەخرابێت ناهێڵێت ئۆتۆمبێلەکە خێرا بڕوات.
  • سیستمی تایبەتی تێدایە بۆ پشکنینی پەستانی تایەکانی ئۆتۆمبێلەکە.
  • لایتی زینۆنی تێدایە و لایتەکانی پێشەوەی بۆ کەشوهەوای تەماوی دەبێت.
  • تایەکانی ئۆتۆمبێلەکە ئەلەمنیۆمە و قەبارەیان 21 ئنچە.
  • جامەکانی ئۆتۆمبێلەکە بەهێزن و ناهێڵن دەنگ بێتە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە.
  • سەقفی ئۆتۆمبێلەکە دەکرێتەوە (سلایدە) کە بەپێی داواکاری کڕیارەکەیە.
  • فێنککەروەی هەوای تێدایە کە هەریەکە لە سەرنشینەکان دەتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن.
  • سیستمی تایبەت بە ئاگادارکردنەوەی تێدایە کاتێک شۆفێر لە ڕێگەکەی لادەدات.
  • ئۆتۆمبێلی ڕۆڵس ڕۆیس کامێرای گەرمی تێدایە کە دەتوانێت کەسەکان لە دووری 300 مەترەوە دیاریبکات.
  • سیستمی GPS تێدایە کە بە مانگە دەستکردەکانەوە بەستراوەتەوە.
  • تایبەتمەندی (تحدید سرعة) تێدایە.

کێشەکانی ئۆتۆمبێلی ڕۆڵس ڕۆیس

ئۆتۆمبێلی ڕۆڵس ڕۆیس تا ئێستا کێشەیەکی بەرچاوی تێدا نەدۆزراوەتەوە، دەتوانین بڵێین تاکە کێشەی ئۆتۆمبێلەکە نرخە بەرزەکەیەتی.


سەرچاوەکان



720 بینین