هێزی تایبەت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-13-07:38:00 - کۆدی بابەت: 5306
هێزی تایبەت

ناوه‌ڕۆك

هێزی تایبەت چییە؟

یەكێكە لە هێزەكانی سووپا، یان هێزە چەكدارەكانی وڵات، هەندێكجاریش سەر بە وەزارەت نییە و بە دەزگایەكی تایبەت دادەنرێت و كارەكانی لەڕێی بەڕێوبەرێكەوە بەڕێوەدەبرێ كە دەسەڵاتێكی زۆری هەیە و لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ كەسە نزیكەكانی هەواڵگری و زانیاری وڵات، سەربازی ئەم یەكەیە دەبێت كەسی لێهاتوو و خاوەن جەستەی بێ كێشە بێت، دەبێت بیر و هۆشێكی بەهێزی هەبێت و بتوانێت بە خێراترین شێوە و لە خراپترین كات باشترین هەڵبژاردن هەڵبژێرێت.

كاركردن لەم بەشە یەكێكە لە كارە مەترسیدارەكانی جیهان.

كارەكانی

ئەم یەكەیە لە هەموو وڵاتێك كاری جەنگی زەمینی یاخود ئاسمانی نییە، بەڵكو كارەكەی لە پشت هێڵی سنووری سەربازی دوژمنەوەیە و دزە دەكاتە ناو دوژمن، بۆ كوشتنی كەسێك یان تێكدانی ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی دوژمن، زۆرجاریش بۆ كوشتنی سەركردەی سەرەكی یان یەكێك لە سەركردەكانی دوژمنە.

هەروەها بۆ ئازادكردنی دیلەكانی وڵاتی خۆی لە بەرەی دوژمن بەبێ ئەوەی ئاشكرا ببن ئەمەش لەڕێی چەند كەسێكی كەمەوە كە دەبێت توانای ڕووبەڕووبونەوەی یەكەیەكی تایبەتیان هەبێت و بگەڕێنەوە.

هەروەها كارەكانی:

  • ئۆپەراسیۆنی پەڕەشوتەوانی
  • ئۆپەراسیۆنی دژی شۆڕش
  • ئۆپەراسیۆنی نهێنی
  • ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی دیل
  • ئۆپەراسیۆنی سیخوڕی
  • ئۆپەراسیۆنی زیندانیكردن یان كوشتنی كەسی گرنگ
  • جەنگی ناڕووبەڕوو

مێژووەكەی

بەپێی نوسراوە مێژووییەكان پێغەمبەر داود یەكەم كەس بووە كە خاوەنی هێزی تایبەت بووە كە لە 30 كەس پێكهاتووە و ناوی لێناون "زەبەلاحەكان".


سەرچاوەکان



1034 بینین