با کردنی سک

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-18-13:59:00 - کۆدی بابەت: 5945
با کردنی سک

ناوه‌ڕۆك

با کردنی سک 

با کردنی سک یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە سک دەکشێت و پڕ دەبێت و بە ئاوساویی دەردەکەوێت، دەکرێت ڕاکێشراو و توند بێت و هەندێک ئازاری هەبێت، یان دەرکردنێکی زۆری گازەکان و قڕقێنە دانەوە، یان سک دەنگێک دەردەکات بە غەرغەرەکردن دەچێت، خەڵک بەوە باسی دەکەن کە دەبێتە هۆی تەنگی و هەستکردن بە نائاسوودەیی، سک تێیدا بە ئاوساو دەردەکەوێت و گەورەترە لە کاتی ئاسایی، کە ڕوودەدات لە ئەنجامی پڕبوونی کۆئەندامی هەرس بە هەوا و گاز، زۆربەی خەڵک لە قۆناغێکی ژیانیاندا بەدەست ئەم کێشەوە دەناڵێنن، ڕاهێنانە وەرزشییەکان و تەواوکاری خۆراکی و شێلانی کەسەکە ڕەنگە هاوکار بێت بۆ کەمکردنەوەی با کردنەکە و سنوردارکردنی، یان دەکرێت کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان یان سیستمی خۆراکی بکرێت لە پێناو ڕێگری لە با کردنەوەی سک و ڕێگری لە ڕوودانی. 

هۆکارەکانی با کردنی سک 

پڕبوونی کۆئەندامی هەرس بە هەوا و گازەکان بە هۆکاری سەرەکی با کردنی سک دادەنرێت، هەروەها چەندین هۆکاری هەیە و دەکرێت هۆکارەکە مەترسیدار بێت یان ئاسایی بێت، لەو هۆکارانەش: 

قوتدانی هەوا

کە یەکێکە لە هۆکارە بڵاوەکانی با کردنی سک، پاش خواردنی خۆراک کە گاز لە کۆئەندامی هەرسدا زیاد دەکات لەکاتی تێکشکاندنی خۆراکی هەرس نەکراو، یان قوتدانی هەوا لەکاتی خواردن و خواردنەوە، دەکرێت ئەم حاڵەتانە ببنە هۆی زیادبوونی گازەکان و ڕوودانی با کردنەکە:

  • خواردنی خۆراک بە خێرایی
  • بنێشت.
  • جگەرەکێشان.
  • دانانی تاقمی ددانی تەنک.
  • سەرما یەکێکە لە هۆکارەکانی قوتدانی هەوا و زیادبوونی گازەکان لە سکدا، کە دەبێتە هۆی با کردنی. 
  • درەنگ بەتاڵبوونەوەی گەدە کە ئەمەش وادەکات گازەکان بە هێواشی تێپەڕن، کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەیان و با کردنی سک. 

هۆکارە مەترسیدارەکانی با کردنی سک

دەکرێت با کردنی سک هەندێک جا نیشانەی ئەم نەخۆشییە مەترسیدارانە بێت: 

  • نەخۆشی تێکچوونەکانی هەرس.
  • بەرگەنەگرتنی گلوتین.
  • کورتهێنانی پەنکریاس ئەویش لاوازییە لە هەرسکردن، بەهۆی بێ توانایی پەنکریاس لە دروستکردنی ئەنزیمی پێویست بۆ هەرس. 
  • هەبوونی کونێک لە کۆئەندامی هەرسدا یان لە ڕێڕەوەکانی گەدە و ڕیخۆڵە، یان هەر ئەندامێکی تری سکەکەلێن. 
  • شێرپەنجەی هێلکەدان کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی شلەکان لە سکە کەلێندا. 
  • نەخۆشییەکانی جگەر و لەکارکەوتنی گورچیلە، یان خوێنتێزانە وەستانی دڵ.

هۆکارە تەندروستییەکانی با کردنی سک 

دەکرێت با کردنی سک هۆکارەکەی یەکێک لە تێکچوونەکانی تەندروستی لەش بێت، وەکوو: 

  • نەخۆشی کۆڵۆنی وروژاو (سەرلێشێواو).
  • تێکچوونە هەرسییەکان.
  • دڵەکزێ.
  • زیادبوونی کێش.
  • هەستیاری خۆراک.
  • زیادبوونی هۆڕمۆنەکان (بەتایبەت لای ئافرەتان)
  • جیاردیا، کە میکرۆبێکی کەڕوویی ڕیخۆڵەیە. 
  • لەدەستدانی حەزی خۆراک یان برسەهاری (برسێتی زۆر زۆر)، کە یەکێکە لە تێکچوونەکانی خواردنی خۆراک.
  • دوودڵی و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ
  • وەرگرتنی هەندێک دەرمان. 

هەندێک فاکتەری تر کە دەبنە هۆی با کردنی سک

  • زیادەڕەوی یان کەمی گەشەی بەکتریا لەناو کۆئەندامی هەرسدا. 
  • کۆبوونەوەی گازەکان.
  • گۆڕانکاری لە جوڵەی ڕیخۆڵەکان
  • تێکچوونێک لە دەرکردنی گازەکان.
  • خواردنی هەندێک خۆراک کە بەرهەمهێنانی گازەکان، وەکوو کاربۆهیدرات.
  • قەبزیی.

چارەسەری با کردنی سک

دەکرێت ئەم چارەسەرانە بەکاربێن بۆ سنوردارکردن و نەهێشتنی با کردنی سک، کە خۆیان دەبیننەوە لە: 

  • پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی تەندروست. 
  • ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی بە شێوەیەکی ڕێکخراو.
  • دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.
  • کەمکردنەوەی خواردنی خۆراکە چەورەکان
  • خواردنی خۆراک بە هێواشی. 
  • دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان.
  • کەمکردنەوەی خواردنی خوێ.
  • ڕێکردن پاش خواردنی خۆراک.
  • دەکرێت چەند چارەسەرێکی گیایی بەکاربێت بۆ کەمکردنەوەی با کردنی سک، وەکوو: زەنجەفیل، نەعنا، بەیبوون، کولەکە.


سەرچاوەکان



1568 بینین