دەرمانی (Acyclovir (Acyklovir

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-22-01:45:00 - کۆدی بابەت: 5467
دەرمانی (Acyclovir (Acyklovir

ناوه‌ڕۆك

ناوەكانی تری

  • Zovirax
  • Veramid
  • Novirax
  • Medovir
  • Anti
  • Geavir

بەكارهێنانی ئەم دەرمانە

  • بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان وەک تامێسک
  • برینی ناو دەم
  • ھەڵامەت
  • سەرمای وەرزی
  • ئکزێمای پێست
  • دڕکە و مێکوتە

رێژە و شێوەی

  • ٢٠٠ملگم، ٤٠٠ملگم، ٦٠٠ملگم، ٨٠٠ملگم وەک حەب
  • ٤٠ملگم/ملل، ٨٠ملگم/ملل وەک شروب 
  • ٢٠٠ملگم وەک کەپسول
  • ٪ ٥ وەک کرێم
  • ژەمۆکەدان
  • لەکاتی ھەوکردنی پێست وە ناو دەم  ماوەی بەکارھێنان ٥ بۆ ١٠ ڕۆژە
  • بۆ گەورە وە مناڵی سەرو ٢ ساڵ
  • ٢٠٠ملگم ٥ جار لە ڕۆژێک دا(واتا ھەر ٤ کاتژمێر جارێک لە کاتی بەخەبەر بوون دا)

بۆ منداڵ ٣ مانگ تا ٢ ساڵ  ١٠٠ملگم ٥ جار لە ڕۆژێک دا(واتا ھەر ٤ کاتژمێر جارێک لە کاتی بەخەبەر بوون دا)  ئەگەر ھەوکردنەکە زۆر و زەحمەتە ئەوا  ٤٠٠ملگم ٢ جار لە ڕۆژێک د، بۆ ماوەی ٦ مانگ بەکار بھێنرێت پاشان پشووی لەسەر وەر بگیرێت, لەکاتی دڕکە و مێکوتە, لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەبێت دەست بکرێت بە بەکارھێنانی ئەم دەرمانە, بۆ گەورە وە مناڵی سەرو ١٢ ساڵ  ٨٠٠ملگم ٥ جار لە ڕۆژێک دا(واتا ھەر ٤ کاتژمێر جارێک لە کاتی بەخەبەر بوون دا)  بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ دەبێت بە کاربھێنرێت, بۆ منداڵ ٢ بۆ تا ١٢ ساڵ  ٢٠ملگم بۆ ھەر کیلۆیەکی لەشی چوار جار لە ڕۆژێک دا واتا ھەر ٥ کاتژمێر جارێک دەبێت بخورێت, بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دەبێت بەکار بھێنرێت, لەکاتی ھەوکردنی پێست کە وەک دڕکەو مێکوتە وایە بەڵام زیاتر گەورە توشی دەبێت پێشی دەڵێن پشتێنی ئاگرین , دەبێت دەست بە بەکارھێنانی دەرمان بکرێت لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا

بۆ گەورە  ٨٠٠ملگم ٥ جار لە ڕۆژێک دا(واتا ھەر ٤ کاتژمێر جارێک لە کاتی بەخەبەر بوون دا)  بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ دەبێت بە کاربھێنرێت

كاریگەری لاوەكی

  • دڵ تێکەڵ ھاتن
  • ڕشانەوە
  • سکچوون
  • ئازاری ناو سک
  • تا
  • سەر یەشە
  • سەر گێژ خواردن
  • سوتانەوەی پێست
  • ھەڵئاوسانی زمان و دەم و چاو

زانیاری زیاتر

وریابە

  • گەر بەرگری لەشت نزمە
  • ئەگەر گورچیلەت نەخۆشە

لەکاتی دووگیانی

  • ئەبێت دکتۆر بڕیارت بۆ بدات
  • بۆ ئافرەتی دووگیان ئەم دەرمانە پۆلێن دەكرێت بۆ جۆری B

لە کاتی شیردان

ووریابە ئەگەر شیر دەیەیت بە کۆرپەکەت

لە کاتی شۆفێری

خۆت بەرپرسیاریت لە توانای شۆفێریت 


سەرچاوەکان



908 بینین