دەمانچە

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-20-17:50:00 - کۆدی بابەت: 10319
دەمانچە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دەمانچە (بە عەرەبی: مسدس، بە ئینگلیزی: pistolچەکێکی دەستییە و کۆگای فیشەکەکانی لەگەڵ لوولەی دەمانچەکە یەک پارچەیە. وشەی دەمانچە (pistol) زۆرجار بۆ وەسفکردنی هەموو جۆرەکانی دەمانچەی دەستی بەکاردەهێنرێت. باوترین جۆری دەمانچە کە لە سەردەمی هاوچەرخدا بەکارهاتووە دەمانچەی نیمچە ئۆتۆماتیک یاخود کڵۆکە، بەڵام دەمانچە کۆنەکانی تاکە تەقە بە دەگمەن دەبینرێن و بە پلەی یەکەم بۆ ڕاوکردن و نمایشکردنی لە پێشانگاکاندا بەکاردەهێنرێن.

مێژووی دەمانچە

پەیدابوون و دروستکردنی دەمانچە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شازدەیەم، کاتێک دەمانچەی دەستی لە ئەورووپا دروستکرا. دەمانچەی دەستی بەجۆرێک دروستکرا و دیزاینکرا کە بەسەر ئەسپەوە تەقێنران و بۆ یەکەمجار لە ساڵانی ١٥٤٠ـەکان بەرهەمهێنران. بەپێی سەرچاوەکان وشەی دەمانچە (pistol) لە وشەیەکی زمانی چیکییەوە وەرگیراوە (píšťala) کە جۆرێک بووە لە تۆپێکی پڕ لە بارووت کە بە دەست تەقێنراون لە جەنگی حوسییەکان لە ساڵانی ١٤٢٠ـدا. سەرچاوە زۆرە بۆ وشەی دەمانچە کە لە چی زمانێکەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام وشەی چیکی (píšťala) لە جەنگی حوسییەکان بەهێزترین بەڵگەیە.

جۆرەکانی دەمانچە

تاک تەقە-single shot

دەمانچەی دەستی تاکە تەقە بە تەواوی لە سەردەمی چەکی (flintlock) کە چەکێکی ئاگرینە و فیشەکەکەی تۆپێکی پڕ لە بارووتە و لەگەڵ چەکی (musket) کە چەکێکی لوولە درێژە و هاوشێوەی چەکی فلینتلۆک فیشەکەکەی تۆپێکی بارووتییە، بینراوە. ئەم چەکە لەکاتی بەکارهێناندا هەر جارێک کە تەقەیەکی دەکرد پێویست بوو دووبارە کۆگای چەکەکەی پڕبکرێتەوە و دووبارە ئامادەبکرێتەوە. بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا دەمانچەی تاکە تەقەیش باشتر بوو. میکانیزمی پێشکەوتووتر دروستکرا و بەهۆی ئەمەشەوە بەردەوام لە بەرهەم هێناندان. کۆنترین دەمانچەیە و زۆرجار بۆ ڕاوکردنی ئاژەڵی کێوی و یاری نیشانە شکێن بەکاردەهێنرێن، بەهۆی بچووکی قەبارەشیانەوە لەگەڵ دەمانچەکانی تر زیاتر دەتوانرێت بشاردرێتەوە.

ڕیڤۆڵڤەر-Revolver

ڕیڤۆڵڤەر کە دەمانچەیەکی کۆگا سووڕاوە لە سەدەی نۆزدەیەمدا بەرهەمهێنراوە. بەرهەمهێنەرانی تفەنگ و چەکە سەربازییەکان توانییان کۆگایەکەی فیشەکی یەک لە دوای یەک بۆ دەمانچەی دەستی دروست بکەن. سووڕەکان لە ڕێگەی سوڕانەوەی کۆگای فیشەکەکەوە کە تێیدا هەر ژوورێکی کۆگای فیشەکەکە لەناو ژووری ئاگر دروستکەری خۆیدا هەڵدەگیرێت و بە میکانیزمی ئیندێکسکردن بۆ دیاریکردنی پێوانەی تەقاندنی فیشەک لە دەمانچەکەوە کە بەستراوەتەوە بە دەستپێکەری چەکەکەوە بۆ تەقاندنی فیشەک بە تاک تەقە (single shot) یاخود فرە تەقە (double shot). بەزۆری ژمارەی ژوورەکانی کۆگا سووڕاوەکە لە نێوان پێنج بۆ هەشت ژوورە و بەپێی قەبارەی چەکەکە و قەبارەی بارووتەکە جیاوازن. لە ڕێگەی سلندەری چەکەکەوە فیشەکەکە کون دەکرێت، چونکە ناوچەیەکانیان تەریبن لەگەڵ ناوچەیەکەی سوڕانەوەی کۆگای فیشەکەکە.

