سوڕی مانگانەی توند (زیادەیی خوێن بینین)

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-27-15:49:00 - کۆدی بابەت: 5577
سوڕی مانگانەی توند (زیادەیی خوێن بینین)

ناوه‌ڕۆك

سوڕی مانگانەی توند (زیادەیی خوێن بینین) چییە؟

ئەم حاڵەتە واتە لە هەر سوڕێکی مانگانەدا خوێنبەربوونەکە زیاترە لە ٨٠ میلیلتر، هەڵبەتە هەژمارکردنی لەدەستچوونی بڕی خوێنەکە قورسە بەڵام پزیشک پشت بە پرسیار و ڕوونکردنەوەکان دەبەستێت بۆ هەژمارکردنی.

چ کاتێک زیادەیی خوێن بینین ڕوودەدات؟

  • خوێنبەربوون لە ٨ بۆ ١٠ ڕۆژ زیاتر بخایەنێت و بەتایبەت ئەگەر ئەم حاڵەتە چەند مانگێک لەسەر یەک بەردەوام بوو.
  • خوێنبەربوونەکە بەجۆرێک بێت کە خانمەکە نەتوانێت کارەکانی ڕۆژانەی بەڕێبکات و هەمیشە هەوڵ دەدات و بەرنامەڕێژی دەکات تاکوو کاتی پشوودان و کارنەکردنی بکەوێتە کاتی سوڕی مانگانەیەوە.
  • خوێنبەربوونەکە بەشێوەیەکی بەردەوام بێت و بەجۆرێک بێت کە کەسەکە تووشی کەم خوێنی ببێت.
  • لەناکاو هاتنە خوارەوەی خوێن بەجۆرێک لە ئاستی کۆنتڕۆڵی خانمەکەدا نەبێت، وەک چۆن بەلوعەیەک دەکەیتەوە و بە خێرای ئاو فڕێ دەدات.

بۆچی هەندێک لە خانمان دووچاری زیادەیی خوێن بینین دەبنەوە؟

لە خانمانی گەنجدا زۆرینەی ناڕێکی سوڕێکی مانگانەکان بەهۆی تێکچوونی هۆڕمۆنەکانەوە دروست دەبێت کە لە کۆتایدا خۆی باش دەبێت.

لە ساڵانی نزیک لە تەمەنی نائومێدی (٤٥ ساڵی بەرەو سەر) زیادەیی خوێن بینین هەر هۆکارەکەی تێکچوونی هۆڕمۆنەکانە، هەروەها ئەگەری زۆرە بەهۆی زۆری تەمەنیشەوە ئەمە ڕووبدات.

ئە هۆکارانەی دەبنە هۆی ڕودانی حاڵەتی زیادەیی خوێن بینین

  • ڕیشاڵە لوو (جۆرە گرێیەکە لەسەر منداڵدان دروست دەبێت ناشێرپەنجەییە).
  • دەردە ناوپۆشی منداڵدان
  • نەخۆشییەکانی هەوکردنی ناوچەی حەوز
  • گرێی ناوەوەی دیواری منداڵدان
  • باوترین و بڵاوترین هۆکار، نەخۆشییەکە کە تێیدا خوێنبەربوونێکی نائاسایی منداڵدان دروست دەبێت و هۆکارەکەشی نادیارە.

ئایا پێویست دەکات سەردانی پزیشک بکەین؟

بەگشتی پزیشک پشکنینی دامێن دەکات، ئەگەر تەمەنت سەرو ٤٠ ساڵ بێت ئەوە سۆنەری دامێن یاخود (Biopsie) بۆ دەکرێت کە تێیدا نموونەیەک لە منداڵدانەوە وەردەگیرێت بۆ پشکنین، پزیشکان ئەم کارە دەکەن تاکوو هۆکاری ئەو حاڵەتە بدۆزنەوە.

زۆرینەی پزیشکان پێشنیاری پشکنینی منداڵدان بە دووربین (Hysteroscopy‎) لەم پشکنینەدا بەهۆی دەزگایەکی باریکەوە و لەڕێگەی ملی منداڵدانەوە دەچێتە ناو منداڵدان تاکوو خانەکانی دیواری منداڵدان ببینێت و لە زۆر کاتدا ئەم پشکنینە بەبێ سڕکردن ئەنجام دەدرێت.

چارەسەری زیادەیی خوێن بینین چییە؟

  • ئەگەر نیشانەیەکی نەخۆشی بوونی نەبێت، چارەسەر بە دەرمان ئەوەندە شتێکی گرنگ نییە و دەتوانرێت دەرمان بەکار نەهێنرێت، بەڵام زۆرینەی خانمان پێیان باشە کە دەرمان بەکاربهێنن تاکوو بە ئاسانی کاروباری ڕۆژانەیان بەڕێوە ببەن.
  • ئەگەر کێشەکە زۆر قورس بێت ئەوا پزیشک دەرمان بەکاردەهێنێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی حاڵەتەکە، کە ئەم دەرمانانە دەکرێت هۆڕمۆنی یاخود ناهۆڕمۆنی بن.
  • دەرمانە هۆڕمۆنیەکان حەپەکانی دژە سکپڕین، پڕۆجیسترۆن دەتوانێت چارەسەر بێت بۆ ڕێککردنەوەی سوڕەکانی سوڕی مانگانە بەڵام سوودی نییە بۆ چارەسەرکردنی خوێنبەربوونە زۆرەکە.
  • دەرمانی ناهۆڕمۆنی هەیە کە دەتوانێت خوێنبەربوونەکە تا نیوە کەم بکاتەوە.
  • دەرمانی دژە هەوکردن بۆ وەستاندنەوەی خوێنبەربوونەکە.
  • لەولەب بەستن کە بە ڕێگایەکی باش دادەنرێت بۆ زۆرینەی خانمان.
  • لەناوبردنی خانەکانی ناو منداڵدان بە لەیزەر یاخود گەرم کردن و یاخود دەرهێنانی منداڵدان بە یەکجاری ئەم دوو ڕێگایەش زۆر باشە بۆ کەمکردنەوەی خوێنی سوڕی مانگانە، و بۆ کەسانێک گونجاوە کە حەزیان لە منداڵ نەبێت و نەیانەوێت منداڵیان ببێت.
  • ئەگەر ئەم خوێنبەربوونە زۆرە بەهۆی نەخۆشییەکی ترەوە بێت ئەوا بە دەرمانکردنی ئەو نەخۆشییە خوێنبەربوونەکەش کەم دەکات.

لەکاتی سەردانی پزیشک ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەچاوو بکە

  • پێشینەی خوێنبەربوونی نائاسایت هەبووبێت لە کاتی سوڕی مانگانەدا، پێش چەند سوڕێک و بە بێ هیچ نیشانەیەکی خووێنبەربوون لەنێوانی سوڕەکاندا یاخود دوای جوتبوون.
  • دەبێت پشکنینی سک و دامێن بکرێت بۆ هەموو ئەو نەخۆشانەی کە ئەم حاڵەتی زیادەیی خوێن بینینیان هەیە.
  • هەموو ئەو نەخۆشانەی کە بۆ ئەم حاڵەتە سەردانی پزیشک دەکەن دەبێت تەواوی پشکنینەکانی خوێن بکەن.
  • پێویست ناکات بۆ ئەم حاڵەتە بەردەوام پشکنینی غوددە بۆ نەخۆشەکە بکرێت بەڵام ئەگەر نیشانەی غوددەی تێدابوو دەکرێت بۆی بکرێت،


سەرچاوەکان



4533 بینین