بانکی سپێرم

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-27-13:41:00 - کۆدی بابەت: 5568
بانکی سپێرم

ناوه‌ڕۆك

بانکی سپێرم چییە؟

بانکی سپێرم شوێنێکە بۆ هەڵگرتنی سپێرمی پیاو بەشێوەیەکی بەستوو بۆ ماوەیەکی درێژ، بەهۆی زۆربوونی حاڵەتی نەزۆکییەوە، بەکارهێنانی ڕێگاکانی منداڵبوون وەک (منداڵی بلوری) زۆر بەکاردەهێنرێت لەلایەن هاوسەرانەوە بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی منداڵ، بەهۆی زۆری ڕێژەی نەزۆکییەوە ئێستا بانکی سپێرمیش دروست بووە.

بانکی سپێرم ئامادەکارییەکە کە تێیدا سپێرمی پیاوان کۆدەکەنەوە و بە بەستووی هەڵیدەگرن و دەیپارێزن، ئەم سپێرمە دەدرێت بەو هاوسەرانەی کە نەزۆکن و منداڵیان نابێت.

بۆچی پیاوان سپێرمی خۆیان هەڵدەگرن لە بانکی سپێرمدا؟

توانای بوون بە خاوەنی منداڵ لە پیاواندا بەندە بە هەندێک شتی جیاوازەوە، لەڕاستیدا هەڵگرتنی سپێرم ئەم دڵنییایە بە پیاوەکە دەدات کە ئەگەریش شتێکی بۆ هاتە پێشەوە نەزۆک بوو نەیتوانی ببێتە خاوەنی منداڵ بتوانێت سوود لەو سپێرمانەی وەربگرێت.

هەندێک جار هەندێک جۆری نەخۆشییەکان وەک شێرپەنجە و چارەسەرکردنی کە بە دەرمانی کیمیایی دەکرێت، توانای سپێرمی پیاو کەم دەکەنەوە و بۆیە هەندێک کەس پێش ئەوەی دەرمانی کیمیایی بەکاربهێنن سپێرمی خۆیان لە بانکدا هەڵدەگرن.

هەروەها گرنگە بۆ هەندێک لە پیاوان کە بەنیازن نەشتەرگەری (vasectomy)ـی بکەن کە نەشتەرگەرییەکە (ئەو بۆرییەی کە سپێرمی پیاوی تێدایە دەیگرن) و لەم کاتەدا پێش ئەم نەشتەرگەرییە سپێرمی خۆیان لە بانکدا هەڵدەگرن و بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانن بە بێ کێشە ببنە خاوەنی منداڵ.

بۆچی پیاوان سپێرمی خۆیان دادەنێن؟

لەم ڕۆژانەدا سپێرمی پیاوان داوای زۆری لەسەرە بەهۆی زۆری حاڵەتی نەزۆکییەوە، لە ئەنجامدا پیاوان دەتوانن لەڕێگەی پێدانی سپێرمیانەوە بڕە پارەیەک بەدەست بهێن واتە بیفرۆشن، و ئەم سپێرمانە بەو کەسانە دەفرۆشرێت کە لە حاڵەتی نەزۆکیدان.

ئەو سپێرمە تاکاتی فرۆشتنی بە بەستووی و پارێزراوی هەڵدەگیردرێت و ئەگەریش کەسەکە نەیەوێت دەتوانێت بەبێ ناو و ناونیشانی خۆی سپێرمەکەی بۆ هەڵبگرن، و یاخود دەتوانێت زانیاری خۆی تەنها بەو دوو هاوسەرە بدات کە سپێرمەکەیان پێ دەفرۆشێت، جگە لە بڕە پارەکەش هەندێک لە پیاوان بە پێدانی سپێرم بە هاوسەرانێک کە منداڵیان نەبێت هەست بە دڵخۆشی دەکەن.

هەڵگرتنی سپێرم چۆن ئەنجام دەدرێت؟

بۆ هەڵگرتنی کەسەکە دەبێت بچێتە تاقیگە و لەوێ سپێرمی لێ وەرگرن و یان ئەگەریش کەسەکە لەڕووی نەبوو دەتوانێت ئەو ئامێرەی کە سپێرمەکەی لێ وەردەگرن بییەنێ و لەماڵەوە خۆی وەریبگرێت و دواتر بیهێنێتەوە بۆ بانکی سپێرم، دوای ئەوەی کە سپێرمەکە گەشتە دەستیان چەند پشکنینێکی بۆ دەکرێت تاکوو دڵنیابن لە پاکی و تەندروستی سپێرمەکە و ئەگەر دڵنیابوونەوە دواتر هەڵیدەگرن بەشێوەیەکی بەستوو و ئەم سپێرمە دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر واتە چەند ساڵێک بمێنێتەوە.

ڕآوبۆچوونی ئیسلام بۆ هەڵگرتنی سپێرم لە بانکی سپێرمدا؟

بەپێی ئیسلام وێب (فەتوای ژمارە 373351) حوکمی شەرعی بۆ ئەم حاڵەتە چەند قۆناغێکە 

یەکەم 

ئەگەر ژن و پیاوەکە دووربن لەیەک و پیاوەکە بە دانانی سپێرمی خۆی لە بانک بییەوێت کە منداڵی هەبێت لە ژنەکەی خۆی یاخود بییەوێت سپێرمەکەی هەڵبگرێت بە مەرجێک تەنها بۆ ژنی خۆی بەکاربهێنێتەوە، ئەمە پەسەند کراوە و حەرام نییە بەو مەرجەی کە زۆر دڵنیابن لەو بانکە و تێیدا هیچ جۆرە لادانێک نەکرێت و تێکەڵ بە شتی دیکە نەکرێت.

دووەم 

وە ئەوەی کە سپێرمی خۆی دەفرۆشێت و دوو هاوسەری نەزۆک دەیانەوێت سوودی لێوەربگرن بەتەواوی حەرام کراوە چونکە سپێرمی پیاوێکی بێگانە و نامەحرەم دەپیتێنرێت لەگەڵ هێلکەدانی ژنەکەدا و لە منداڵدانیدا گەورە دەبێت کە هی مێردی خۆی نییە بۆیە ئەمە حەرام کراوە.

سێیەم

ئەگەر وەک باسکرا کە کەسێک بەهۆی نەخۆشییەکەوە ترسی هەبێت کە سپێرمی لاواز ببێت و نەتوانێت ببێتە باوک لەداهاتوودا و بییەوێت سپێرمی هەڵبگرێت لێرەدا ئەمە پەسەند کراوە ئەویش لەسەر قسەی پزیشکی شارەزا و هەروەها دڵنیایی لەوەی کە هیچ فێڵێک لە پڕۆسەکەدا ناکرێت و لەلایەن بانکەکەوە دەستکاری نەکرێت چونکە ئەگەر ئەوە ڕووبدات دروست نییە.


سەرچاوەکان



1203 بینین