سک ساڕێژە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-25-14:03:00 - کۆدی بابەت: 5535
سک ساڕێژە

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی سک ساڕێژە

چای کێوی لە کەنار گەنم و جۆ دەڕوێت بە شێوەی چاندن لە ئەمریکا و ئەوروپا زۆر بەکاردێت و پێی دەڵێن (سنت جونزورن) ناوی لێ ناوە هیوفاریقون، زەیتی ئەو گیایە بە بۆماوەی سێ سەدە لە بەریتانیا تەنها دەرمانی برین بووە، لە ئێران لە دامێنی چیاکانی البزر و کەرەج و چالوس و مازندەران و لە کوردستانیش زۆرە لە ئەوروپا نانەواکان کەمێک تێکەڵ بە هەویر دەکەن نانی باشتر و تام خۆشتر دەکات ئەو گیایە تا نیو مەتر بەرز دەبێت گەڵاکانی بەشێوەی جووت بە لاسکەکانەوە دەنوسێت کە بەو گەڵایانەوە سەدەها خاڵی گەش دیارە کەوا دەردەکەوێت وەک کون کون بێت، لە غودەکانی دا شلەیەکی سوور هەیە گوڵەکانی سپی یان زەردە کە لە سەرەوەی بەشێوەی کۆ دەردەکەوێت بۆنێکی تایبەتی بە خۆی هەیە میوەی شێوە کەپسولیە، ماددەکانی ئەو گیایە: (هایپرین ماددەی سوور هایپریسین و تانن و اسید نیکوتینیک و چەند شتی تر).

سوودەکانی سک ساڕێژە

  • بە فشاردانی گەڵاکەی ماددەی سوور دەردێت کە چارەسەری سووتان دەکات.
  • دژی کرمی گەدە و ڕیخۆڵەیە و میز هێنەرە و سووڕی مانگانەی ژنان دەکاتەوە.
  • بۆ دەنگ نووسان و سیاتیک و ژانەسەر، گەڵاکەی لەگەڵ سرکە دەخورێت.
  • خڵت و بەڵغەم لادەبات و بۆ سەفرا باشە.
  • گەڵاکای بکرێتە پودر بۆ برین و سکچوونی خوێناوی و جەرگ و میز گیران و نەخۆشی دەرونی بەسوودە.
  • بلق و خوێن ڕێژی سییەکان چارەسەر دەکات و بۆ ئازاری کلێنچە باشە.
  • پاک کەرەوەی گورچیلەیە بۆ جۆری کە لە دوای بەکارهێنانی بەوردی سەیری بکە لەگەڵ میز پارچە ئیلتیهابی وەک داوە دەزو دەبینرێت.
  • دەمکراوی تۆوەکەی بۆ ئازار پێگەشتوو و پێچ خواردنی گەدە و ڕیخۆڵە بەسوودە.
  • بۆ شکانی ئێسک و لەجێچوون مەڵهەمی لێ دەبەستن کە بە گوڵ و تۆ و گەڵاوە دەکوترێت زۆر بەسوودە.
  • ئەگەر چاوەڕێی خوێن ڕێژی مەغزی دەکەیت زووتر ئەو گیایە بەکاربهێنە.
  • بێ توانای سێکسی دەرمان دەکات و بۆ هەناسەسواری بەسوودە.
  • بۆ دەرمانی فەلەجی بەکاردێت وە بۆ نەخۆشی دەزگای هەرس زۆر باشە.
  • بۆ کۆکە ڕەشە بەسوودە وە بۆ ئازاری وشکی گەروو بەسوودە.
  • بۆ کەم خوێنی بەسوودە وە ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.
  • بۆ منداڵ و پیاوی پیر بەسوودە وە بۆ زەردووی بەکاردێت.
  • بۆ خەفەقانی و بێخەوی و سەرما بوون و هەڵامەت باشە.
  • تا دادەبەزێنێت و بۆ شوێنی پێوەدانی گیانداران بەسوودە.
  • ڤایرۆس کوژە تەنانەت بۆ ئایدز بەکاردێت و بەهێزکەری لاشەیە بەگشتی.
  • بۆ شێرپەنجەی خوێن بەسوودە زانایانی ئەڵمانی لەسەر مشک تاقیان کردووەتەوە.
  • بۆ بێ متمانەیی بە خۆت و بێ خەوی تا سێ مانگ بیخۆرەوە باشە.
  • لە وشک کراوی هاڕدراوی گوڵ و گیاکە یەک کەوچکی چا لە دوو فنجان ئاوی گەرم بکە و لەسەر ئاگری هێواش بکوڵێت تا یەک فنجان دەمێنێتەوە دواتر بیخۆرەوە، گوشراوەی ئەو گیایە (١٠-١٥) دڵۆپ لە نیو پەرداخ ئاو بکە و بیخۆرەوە.

تێبینی: کەسێک کە ئەو دەرمانە دەخوات نابێت خواردنی قوتو بەندی گۆشتی و سوسیش و کالیباس و خۆراکی سوێر و زۆر چەور بخوات لەگەڵ ئەوانە سوود بەخش نابێت، وە ژنێک کە حەبی ڕێگری لە منداڵ بوون بخوات نابێت ئەو گیایە بخوات لەگەڵ ئەوانەی حەب و دەرمانی دژی سەرما بوون  هەناسەسواری و حەساسیەت دەخۆن نابێت لەگەڵ ئەو گیایە بەیەکەوە بیخۆن دەبێت تەنها گیایەکە بخوات.


سەرچاوەکان



433 بینین