نێرگز - نێرگس

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-07-07-16:36:00 - کۆدی بابەت: 5781
نێرگز - نێرگس

ناوه‌ڕۆك

نێرگز - نێرگس چییە؟

گیایەکی عەلەفی و چەند ساڵەیە، لە ژێر خاکدا سەلکی هەیە کەمێک لە پیاز بچوکترە، قەدەکەی بۆ دەرمان دەبێت، بەڵام گوڵەکەی زۆر جوانە و دڵخۆشکەرە و بۆنی خۆشە لەمانگی دوو و سەرەتای سێ گوڵ دەکات بەڵام تەمەنی چەند ڕۆژێکی کەمە.

سوودەکانی نێرگز

  • بۆنکردنی بۆ ژانەسەری سارد مەزاج باشە کە تای لەگەڵ نەبێت.
  • بۆ ئەوانەی زۆر هەڵامەت دەگرن کە زۆر بۆنی نێرگز بکەن چاک دەبنەوە.
  • بۆ ئەو ژنانەی کە توشی لەبارچوون دەبن سەلکەی نێرگز (١٠-١٥)گرام لە ئاوەکەی بخۆنەوە دایدەنێن.
  • هەرچی کرم هەیە دەری دەکات بە خواردنەوەی ئاوی نێرگز.
  • کەسێک ئەندامی زاوزێی سست بوو سەلکە نێرگز بکوڵێنێت و لەگەڵ هەنگوین پێی چەور بکات شەوانە.
  • بۆ ئازاری جومگەزۆر بەسوودە، جومگەکەی پێی چەور بکات ڕۆژی چەند جارێک.
  • گوڵی نێرگز بە پاکی وشک بکرێت و بکرێت بە پۆدر لە چاوی شەوکوێر بکرێت بەسوودە.
  • بۆ هەناسە سواری (١٠)گرام گوڵی نێرگز لە یەک لیتر ئاودا بکوڵێت ڕۆژی سێ فنجانی لێ بخورێتەوە.
  • بۆ درێژ بوونی موو، گەڵا و گوڵی نێرگز (٥-١٠)گرام لەناو پەرداخێک ئاودا بکوڵێت سەری پێ بشۆرێت چەند جارێک.


سەرچاوەکان



1168 بینین