دارەبەن

له‌لایه‌ن: - فیردەوس ڕەشید - به‌روار: 2021-07-24-16:05:00 - کۆدی بابەت: 6022
دارەبەن

ناوه‌ڕۆك

ڕووەکی دارەبەن 

دارەبەن خۆڕسکە، گەورە و بەهێزە تەمەنی ١٠٠٠ ساڵ زیاتر دەڕوات بەرزیەکەی لە شوێنی باش تا ٢٠ مەتر دەبێت، گەڵایی هێلکەییە و بچوکە تا کۆتایی پاییز گەڵای ناوەرێت و بۆنی خۆشە، دوو بەرهەمی هەیە یەکیان بەرەکەیەتی کە پێی دەڵێن قەزوان، دووەمیان بنێشت، بنێشت بۆ زۆر لە پیشەسازیەکان بەکاردەهێنرێت وە بۆ جوین خۆشە وەک ئەوانەی دروست کراوەی کارگەکان زیانی نییە و سوود بەخشە.

سوودەکانی بنێشت

  • ئەگەر برین لە بنەوە جەراحەت بکات کەمێک بنێشتە تاڵ واتە نەکوڵاو بێت لەگەڵ کەمێک سابوون وەک مەڵهەم لەسەری ببەستی پاکی دەکاتەوە.
  • بۆ ئەوانەی قەبزن پڕی کەوچکێکی مرەبا خۆری بنێشتە تاڵ بخۆنەوە، تاوەکو دوو بۆ سێ کاتژمێر ڕیخۆڵەیان پاک دەکاتەوە بەڵام نابێت تا چل کاتژمێر دووبارەی بکەیتەوە دەنا تووشی سکچوونت دەکات.
  • میز هێنەرە و بەهێزکەری گەدەیە و لەگەڵ هەنگوین زۆر بەسوودە.
  • بۆ زوو چاکبوونەوەی برین لەگەڵ زەیتی زەیتوون پێی چەور بکە.
  • بۆ دڵ و بۆ کۆکە (٧٥)گرام بنێشت و (١٥٠)گرام بەزی دەوری جەرگی بزن بەیەکەوە بکوڵێت شەوانە پێش خەوتن کەوچکێکی بخۆ تا حەوتی شەو.
  • بۆ توانای دەمار و درزی ئێسک و هێنانەوەی گۆشتی برین و قڵیشانی دەست و پێ و نینۆک بنێشتی نەکوڵاو بەکاردێت.


سەرچاوەکان



1577 بینین