هیۆندای i30

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-01-16:33:00 - کۆدی بابەت: 5076
هیۆندای i30

ناوه‌ڕۆك

هیۆندای i30

ئۆتۆمبێلی هیۆندای i30 كە لە پۆلێنی ئۆتۆمبێلە بچوكە خێزانییەكانە، ئەم ئۆتۆمبێلە لەلایەن كۆمپانیای هیۆنداییەوە دروست دەكرێت كە دەكەوێتە كۆریای باشوور، ئەم ئۆتۆمبێلە سەرەتا لە ساڵی 2007 دروستكراو تا ئێستا كۆمپانیاكە لە دروستكردنی بەردەوامە، هیۆندای i30 هەمان ڕاگری تایەی كیای سیدای تێدایە، ئەم ئۆتۆمبێلە دوو جۆری هەیە كە یەكێكیان دوو دەرگایە و جۆرەكەی تری چوار دەرگایە، هەروەها بە برای بچووكی ئۆتۆمبێلی هیۆندای ئەلێنترا دادەنرێت، لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەناوی هیۆندای ئەلێنترا جی تی (hyundai elantra gt) فرۆشراوە.

تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی هیۆندای i30

بزوێنەر

بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە قەبارەكەی 1.6 لیترە و چواربستۆنە، هێزی 121 ئەسپی هەیە، بە هەردوو شێوازی گێڕ عادی و گێڕ ئۆتۆماتیك بەردەستە.

خۆڕاگری

ئەم ئۆتۆمبێلە لە سەرەتای دروستكردنییەوە لە ڕێگاكاندا خۆڕاگربووە، بەتایبەتی لە مۆدێلە نوێیەكانیدا باشتر بووە كە زیاتر هەست بە توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەكە دەكەیت.

كوالێتی

لە سەدەكانی ڕابردوودا بەرهەمە كۆرییەكان كوالیتیان باشتربووە، بە تایبەتی كۆمپانیای هیۆندای، بۆیە لە دروستكردنی ئۆتۆمبێلی هیۆندای i30 چەندین مەوادی پێشكەوتوو بەكارهاتووە.

سەلامەتی

ئۆتۆمبێلی هیۆندای i30 لە تاقیكردنەوەی پێكدادانی ئەوروپی (NCAP)ـدا چوار لە پێنجی وەرگرت، چەندین ئەیرباگی تێدایە بۆ پاراستنی شۆفێرو سەرنشینەكان، هەروەها سیستمی دژە خلیسكانی تێدایە بۆ پاراستنی لە كەشە باراناوییەكاندا.

قەبارەی ناوەوەی

هیۆندای i30 ئۆتۆمبێلێكی خێزانی بچووكە و جێگەی چوار نەفەری تێدا دەبێتەوە، هەروەها سندوقی ئۆتۆمبێلەكە قەبارەكەی گونجاوە بۆ پێداویستییەكان.

دیزاینی هیۆندای i30 دیزاینێكی جوان و سەرنجڕاكێشی هەیە، بە هەمانشێوە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە دیزاینێكی سەردەمیانە و شاهانەی هەیە.

كێشەكانی ئۆتۆمبێلی هیۆندای i30

  • ئۆتۆمبیلەكە زیادكراوەی زۆری تێدانییە و داواكردنی نرخی ئۆتۆمبێلەكە بەرز دەكاتەوە.
  • كوشنەكانی دواوەوە مەودایان كەمە و كەسی باڵابەرز بێزاردەكات.
  • ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە لە پلاستیك دروستكراوە.
  • نرخەكەی لە چاو ئۆتۆمبێلە كۆرییەكانی هەمان پۆلێندا بەرزترە.


سەرچاوەکان



487 بینین