جۆ کێویلە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-21-23:40:00 - کۆدی بابەت: 5462
جۆ کێویلە

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی جۆ کێویلە

لە تیرەی گەنمە گیایەکی عەلەفی یەک ساڵەیە لە زۆر جێگا مەڕدارەکان بۆ عەلەف دەیچێنن لقەکانی بەند بەند و ناوی بەتاڵە گەڵای باریک و درێژە، وڵاتی سەرەتای ڕۆژهەڵەتی ئەوروپا بووە، لە شوێنی زۆر گەرم ناڕوێت پایز و بەهاران هەیە و بۆ دەرمان دەنکەکەی و گەڵاکەشی دەشێت ئێستا لە زۆربەی وڵاتان دەچێنرێت بۆ دەرمان و بۆ ئالیکی ئاژەڵان زۆر بەسوودە، وەک گەنم کە گەیشت هێشوەکەی لێ دەکەنەوە و دەی کوتن تا دەنکەکەی لێ بێتەدەرەوە دواتر دەیهاڕن دوای هێڵەک کردن لە ژێر دەزگای فشار فشاری دەخەنە سەر بە شێوەی کلوە بەفر جەوهەرەکەی دێتە خوارەوە و لە شوشە دەکرێت، ئەم مەوادانەی تێدایە (اسید پانتوتنیک، کاروتن فلوکونی، ٧٪چەوری، ٪٤ ماددەی ازتە و ٪٦نیشاستە لەگەڵ ارسنیک اسید اگزالیک.

سوودەکانی جۆ کێویلە

  • ئەو فلوکونە بەکاردەهێنن بۆ سوپ و خواردنی فڕنی بۆ ئەوانەی تازە لە نەشتەرگەری و نەخۆشی دەرچوون زۆر بەسوودە.
  • بۆ ڕەوانیی بەهێز کە دەیانەوێت قەرەبووی توانای لەشیان بکەنەوە.
  • دەمکراوی سێ کەوچک بۆ کوپێک ئاوی کوڵاو ڕۆژی سێ جار دەخورێت کە ئارەزووی خواردن دەکاتەوە.
  • بۆ ئازاری قورگ و سنگ و ماندوبوونی عەساب و بێ خەوی بەسوودە.
  • کاری ڕژێنی تیروئید کەم دەکاتەوە وە بۆ فشاری خوێن بەسوودە.
  • پوشکەی بۆ ئازاری ماسولکە و ڕۆماتیزم و سیاتیک بەکاردێت وە دەمکراوی پوشکەی بۆ نەخۆشی جگەر بەکاردێت.
  • ئاوی کوڵاوی پوشکەی بۆ نەخۆشی پێست (اگزما) بەکاردێت وە بۆ سەرما لێدراوی کە پێست تێک دەچێت.


سەرچاوەکان



853 بینین