هۆکارەکانی تێکچوونی خاک

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-15-03:58:00 - کۆدی بابەت: 5339
هۆکارەکانی تێکچوونی خاک

ناوه‌ڕۆك

خاک

خایک یەکێکە لە ماددە سەرەکییەکان لەبەر ئەوەی پایەی چالاکییە کۆمەڵایەتی و ئابووری و کشتوکاڵییە جۆراوجۆرەکانە، بەڵام زۆر کارتێکەر هەن کە بوونەتە هۆی دروستبوونی کێشە بۆ خاک، لەوانەش گۆڕانی کارتێکەرە سروشتییەکان، زیادبوونی دانیشتوان، گەورەبوونی شآرەکان لەسەر حسابی ژینگە، هەروەها زۆر کارتێکەری دیکە کە بوونەتە هۆی تێکچوونی خاک.

هۆکارەکانی تێکچوونی خاک

  • زۆربوونی ڕێژەی ئاو لە خاکدا، هەروەها خراپیی ئاڕاستەکردنی ئاوەڕۆ، ئەمانە دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە خاک.
  • دروستبوونی دیاردەی بەبیابان بوون بەهۆی کەم بارانی، هەروەها بەهۆی چالاکیی جووڵەی باوە، کە دەبنە هۆی گواستنەوەی لم بەرەو زەوییە کشتوکاڵییەکان.
  • زیادەڕەوی کردن لە بەکارهێنانی ماددە قڕکەر و کیمیاییەکان.
  • نیشتەجێبوون لە ناوچە کشتوکاڵیی و فراوانبوونی شآرەکان.
  • پیسبوون بەهۆی ماددە دزەکردووەکان لە ڕێگەی هەواوە لە ناوچە پیشەسازییەکانەوە.
  • پیسبوون بە ماددە تیشکدەر و کانزا قورسەکان.
  • پیسبوون بە زیندەوەرەکان.
  • لەناوچوونی هەندێک جۆری گیاندار و ڕووەک.
  • ڕاماڵین بەهۆی لافاو و هەستانی ئاوەوە، کە دەبنە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی کانزا و خوێکان لە خاکەکەدا.

نیشآنەکانی تێکچوونی خاک

  • کەمبوونەوەی بەرهەمداری و ڕێژەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی زۆربەی پارچە زەوییەکان بە ڕێژەی 50%، بەهۆی داخورانی خاک و بەبیابان بوونەوە.
  • دابەزینی جۆراوجۆریی خاکەکان بەهۆی چآلاکییە مرۆییەکانەوە، کە کاریگەریی لەسەر هەمەڕەنگیی ژینگە هەیە و سەلامەتیی خۆراکیی جیهان دەخاتە مەترسییەوە.
  • قڕبوونی چەندین گیاندار و ڕووەک، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی ئەو زەویانەی بەکەڵکی کشتوکاڵ نایەن.
  • لەدەستدانی زۆرێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکان.

کێشەکانی خاک

ڕووتەڵ بوون

زۆر هۆکار هەن کە دەبنە هۆی ڕووتەڵ بوونی خاک، وەک: ڕووتەڵ بوون بەهۆی ئاوەوە، یان بەهۆی باوە، هەروەها زیادبوونی سوێریی خاک، یان لەدەستدانی بەپیتی، ئەمانە دەبنە هۆی نەمانی ژیانی ڕووەکی تیایدا، بەم شێوەش ماددە ئەندامییەکان تیایدا کەم دەبنەوە، خاکەکە جێگیر نامێنێت، توانای گلدانەوەی ئاو لە خاکەکە نامێنێت، بەم شێوەیەش ژیانی تێدا نامێنێت، چەندین کار هەن کە ئەگەری ڕووتەڵ بوونی خاک زیاد دەکەن، وەک: زیادەڕەویی لە ئاژەڵداریدا، واتە ژمارەی ئەو گیاندارانەی لە زەوییەکەدا بەخێو دەکرێن، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرکەوتنی خاکەکە لەگەڵ باران و با و چاندنی یەک جۆرە، کە جۆرێکی کشتوکاڵە پشت دەبەستێت بە ناشتنی یەک جۆر ڕووەک بە بەردەوامی لە شوێنێکی دیاریکراودا، دەکرێت خاک لە ڕووتەڵ بوون بپارێزرێت لە ڕێگای گۆڕینی شێوازی کشتوکاڵکردن لە زەوییەکەدا، هەروەها کاتی چاندنی جۆرە جیاوازەکان هەڵبژێردرێت، تۆوەکانیش لە ڕیزی لەیەک دووردا بچێنرێن، جۆری ئەو بەرهەمانەی لە خاکەکەشدا دەچێنرێن هەمەڕەنگ بکرێن، هەروەها درەختیش بشتگوێ نەخرێت، بۆ ئەوەی زەوییەکە لە با بپارێزرێت.

وشکە ساڵی

وشکە ساڵی یەکێکە لە دیاردە سروشتییە مەترسیدارەکان، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی خەساربوونی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، کاریگەریی دەخاتە سەر ژیانی هەریەکە لە مرۆڤ و گیاندارەکان، زۆر کات بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمیی و کەمبارانی و کەمیی ئاوی ژێر زەویی و خراپیی پێکهاتەکانی خاک ئەم حاڵەتە ڕوودەدات.


سەرچاوەکان



1571 بینین