نیمچە ئۆتۆماتیک-Semi automatic

دوای دەمانچەی ڕیڤۆڵڤەر، دروستکردنی دەمانچەی نیمچە ئۆتۆماتیکی بوو بە بیرۆکە بۆ پەرەپێدەرانی دەمانچە. بەڵام لەکاتی دروستکردنی ئەم جۆرەیان، دوورکەوتنەوە لە دروستکردنی چەندین ژوور بۆ کۆگای فیشەکەکان کە پێویستە بە تاک تاک دووبارە بکرێتەوە. دەمانچە نیمچە ئۆتۆماتیکەکان ڕێژەی تەقەکردنیان خێراتر بوو و تەنها چەند چرکەیەکیان دەویست بۆ دووبارە پڕکردنەوە، بە دەست لێدان لە دوگمەیەک یاخود لێدانی سویچێک، کۆگای فیشەکەکە دەخلیسکێتە دەرەوە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی بگۆڕدرێت بۆ دانەیەکی تری پڕکراو لە فیشەک. لە نیمچە ئۆتۆماتیکیەکانی جۆری بلۆباکدا، هێزی پاشەکشە بەکاردێت کە لە کاتی تەقەکردندا بۆ پاڵنانی فیشەکەکە بۆ دواوە و دەرکردنی توێکڵ و ماوەی فیشەکەکە بۆ ئەوەی کۆگای فیشەکەکە بتوانێت پاڵ بە خولێکی تری فیشەکە نەتەقێنراوەکانەوە بنێت بۆ سەرەوە. نموونەیەک لە دەمانچەیەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی مۆدێرن و کرداری بلۆباک، دەمانچەی (Walther PPK)یە. دەمانچەی بلۆباک جۆرێکە لەو دەمانچە دەستییانەی کە بە سادەیی دیزاین کراون. زۆرێک لە دەمانچە نیمچە ئۆتۆماتیکییەکانی سەردەمی نوێ بە بەکارهێنانی شۆرت-ڕیکۆیل کاردەکەن.

دەمانچەی کڵۆک-Machine pistol

دەمانچەی کڵۆک، دەمانچەیەکە کە توانای تەقاندنی هەیە لەژێر چەکی دۆشکەوە و توانای تەقەکردنێکی خێرای هەیە. یەکەم دەمانچەی ئامێر یاخود کڵۆک لەلایەن ئیمپڕاتۆریەتی نەمسا-هەنگاریا لە ساڵی ١٩١٦ بەرهەم هێنراوە، بە ناوی (Steyr Repetierpistole M1912/P16). ئەم زاراوەیە لە وشەی ئەڵمانی (maschinenpistolen) وەرگیراوە کە بە واتای چەکی ژێر دۆشکە دێت.

فرە لوولەی فیشەک-Multi barreled

دەمانچەی فرە لوولەی فیشەک هاوشێوەی دەمانچەی تاک تەقە باو بوون و زۆر بەکار‌هێنراون بەیەکەوە. دیزاینەران بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕان بۆ زیادکردنی ڕێژەی ئاگرکەوتنەوە و هێزی فیشەکی دەمانچەکە، هەربۆیە بارووتیان بۆ فیشەکی دەمانچەکە زیاد کرد. نموونەیەک لە دەمانچەی فرە لوولەی فیشەک بریتییە لە (COP .357 Derringer) کە دەکرێت دوو فیشەک لە یەکجاردا بتەقێنرێت هاوشێوەی میکانیزمی کاردکردنی دەمانچەی تاک تەقە.

دەمانچەی هارمۆنیکا-Harmonica pistol

لە دەوروبەری ساڵانی ١٨٥٠ دەمانچەیەک بە ناوی (Jarre harmonica gun) بەرهەم هێنرا کە کۆگایەکی فیشەکی خلیسکاوی لەسەر دەمانچەکە تێدا دانرابوو. کۆگای فیشەکی دەمانچەی هارمۆنیکا جیادەکرایەوە لەگەڵ دەمانچەی نیمچە ئۆتۆماتیکی بەوەی پێویستی بە جووڵاندنی دەستی هەبوو.


سەرچاوەکان



1898 بینین