زیانەکانی خەوتن لەسەر سک لەماوەی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-06-28-15:22:00 - کۆدی بابەت: 5690
زیانەکانی خەوتن لەسەر سک لەماوەی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

زیانەکانی خەوتن لەسەر سک لەماوەی دووگیانیدا چییە؟

خەوتن لەسەر سک لەماوەی دووگیانیدا زیانێکی زۆر دەدات لە منداڵەکەت ڕاستە ماوەی دووگیانی ماوەیەکی قورس و هەستیارە و دایکان دەبێت ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن، بەڵام بەهەمان شێوەی خۆیان دەبێت ئاگاداری تەندروستی منداڵەکەشیان بن.

لەوانەیە خانمەکە خۆی هەمیشە وا ڕاهاتبێت لەسەر سک بخەوێت، بەڵام دوای ئەوەی دووگیان بوو و ڕۆژ بە ڕۆژ سکی گەورەتر بوو ئیتر ناتوانێت وەک جاران بخەوێت، ئەمە جگە لە نیشانە ناخۆشەکانی تری دووگیانیش، بەڵام ئەمە ماوەیەکە و تەواو دەبێت و بۆیە تا دەتوانن ئاگاداری خۆتان بن.

باشترین شێوەی خەوتنی ژنی دووگیان

خەوتن لەسەر لا باشترین جۆری خەوتنە لەماوەی دووگیانیدا.

زیانەکانی خەوتن لەسەر سک لەماوەی دووگیانیدا

خەوتن لەسەر سک زیان دەگەیەنێت بە هاتووچۆکردنی خوێنی جەستەی دایکەکە بەتایبەت لە سێ مانگی دووەم و سێیەمی دووگیانیەکەدا، منداڵ لەم ماوەدا خەریکی گەشە و جوڵەیە لە سکی دایکیدا بۆیە خەوتن لەسەر سک زۆر زیانی پێدەگەیەنێت و کاریگەری خراپی هەیە لەسەر دەمارەکان، هەروەها خەوتن لەسەر پشتیش گونجاو نییە تەنها خەوتن لەسەر لا گونجاوە.

چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەی خەوێکی باشترت هەبێت لەماوەی دووگیانیدا

  • سەرینی نەرم و باش بەکاربهێنە و دەتوانیت کاتێک بە لادا پاڵدەکەویت بیخەیتە پشتیشت.
  • چەند خولەکێک پێش خەوتن جەستەت ئارام بکەرەوە و تاکوو مێشکیشت ئارام ببێتەوەو خەوێکی ئارامترت هەبێت.
  • ئەگەر دەتوانیت پێش خەوتن خۆت بشۆ و گەرماوێکی گەرم بکە.
  • داوا لە هاوسەرەکەت بکە کە پشتت بۆ مەساج بکات.
  • با کاتێکی دیاریکراوت هەبێت بۆ خەو و هەموو شەوێک لە یەک کاتدا بخەوە.


سەرچاوەکان



13041 بینین