سوودەکانی هەبوونی خوشک

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-17-22:41:00 - کۆدی بابەت: 5377
سوودەکانی هەبوونی خوشک

ناوه‌ڕۆك

هەبوونی خوشک

بوونی خوشک و برا بەخششێکی خودایە، بەتایبەت ئەگەر خوشک بێت لەوانەیە خوشکەکەت زۆر جار دەست لە شتەکانت بدات و تێکیان بدات و خواردنی تۆ بخوات و بێزارت بکات، بەڵام لەهەمان کاتدا ئەو یەکێکە لە نزیکترین هاوڕێکانت و هاوبەشی هەموو چاکە و خراپەکاریەکانی یەکن.

گرنگترین شت لێرەدا ئەوەیە کە پەیوەندیەک هەیە لە نێوان تەندروستی دەروونی ئێمەدا و بوونی خوشک کە زۆرێک لە خەڵکی نازانن

سوودەکانی هەبوونی خوشک چییە؟

  • هەبوونی خوشک هەستی تەنهایی و ترس و کەمی خۆشەویستی لەناودەبات، هەندێک کات گرنگە کە خوشک و براکان نهێنیەکانی ژیانیان لای یەکتر باس بکەن چونکە هاوڕێ و هاوتەمەنن تا ئەوەی لای دایک و باوک بیڵێن.
  • خوشک ئەو کەسەیە کە دەتوانین کە گرنگترین نهێنیەکانی ژیانتی لەلا باس بکەیت و بیپارێزێت.
  • هەبوونی خوشک یارمەتیت دەدات کە کەمتر تووشی خەمۆکی و قەلەقی ببیتەوە، هەروەها ئەو شەڕانەی کە دەکرێت لەنێوان منداڵەکانی ماڵەوەدا هەستێکی باشت پێ دەدات و یارمەتیدەرە تاکوو بتوانیت هەستەکانت کۆنتڕۆڵ بکەیت و زیاتر ڕووبەڕوی کێشەکان ببیتەوە.
  • هەبوونی خوشک وات لێدەکات کە کەسێکی دڵخۆشتر و گەشبینتر بیت.
  • ئەو خێزانانەی کە کچیان زیاترە، خوشکەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە بۆ زیاتر سەرکەوتنی خێزانەکەیان و لە زۆر ڕووەوە لە خێزانەکانی تر لە پێشتر دەبن.
  • خوشک یارمەتی براکەی دەدات کە چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ خانمانی تردا فێرببێت، ئەو کوڕانەی کە خوشکیان زۆرە بە ئاسانی دەتوانن کە بە ڕەگەزی بەرامبەر بگەن و سەرنجی ڕابکێشن.
  • خوشک چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خانماندا فێری براکەی دەکات و یارمەتیدەرە تا  زیاتر ئاشنای سروشتی خانمان ببێت و لێیان تێبگات.
  • خوشک میهرەبانە و وادەکات کە تەمەنێکی درێژترت هەبێت و زیاتر چێژ لە ژیان وەربگریت.
  • پێویستە لەسەر دایک و باوکان کە لە خێزانەکەدا ژینگەیەکی وەها دروست بکەن کە منداڵەکانیان بتوانن وەک هاوڕێ بن و یەکتریان خۆش بوێت و پشت بە یەکتری ببەستن.


سەرچاوەکان



1751 بینین