ڤی پی ئێن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-18-03:13:00 - کۆدی بابەت: 5392
ڤی پی ئێن

ناوه‌ڕۆك

تۆڕەکان

مەبەست لە چەمکی تۆڕەکان گرێدانی دوو کۆمپیوتەر یان زیاترە بە یەکەوە، بۆ هاوبەشیپێکردنی میدیا فایلە جیاوازەکان، وەک پەیوەندی نێوان پرێنتەر و کۆمپیوتەر، یاخود بە مەبەستی ئاڵوگۆڕ و بەشداریپێکردنی فایلەکان لە ئینتەرنێتدا، ئەمە لە ڕێگای وایەری تەلەفۆن، شەپۆلە ڕادیۆیی یان مانگە دەستکردەکان، جۆرەکانی تۆڕ زۆر و جیاوازن، وەک تۆڕی ناوخۆیی کە ناوچەیەکی جوگرافی بچووک دەگرێتەوە بۆ نموونە بینای قوتابخانە یان کۆمپانیا، جۆری دووەمیش تۆڕی فراوانە کە ناوچەی جوگرافیی زۆر و فراوان دەگرێتەوە، وەک پارێزگایەک یاخود شارێکی دیاریکراو، لە کاتی ئێستادا بەکارهێنانەکانی تۆڕ زۆر بوون و بڵاوبۆتەوە، سەرەڕای ئەوەی بەرنامەی زۆر هەن کە دەتوانن ئەم تۆڕانە بەکاربێنن یان کۆنترۆلیان بکەن، لە دیاترین ئەو بەرنامانەی کە کار لەسەر تۆڕەکان دەکەن بریتییە لە VPN.

بنەمای کارکردنی  VPN

وشەی VPN کورتکراوەی ڕستەی ''تۆڕی تایبەتی گریمانەیی'' دەدات، ئەمەش واتە بریتییە لە تۆڕێکی گریمانەیی کە هیچ وایەر یان پارچەی ماددی نییە کە کاری پێبکات، بەڵکو لە ڕێگەی بەرنامە و پڕۆگرامە دیاریکراوەکانەوە کار دەکات کە لەسەر ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل جێگیر دەکرێن، تایبەتمەندی تۆڕی  VPN لەوەدایە کە تۆڕێکی تایبەت و سەلامەتە و سیخوڕیی بەسەرەوە ناکرێت، هەروەها زۆر کەس لە جیهاندا بەکاری دەهێنن بە بێ ئەوەی ئەمە کاریگەری بکاتە سەر خەڵکانی دی، زۆربەی کات تۆڕی  VPN بەخۆڕاییە یان تەنها داوای بەشداربوونێکی مانگانەی بچووک دەکات، هەندێک کۆمپانیای گەورەش پسپۆڕی بواری تەکنەلۆژیای زانیاری بەکرێ دەگرن بۆ کڕین و بڵاوکردنەوە و چاککردنەوەی تۆڕە VPNـە تایبەتەکەی ئەو کۆمپانیایە و مامەڵەکانی، تۆڕی  VPN دابەش دەبێت بۆ دوو جۆر:  یەکەمیان تۆڕی  VPNـی بەکارهێنەری ئینتەرنێتە، کە ڕێگە دەدات بە پەیوەستبوونی کۆمپانیاکان لە مەودای دوور لە یەک، جۆری دووەمیش بریتییە لە تۆڕی  VPNـی دەرەکی، ئەمە لە کاتی هەبوونی پەیوەندییەکی توند لە نێوان دوو کۆمپانیادا دروست دەکرێت، ئەم تۆڕی  VPNـە تەنها بۆ پەیوەندییەکانی نێوان دوو کۆمپانیاکە دروست دەکرێت.

سوودەکانی بەرنامەی  VPN

پێش باسکردنی سوودەکانی تۆڕی تایبەتیی گریمانەیی، دەبێت ئەوە ڕوون بکرێتەوە کە بەکارهێنانی ئەم تۆڕە تەواو یاسایی و ڕێگەپێدراوە بە مەرجێک بۆ مەبەستی خراپ بەکار نەیەت، وەک کاری دزین و فێڵکردن، یاخود چوونە ناو ئەو ماڵپەڕە قەدەغەکراوانەی کە زیانیان بۆ بەکارهێنەر و خەڵکی دیکەش هەیە، لە بەرامبەر ئەمەدا ئەو بەرنامەیە چەندین سوود و بەکارهێنانی هەیە، وەک:

  • پەیوەندیی لە نێوان کڕیارەکان بە شێوەیەکی سەلامەت لەگەڵ گرەنتیکردنی ئەوەی هیچ کەس نەتوانێت سیخوڕی بکات بەسەر زانیارییە گرنگەکانەوە.
  • بەکارهێنانی تۆڕی  VPN بۆ چوونە نێو هەندێک ماڵپەڕی قەدەغەکراو بەهۆی بارودۆخی ناوخۆیی کەسەکەوە.
  • بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەگەڵ شاردنەوەی IDـی تایبەتی ئامێری بەکارهێنەرەکە.
  • بەکارهێنانی لە لایەن کەسانی پسپۆڕی ئابوورییەوە بۆ توێژینەوە لەسەر داتاکانی کڕین و بەکارهێنانی بەرهەمێکی دیاریکراو، هەروەها یارمەتیدانیان بۆ داهێنانی ستراتیژی نوێ.
  • ناردنی داتای زۆر هەستیار بە بێ ئەوەی تووشی دزین و سیخوڕی کردن بێت.
  • پەیوەندیی کارا و بەهێزی نێوان کۆمپانیاکان بە شێوەیەکی خێرا و باش، تەنانەت ئەگەر لە ڕووی جوگرافییەوە لەیەک دوور بن.
  • دابەزاندنی بەرنامە قەدەغەکراوەکان لە ناوچە تایبەتەکاندا، بۆ نموونە بەرنامەی Spotify، کە بەرنامەیەکە بۆ گوێگرتن لە مۆسیقا بەکاردێت، ئەم بەرنامەیە لە وڵاتی هینددا قەدەغەکراوە، بەڵام لە ڕێگەی بەکارهێنانی تۆڕی  VPNـەوە دانیشتوانی هیندستان دەتوانن ئەم بەرنامەیە بەکاربێنن.


سەرچاوەکان



2130 بینین