شۆڕشەکانی ڕاگەیاندن

شۆڕشەکانی ڕاگەیاندن

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-22-19:37:00 - کۆدی بابەت: 5484
شۆڕشەکانی ڕاگەیاندن

ناوه‌ڕۆك

شۆڕشه‌كان

به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی (5) پێنج شۆڕشی ڕاگه‌یاندن به‌سه‌ر جیهاندا هاتووه‌:

یه‌كه‌مین شۆڕشی ڕاگه‌یاندن

 بریتییه‌ له‌ داهێنانی زمانی ئاخاوتن له‌ لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ توانی له‌گه‌ڵ كه‌سانیتردا تێبگات و كۆمه‌ڵة مرۆڤی وایان پێكهێنا كه‌ به‌ هۆی زمانه‌وه‌ له‌ یه‌كتر تێبگه‌ن.

دووه‌مین شۆڕشی ڕاگه‌یاندن

خۆی له‌ دۆزینه‌وه‌ و داهێنانی نووسیندا ده‌بینێته‌وه‌، نووسینی سۆمه‌ریش كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری (3000) سێ هه‌زار ساڵ پێش زاینی داهێنرا، به‌ یه‌كه‌م تۆماركردنی نوسین داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش به‌ نوسین له‌سه‌ر تاقه‌ قوڕینه‌كانیان.

سێیه‌مین شۆڕشی ڕاگه‌یاندن

ئه‌مه‌یان خۆی له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاپدا ده‌نوێنێ له‌ لایه‌ن گۆته‌نبه‌رگه‌وه‌، چونكه‌ توانرا كتێب و ڕۆژنامه‌ و گۆڤار چاپ

بكات، هه‌ر به‌ هۆی ه‌م شۆڕشه‌وه‌ مرۆڤ ڕووی له‌ لایه‌نی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری كرد.

چواره‌مین شۆڕشی ڕاگه‌یاندن

ئه‌م شۆڕشه‌ش خۆی له‌ داهێنانی ڕادیۆدا ده‌بینێته‌وه‌ دوای چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌، یه‌كه‌م هه‌وڵی په‌خشكردنی ئیزگه‌یش له‌ ساڵی 1920 دا دنرا. هه‌روه‌ها به‌ داهێنانی ته‌له‌فزیۆنیش كه‌ یه‌كه‌م پرۆسه‌ی په‌خشی ته‌له‌فیۆنی له‌ ساڵی 1936دا ئه‌نجامدار.

پێنجه‌مین شۆڕشی ڕاگه‌یاندن

ئه‌م شۆڕشه‌یان بریتییه‌ له‌ داهێنانی كۆمپیوته‌ر و گواستنه‌وه‌ی په‌خشی ئێزگه‌ و ته‌له‌فویۆنی له‌ ڕیگه‌ی مانگه‌ ده‌سكرده‌كانه‌وه‌.

 


سەرچاوەکان

386 بینین