زاراوەی چینی کۆمەڵایەتی ئینتزاعی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-08-09:37:00 - کۆدی بابەت: 5232
زاراوەی چینی کۆمەڵایەتی ئینتزاعی
زاراوە هەمەڕەنگەکان

چینی کۆمەڵایەتی ئینتزاعی ، زاراوەی چینی کۆمەڵایەتی ئینتزاعی ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

چینی کۆمەڵایەتی ئینتزاعی

ئەم واتایە سەبارەت بە چینێک بەکاردەهێنرێ کە ئەندامانی تا ڕادەیەک بە ڕێژەی هەست و نیازە هاوبەشەکانیان ئاگادارییان هەیە، بەڵام بە ڕادەی پێویست یەکگرتوو و یەکجۆر نین کە بکرێ لە ناو گروپ یا کۆمەڵەیەکدا دابنرێن، لە لایەکی ترەوە ئەم چینە لەگەڵ دەستەبەندیە کۆمەڵایەتییەکانی تر کە توێژەران بۆ لێکۆڵینەوەکانی خۆیان پۆلێنیان کردووە، جیاوازی هەیە، ئەندامانی ئەم چینە زیاتر نازانن کە ئەندامی یەک گروپی کۆمەڵایەتین، نموونەیەک کە دەتوانین بۆ ئەم چینە بیهێنینەوە، لایەنگرانی گوڵ و سەوزایی، ژنانی ماڵدار، گەنجان و زۆری تریش. جۆرج هیبرێت مید یەکەم کەس بوو کە لە کتێبی زەین، خود و کۆمەڵگادا لەم زاراوەیە سوودی وەرگرت.


سەرچاوەکان



428 بینین