جێداری یەکەم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-10-15:15:00 - کۆدی بابەت: 5831
جێداری یەکەم

ناوه‌ڕۆك

مولازمی یەکەم

جێداری یەکەم یاخود ملازم اول (بە ئینگلیزی: First Lieutenant) دووەمین پلەی سەربازی ئەفسەرە و لەدوای پلەی جێدار دێت، نیشانەکەی دوو ئەستێرەیە لەسەر شان و پلەی لە جێدار بەرزترە، زۆرینەی کات ئەفسەر بۆ ماوەی چوار ساڵ لەم پلەیەدا دەمێنێتەوە و دواتر بەرزدەکرێتەوە بۆ پلەی پێشەنگ (نەقیب).

پلەی دواتر: پێشەنگ

پلەی پێشووتر: جێدار

پلەی جێدار

پلەی جێدار جیاکراوەتەوە بۆ دوو پلە، یەکەمینیان پلەی جێداری دووەمە یاخود هەر بە جێدار دەناسرێتەوە، دووەمیشیان پلەی جێداری یەکەمە کە دەسەڵاتی لەو زیاترە و لە کوردستان بە مولازم ئەوەلیش ناوی دەهێنرێت،

لە وڵاتی ئێران بە پلەی جێداری یەکەم دەوترێت ستوان یکم.


سەرچاوەکان



739 بینین