ئەرکەکانی ڕاگەیاندنی جەماوەری

ئەرکەکانی ڕاگەیاندنی جەماوەری

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-26-21:15:00 - کۆدی بابەت: 5562
ئەرکەکانی ڕاگەیاندنی جەماوەری

ناوه‌ڕۆك

ئه‌ركه‌كان

ئه‌ركی هه‌واڵی (ده‌نگوباس)

ئه‌م ئه‌ركه‌ ڕووداوه‌ جۆراوجۆره‌ ڕامیاری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی و زانستییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری. ئامراز و هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ریی بیستراو و بینراویش له‌م سه‌رده‌می په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی ئێستایدا ململانێ له‌سه‌ر به‌خێرایی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ و گه‌یاندنیان به‌ جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبونیان له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن و مسۆگه‌ركردنی وه‌رگرتنی په‌یامه‌كانیان.

ئه‌ركی ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری به‌ سێ كردار (پرۆسه‌) دیاریده‌كات:

كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان

دامه‌زراوه‌كانی ڕاگه‌یاندن زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ڕوو ده‌ده‌ن، یان هه‌ڵده‌ستن به‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ میانی سازدانی چاوپێكه‌وتن و لێكۆڵینه‌وه‌، یان ڕاپرسی و هتد...

چاره‌سه‌ركردنی زانیارییه‌كان

دامه‌زراوه‌كانی ڕاگه‌یاندن دوای كۆكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان هه‌ڵه‌ده‌ستن به‌چاره‌سه‌ركردنیان، ئه‌ویش به‌ داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵ و ڕاپۆرت و ڕاپرسی و لێكۆڵێنه‌وه‌ ڕۆژنامه‌گه‌رییانه‌ی كه‌ ده‌ستیان ده‌كه‌وێت و هه‌ڵبژاردنی باشترینیان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌.

دابه‌شكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان

ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه‌، یان ژینگه‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه‌ كۆكراونه‌ته‌وه‌ و ده‌ستهێنراون بۆ خوێنه‌ر و گوێگر (بیسه‌ر) و بینه‌ر بڵاو بكرێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگای هونه‌ره‌كانی ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌ (كه‌ ڕاوبۆچون و زانیارییان تێدایه‌) له‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هونه‌ره‌كانی ئیزگه‌ و ته‌له‌فزیۆن و (كه‌ ئه‌ویش زانیاری و ڕاوبۆچونی تێدایه‌) له‌ ئامڕازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی بینراو و بیستراودا.

ئه‌ركی ڕۆشنبیركردن

ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری له‌م ئه‌ركه‌دا هه‌ڵده‌ستن به‌ ڕۆشنبیركردنی جه‌ماوه‌ر له‌ ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی په‌یامگه‌لێكه‌وه‌ كه‌ توانای ئه‌وه‌ی تێدا بێت، ئاستی ڕۆشنبیری جه‌ماوه‌ر به‌رز بكاته‌وه‌، هه‌ر ئامرازێكیش له‌ ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یانجنی جه‌ماوه‌ری له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م ئه‌ركه‌دا به‌ پێی خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، ڕۆڵی خۆی دیاری ده‌كات.

ئه‌ركی خۆشبژێنی و كات به‌سه‌ربردن

ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری ئه‌ركی خۆشبژێنی و چێژبه‌خشینی خۆیان به‌ جه‌ماوه‌ر پیاده‌ ده‌كه‌ن، له‌ میانی پێشكه‌شكردنی په‌یامگه‌لێكه‌وه‌ كه‌ تیایدا چێژ و خۆشی به‌ جه‌ماوه‌ر ده‌به‌خشێ و ده‌یانباته‌ كه‌شێكی خۆش و گه‌پئامێزه‌وه، هه‌ر ئامرازێكی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ریش له‌ چێژ به‌خشین و خۆشی خستنه‌ ناخی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ جیاوازن، به‌پێی بینینی ئاستی ڕۆڵی خۆیان و ئه‌و توانایه‌ی هه‌یانه‌، بۆ نمونه‌: له‌ كاتێكدا كه‌ ته‌له‌فزیۆن به‌رنامه‌ی گه‌پئامێز و كات به‌سه‌ربردن پێشكه‌ش ده‌كات، له‌ ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانیش لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ت بۆ بابه‌تی كات به‌سه‌ربردن و خۆشبژێنی دیاریده‌كه‌ن.

 


سەرچاوەکان

61 بینین