تۆکیۆ

له‌لایه‌ن: سازگار عومەر - به‌روار: 2021-07-12-01:39:00 - کۆدی بابەت: 5850
تۆکیۆ

ناوه‌ڕۆك

شاری تۆکیۆ

تۆکیۆ پێشتر هەتا ساڵی 1868 ناوی "ئێدۆ" بووە، تۆکیۆ شارێکی گرنگ و پایتەختی وڵاتی ژاپۆنە، دەکەوێتە سەرووی ناوەندی دوورگەی هۆنشووەوە، جەختێکی زۆر لەو ناوچەیە کرایەوە کە تایبەتمەندی پایتەختبوونی تێدابووە و زۆرجار پێی دەوترا "تۆکیۆی مەزن"، گەورەترین گروپی شارستانی و پیشەسازییە لە وڵاتی ژاپۆندا.

تۆکیۆ شوێنێکە لە کۆنەوە خەڵکی لێنیشتەجێیە، گوندێکی بچووک بووە بەناوی "ئێدۆ" بۆماوەی چەندین سەدەیە بوونی هەیە و بە ماسی بەناوبانگە بووە، گەشەسەندنی ئێدۆ بۆ شار هەتا کاتی تۆکوگاوا (1603_1867) ڕووی نەدا، کاتێک بوو بە پایتەختی تۆکوگاوا کە لەلایەن سەرکردەی سەربازییەوە سەرکردایەتی دەکرا کە لە نێوان سەدەکانی هەژدە و نۆزدەدا سەرکردایەتی وڵاتی ژاپۆنیان دەکرد.

بەدرێژایی ئەم ماوەیە و هەرچەندە، خانەوادەی ئیمپراتۆری لە تۆکیۆدا مابوویەوە و پایتەختی ئیمراتۆرە کۆنەکانە، لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی دەرەبەگیدا لە ساڵی 1868 ژاپۆن دەرگای بازرگانی و سیاسی بەڕووی وڵاتانی تردا کردەوە، کە کۆتایی بەوە هێنا کە ژاپۆن لەلایەن سەرکردەی سەربازییەوە بەڕێوە ببرێت، پایتەخت گواسترایەوە بۆ ئێدۆ.

شارەکە ناوێکی نوێی لێ نرایەوە "تۆکیۆی"، واتە "پایتەختی خۆرهەڵاتی" ئێدۆ لە سەدەی حەڤدەیەمەوە گەورەترین شاری ژاپۆنە، شارەکە وردە وردە لە دەشتە لیتەییە نزمەکان و گردە نزیک و بەرزەکان بنیاتنراوە، لە کۆتایی سەدەی نۆزدەدا دانیشتوانی تۆکیۆ یەک ملیۆنی تێپەڕاندووە، هەروەها وەکو ناوەندی سیاسەت و ئابووری و کلتوریی وڵاتی ژاپۆن بووە و لە سەدەی بیستەمدا بووە بە یەکێک لە قەرەباڵغترین شارەکان لە جیهاندا.

کەش و هەوای تۆکیۆ

لە وەرزی زستاندا ئاووهەواکەی مامناوەندە و لە وەرزی هاویندا گەرم و شێدارە، سەرەتای وەرزی هاوین و پایزی باراناوییە، زۆربەی کات لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەمدا دوو یان سێ گێژەڵووکە هەڵدەکات.

هونەری تۆکیۆ

تۆکیۆ گرنگترین ناوەندی ڕۆشنبیری وڵاتی ژاپۆنە، هونەر و مێژووی وڵاتی ژاپۆن و کیشوەری ئاسیا لە مۆزەخانەی نێودەوڵەتی تۆکیۆ لەناو پارکی (وێنۆ)دا جیاکراونەتەوە و باسکراون، هەروەها لەناو پارکی وێنۆدا مۆزەخانەیەکی زانستی و باخچەیەکی ئاژەڵان و دوو مۆزەخانی هونەری گرنگی لێیە.

مۆزەخانەی هونەری و زانستی دەکەوێته نزیکی کۆشکی ئیمپراتۆرییەوە، وە مۆزەخانەی جۆرە جیاوازەکان دەکەونە شوێنێکی ترەوە لە ناو شاردا، کارە شانۆییەکان کە هەموو شتێک لەخۆ دەگرێت هەر لە نەریتی کبوکییەوە (جۆرە شانۆییەکی کۆنی ژاپۆنییە کە تەنیا ئەکتەرە کوڕەکان ڕۆڵیان تێدا دەگێڕا) تا شانۆ هاوچەرخەکان بەشێوەیەکی ڕێک و پێک پێشکەش دەکران، وەکو کارە هاوئاوازەکان، ئۆپیرا (جۆرە شانۆیەکە کە ئەکتەرەکان بە گۆرانییەوە قسە دەکەن)، و سەما و مۆسیقا ڕۆژئاواییەکان.

گرنگی جوگرافیای تۆکیۆ

ئەو ناوچەیەی کە تایبەتمەندی پایتەختبوونی تێدایە گەورەترین ناوەندی پیشەسازی و بازرگانی و داراییە لە وڵاتی ژاپۆن، زۆربەی دامەزراوە داراییەکانی ناوخۆ و جیهانی و پیشەسازییەکانی تر لە ناوەندی تۆکیۆدان، شارەکه ناوەندێکی گرنگی فراوانە، کە شتوومەک لە هەموو ناوچەکانی وڵات و جیهانەوە لەوێ دابەشدەکرێت. تۆکیۆ بەشێکە لە ناوچەی پیشەسازی کەیهن، کە دەکەوێتە خۆرئاوای کەناری کەنداوەوە و بووەتە هەرێمی سەرەکی پیشەگەری وڵات.

تۆکیۆ ناوەندی سەرەکی گواستنەوەی وڵاتی ژاپۆنه و ناوەندێکی هاتوچۆی گرنگ و نێودەوڵەتیە، لەلایەن تۆڕێکی یەکگرتوی کارەبایی ئاسنین و شەمەندەفەری ژێر زەمین و هێڵەکانی پاسەوە گواستنەوە ئەنجام دەدرێت، وێستگەی تۆکیۆ ناوەندی وێستگەی گەیشتی هێڵی ئاسنینی هەموو ژاپۆنە، ئەمەش سیستمی شەمەنەفەری زۆر خێرای ڕۆژئاوای ژاپۆن لەخۆی دەگرێت.
وێستگەی (وینۆ) کۆتا وێستگەی گەیشتنی هێڵی شەمەنەفەرەکانە کە بەرەو باکوری ژاپۆن دەچێت وە وێستگەی (شینجوکو) کۆتا وێسگەی هێڵی شەمەنەفەرەکانە کە بەرەو ناوەندی (هۆنشو) و دەوروبەری خۆرئاوای شاری تۆکیۆ دەچێت.

هەندێکیان بەشێوەیەکی تایبەت خزمەگوزاری هێڵی گواستنەوەی شەمەندەفەری کارەباییان هەیە لەنێوان شارەکاندا. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تۆکیۆ لە (ناریتا)یە، لە بنکەی پۆلیسی (چیبا)، لەکاتێکدا فڕۆکەخانەی شاری (هانێدا) لە کەنداو خزمەتگوزاری ناوخۆیی پێشکەش دەکات. ناوچەکە 240 میل چوارگۆشەیە (621 کم چوارگۆشە).


سەرچاوەکان

91 بینین