شەربەتی سکنجنین

له‌لایه‌ن: - فیردەوس ڕەشید - به‌روار: 2021-07-24-15:41:00 - کۆدی بابەت: 6021
شەربەتی سکنجنین

ناوه‌ڕۆك

سکنجنین

شەربەتێکی خەستی سرکە و شەکرە، شەربەتێکی چاکسازی زۆرێک لە خواردنەکانی ترە، شێوازی دروستکردنی: شەکر یان هەنگوین بە هەرکامیان بێت فەرقی نییە بەڵام دیارە کە هەنگوین بەسوودترە، شەکر (٣)کیلۆ +(٨٠٠)گرام سرکەی سپی ساف بەیەکەوە دەکوڵێت تاوەکو خەست دەبێت وەک شیلەی هەنگوینی لێ دێت کاتی لابردنی کەمێک گوڵاوی تێدەکرێت ئەو شەربەتە زۆر لە دەرمانەکان لەگەڵی بخورێت زیانی ئەو دەرمانە ناهێڵێت.

سوودەکانی سکنجنین

  • لابەری سەفرا و گەرمی لەشە و لە هاویندا بخورێتەوە زۆر باشە.
  • گەدە لە ماددە خراپەکان پاک دەکاتەوە.
  • بۆ قۆڵنج و نقرس و سەرگێژە و ژانەسەر و ئاوهێنانی لەش بەسوودە.
  • بۆ میزگیران و ئازاری میزەڵدان بەکاردێت.
  • بۆ دانانی بەردی میزەڕۆ (٨٠٠)گرام ڕەگی توور لەگەڵ (١)کیلۆ سکنجبین بکوڵینە و ڕۆژی چوار جار هەرجارەی کەوچکێکی لێ بخۆرەوە.
  • جۆری تری سکنجبینێکی تر هەیە بۆ تادار و گەرمی جگەر تینویەتی زۆر نەخۆشی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ بەسوودە کە بەم شێوەیە دروست دەکرێت (٣)کیلۆ ئاوی هەناری مێخۆش + (٨٠٠)گرام سرکە + پیاڵەیەک زرشک + (٣)کیلۆ شەکر لەسەر ئاگری هێواش بکوڵیت تا خەست دەبێتەوە پێش لابردنی کەمێک گوڵاوی تێدەکرێت بەڵام ئاوی هەنارەکە لە پێشدا (٢٠)خولەک بە جیا کوڵابێت وە کەسێک حەز بکات لە جیاتی سرکە ئاو لیمۆ بەکاربهێنێت ئاساییە.


سەرچاوەکان



686 بینین