تۆڵەکە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-14-14:54:00 - کۆدی بابەت: 5323
تۆڵەکە

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی تۆڵەکە

لە تیرەی هێرۆیە کە گەڵاکەشی لە جۆرە هێرۆیەک دەچێت و گیایەکی عەلەفی و ڕاوەستاوە و داپۆشراوە بۆ تۆز و توکی زبر، گەڵای لە بەرامبەر یەک نین و شێوەی پەنجەی دەستە، گەڵای سەوزە و لەناو کاسەی خونچەیدایە میوەکەی بە شێوەی دیسکە و کاتێک پێ دەگات لە گیاکە جیا دەبێتەوە، لە ئەفریقا و ئەوروپا و ئاسیادا هەیە لە مێرگ و زارەکان و کەناری جەنگەڵ و بیشەڵاندا بۆ خۆی دەڕوێت گەڵا و گوڵەکەی بۆ دەرمانە گەڵاکانی کاتێک دەکرێن کە گوڵی دابێت بەڵام نابێت گەڵاکانی پیر و خراپ بن دەبێت ناسک و جوان بێت لە ڕۆژێک کە خۆر بەدەرەوە بێت دەیچنن بەبێ ئەوەی گوڵەکەی لەگەڵ لێبکەنەوە وشک دەکرێت دوور لە تیشکی خۆر یان لە دەزگا بە پلەی (٣٥)ـی سیلیزی وشکی دەکەن گوڵەکەش تا مانگی حەوت بەکاردێنن و دەبێت بە جوانی وشک بکرێت، رەنگی گوڵەکە شینی کاڵ دەردەچێت ئەو ماددانەی تێدایە (ماددەی ڕەگی، لعاب، تانن، ڕەگی ئالی، ئەسید، ڤیتامین C)، دەمکردنی گوڵ و گیا بەجیا بە تێکەڵیش دەبێت کەوچکێک بۆ پەرداخێک ئاو ڕۆژی سێ جار دەخورێتەوە.

سوودەکانی تۆڵەکە

  • بۆ بۆری هەوا لای سەرەوەی هەناسە و کۆکە و گەدە و ڕیخۆڵە.
  • بۆ ئازاری قورگ و ناودەم غەرغەرەی پێ دەکرێت.
  • بۆ هەوکردنی گورچیلە و وەرمی گەرم.
  • بۆ بۆری میزەڵدان و بۆ دەزگای هەرس.
  • بۆ زیادکردنی شیری دایک بە تایبەتی ئەو جۆرەی کە پێی دەڵێن (خبازی).
  • بۆ شۆرینی برین و نەخۆشی پێست و تەداوی بەکاردێت.


سەرچاوەکان



2514 بینین