پێنج چارەسەری سروشتی بۆ خوێنبەربوونی توندی سوڕی مانگانە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-21-03:19:00 - کۆدی بابەت: 5978
پێنج چارەسەری سروشتی بۆ خوێنبەربوونی توندی سوڕی مانگانە

ناوه‌ڕۆك

خوێنبەربوونی توندی سوڕی مانگانە

خوێنبەربوونی توندی سوڕی مانگانە، کێشەی زۆر دروست دەکات بۆ خانمان، بێهێزی و هیلاکی بەدواوەیە، حاڵەتی دەروونی خانمەکەش بەم هۆیەوە تێک دەچێت، بوونی کێشە لە ڕێژێنەکانی سایرۆید و هەروەها بەکارهێنانی کۆمەڵێک دەرمان و چەند هۆکارێکی تر هۆکارن بۆ خوێنبەربوونی توند، ئەو خانمانەی تووشی ئەم حاڵەتانە دەبن جگە لەوەی کە دووچاری کەمخوێنی دەبنەوە و ڕەنگیان زەرد دەبێت، ناشتوانن لە ماوەی سوڕی مانگانەکەدا کاروباری ئاسایی ڕۆژانەیان بکەن لە ترسی پیسبوونیان و هەبوونی خوێنی زۆر، ئەگەر هاتوو خوێنبەربوونەکە لە ٧ ڕۆژ زیاتر درێژە بکێشێت و نەتوانیت بە سانتی کۆنتڕۆڵی بکەیت، هەروەها کڵۆخوێنی زۆر گەورەت هەبێت ئەوا تووشی حاڵەتی زیادەیی خوێن بینین بوویت و پێویستە چارەسەر وەربگریت.

پێنج چارەسەری سروشتی بۆ خوێنبەربوونی توندی سوڕی مانگانە

تۆوی گژنیژ

تۆوی گژنیژ ماددەیەکی چالاکی تێدایە کە دەتوانێت خوێنبەربوونی توند کەم بکاتەوە، هەروەها کاتێک دەیکوڵێنیت و دەیخۆیتەوە هەوکردنەکانی منداڵدان ناهێڵێت و یارمەتی دەدات تاکوو هۆڕمۆنەکانی خانمەکە ڕێک ببێتەوە.

کەرەستەکان

چۆنیەتی دروستکردنی

تۆوەکانی گژنیشەکە بکە ناو کوپێک ئاوەوە و بهێڵە تاکوو بکوڵێت، دوای تێپەڕبوونی ٥ بۆ ١٠ خولەک بیدە لە چا پاڵێو و هەنگوینەکەی تێکەڵ بکە و بیخۆرەوە، ڕۆژێک پێش کەوتنە سوڕی مانگانە و لە کاتی سوڕی مانگانەکەدا تاکوو کۆتا ڕۆژ ئەم گیراوەیە بخۆرەوە ڕۆژی سێ جار.

  •  

جگە لە کەمکردنەوەی خوێنەکە، هەوکردنی منداڵدان ناهێڵێت و سوڕی مانگانە ڕێک دەخاتەوە و هەروەها ئازاریش کەم دەکاتەوە.

کەرەستەکان

  • یەک کوپ شیری گەرم
  • کەوچکێکی چا پاودەری خەردەل

چۆنیەتی دروستکردنی

شیرەکە بکوڵێنە و دواتر لەگەڵ پاودەری خەردەلەکەدا تێکەڵی بکە، ڕۆژانی سوڕی مانگانە و ڕۆژانی ئاسایی ئەم گیراوەیە بخۆنەوە بەیانیان و شەوانیش پێش نوستن.

پەیکوڵ

بەسوودە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تێکچوونی هۆڕمۆنەکان، چونکە تێکچوونی ئەو هۆڕمۆنانە بوونەتە هۆی خوێنبەربوونی توند، هەروەها ئازاریش کەم دەکاتەوە.

کەرەستەکان

  • ١ کەوچکی چێشت پەیکوڵ
  • ١ کوپ ئاو

چۆنییەتی درووستکردنی

ئاو گەرم دەکرێت کاتێک کە کوڵا پەیکوڵەکەشی تێ دەکرێت، دواتر لەسەر ئاگرەکە لایببه و تاکوو ١٠ خولەک دایبنێ، ڕۆژانە ٢ بۆ ٣ کوپ بخۆرەوە تاکوو هەست بە باشبوون دەکەیت

سرکەی سێو و هەنگووین

بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی خوێنەکە و نەهێشتنی هەوکردنی منداڵدان و هەروەها کەمکردنەوەی ئازار.

کەرەستەکان

  • ٢ کەوچکی چێشت سرکەی سێو
  • ١ کەوچکی چێشت هەنگوین
  • ١ کوپ ئاو

چۆنییەتی دروستکردنی

سرکەی سێوەکە لەگەڵ ئاوە گەرمەکدا تێکەڵ دەکەیت و دواتر بە هەنگوینەکە شیرینی دەکەیت، بە درێژایی ڕۆژانی سوڕی مانگانەکەت پێش هەر ژەمێک بیخۆرەوە.

داری بەڵەکە

بە هۆی ماددەی دژە ئۆکسید و دژە هەوکردنەوە، بە هەمان شێوە خوێنبەربوون کەم دەکاتەوە و هۆڕمۆنەکان ڕێکدەخاتەوە و ئازار کەم دەکاتەوە

کەرەستەکان

چۆنییەتی دروستکردنی

ئاوەکە بکە قۆرییەک و بیکوڵێنە، کاتێک کە ئاوەکە گەرم بوو ڕیشکی بەڵەکەکەشی تێبکە و ئاگرەکەی کز بکە و بهێڵە ٢ بۆ ٣ خولەک بە هێواشی بکوڵێت، دواتر لەسەر ئاگرەکە لایببە و داینێ تاکوو ١٠ خولەک، دواتر هەنگوینەکەی تێبکە، دوو ڕۆژ پێش دەستپێکردنی سوڕی مانگانە، ٢ بۆ ٣ کوپ لەم گیراوەیە بخۆرەوە.

تێبینی: ئەگەر بەرزی پەستانی خوێن، کێشەی گورچیلە و شەکرەت هەیە نابێت ئەمانە بەکاربهێنیت.


سەرچاوەکان



1711 بینین