منداڵی تازە لەدایکبووی کام دایکانە زیاتر دەگرین؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-06-24-14:28:00 - کۆدی بابەت: 5666
منداڵی تازە لەدایکبووی کام دایکانە زیاتر دەگرین؟

ناوه‌ڕۆك

گریانی منداڵ

گریانی منداڵی تازە لەدایکبوو کێشەیەکی بەردەوامی دایکانە و دەکرێت هۆکاری زۆر جیاوازی هەبێت، بەڵام یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکان بریتییە لە ناتەواوی دەروونی دایکەکە لەماوەی دووگیانیەکەیدا.

پەیوەندی نێوان دووگیانی دایک و گریانی منداڵ

هەمیشە دەڵێن کە منداڵ کاتێک کە دەگری یا برسییەتی یان خەوی دێت و یان خۆی پیس کردووە و زۆر جار تەنها ئەم سێ هۆکارە باس دەکرێت، بەڵام هەموو هۆکارەکان ئەمە نییە، چونکە بارودۆخی دایک لەماوەی دووگیانیەکەیدا کاریگەری زۆری دەبێت بۆ دوای لەسەر گریانی منداڵەکەی.

منداڵی ئەو دایکانەی کە تووڕەن دوای لەدایکبوونیان زیاتر دەگرین، و هەروەها ئەوانەشی کە بەردەوام قەلەقن و پەستانی دەروونیان لەسەرە لەماوەی دووگیانیدا دواتر منداڵەکانیان زیاتر دەگرین ئەویش بەهۆی ئەوەی لە کاتی دووگیانیدا ئەو پەستانە دەروونیەی سەر دایکەکان کاریگەری دەخاتە سەر هۆڕمۆنەکانی دایکەکە و بە گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکانیش منداڵەکە تووشی کێشە دەبێت.


سەرچاوەکان



8707 بینین