بەرنامەڕێژی بۆ ژیانێکی باشتر

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-25-23:27:00 - کۆدی بابەت: 6044
بەرنامەڕێژی بۆ ژیانێکی باشتر

ناوه‌ڕۆك

بەرنامەڕێژی

کات بە نرخترین سەرمایەی مرۆڤە، ئەگەر کاتەکانت بە بێ بەرنامە و پلان تێبپەڕێنیت، ئەوا ژیانت بێ مانا دەبێت و لە کۆتایدا هەموو ئامانجەکانت ون دەکەیت، گرنگترین شت لە ژیاندا تاکوو بتوانیت ئەو شتانە بە دەست بهێنیت کە دەتەوێت بەرنامەڕێژییەکی باشە بۆ ژیانت.

چۆن بەرنامە ڕێژی بکەین تاکوو ژیانمان باشتر ببێت؟

دیاری بکە کە چ شتێک گرنگە بۆت

لەوانەیە داڕشتنی بەرنامە بۆ ژیانت قوورس بێت، چونکە ژیانت لایەنی زۆری تێدایە کە دەبێت لەبەرچاوی بگریت لە کاتی بەرنامە ڕێژیدا، دەبێت کاتەکانت بەو کارانە بەسەر ببەیت کە ئازەزووی لێدەکەیت و دەزانیت تێیدا سەرکەوتوو دەبیت، هەندێک پرسیار هەیە کە دەبێت لە خۆتی بکەیت سەبارەت بەوەی کە دەتەوێت بە دەستی بهێنیت لە ژیانتدا، وە ئەوەی کە ئایا سەرکەوتن لە ژیانی تۆدا چییە و هەندێک پرسیار لە خۆت بکەیت، وەک:

  • ئایا کارێکی باش یاخود بڕە پارەیەکی باشە؟
  • بوونی خێزانێکی خۆشەویستە؟
  • ئەگەر هێزی ئەوەت هەبوایە کە هەر ئێستا ژیانت بگۆڕیت ژیانت چۆن دەبوو؟
  • لە کوێ دەژیایت؟
  • چ کارێکت دەبوو؟
  • چۆن کاتەکانت تێدەپەڕاند؟
  • کاتی خۆتت بە چ کەسێک دەبەخشی؟
  • ژیانی چ کەسێکت پەسەند دەکرد؟

وەڵامەکانت ئامادە بکە

کاتێک کە دەربارەی ژیانت دەپرسیت و دەتەوێت کە بەرنامەێژی بۆ بکەیت، وەڵامەکان ئامادە بکە و بە متمانە بە خۆبوونەوە بینووسەرەوە، بۆ نموونە وتنی ئەم ڕستانە، ژیانی من سەرکەوتووانەیە، چونکە من سەرۆکی خۆمم، هەموو ڕۆژێک هەست بە ئازادی دەکەم، دەتوانم کاتەکانم لەگەڵ خێزانەکەمدا دابەش بکەم.

لەسەرخۆ و بە وردییەوە بڕۆرە پێشەوە

بەرنامەکەت لەوانەیە بە ڕێگایەکی باش و بێ کێشەدا تێنەپەڕێت، هەمیشە ئەوە ڕوونادات کە دەتەوێت و ژیان پڕە لە ئاڵۆزی و پێچ و هەلی زیاتر، بۆیە نابێت نائومێد بیت و پەشیمان ببیتەوە لە بەرنامەێژی، تەواوی هەوڵی خۆت بدە، لەوانەیە کارەکەت لە دەست بدەیت کارێک کە وات دەزانی زۆر دەچیت لەگەڵیدا یان پەیوەندیت لەگەڵ خێزانەکەتدا بەو شێوەیە نەچێتە پێشەوە کە داتنابوو، بەڵام نابێت نائومێد ببیت و دەبێت بەردەوام بیت لەسەر پلانەکەت.

هەلەکانی ژیانت لە دەست مەدە

لەوانەیە لە ئێستا هیچ کارێکی وات نەبێت و سەرکەوتنێکت نەبێت لە ژیانتدا، بەڵام بو واتایە نییە کە هەمیشە بم شێوەیە دەبێت، کاتێک هەلێکت بۆ دێتە پێشەوە سوودی لێ وەربگرە و وردە وردە هەلی زیاتر دێتە پێشەوە بۆت و بەرەو پێشتر دەچیت.

دیاری بکە کە حەزت دەکەیت چ بەشێک لە ژیانت بگۆڕدرێت

هیچ بەشێکی ژیانت ئیهمال مەکە و گرنکی بە هەموویان بدە، بەڵام بە دیاریکراوی ئەوە دیاریبکە دەتەوێت بە تایبەت لەسەر چ شتێکی ژیانت کار بکەیت و بیگۆڕیت.

بوونی پشتیوانیکەر

کاتێک بۆ ئامانجێکی دیاریکراو هەوڵ دەدەیت بێگوومان ئاستەنکی زۆر دێتە پێشتەوە، بۆ ئەوەی بتوانیت بە جوانی لەم ئاستەنگانە تێبپەڕیت گرنگە کە بزانیت داوای هاوکاری لە کێ دەکەیت و کێ پشتیوانت دەبێت، تاکوو دەتوانیت گوێ بۆ ڕای خەڵکی بگرە و زانیاری کۆبکەرەوە.

کاتێک ژیانت بە پێی پلانەکان ناڕوات دەبێت بزانیت چۆن کۆنتڕۆڵی دەکەیت

کاتێک پلانەکانت تێک دەچن و بە پێی پلان ناڕوات، گرنگی تۆ لەوێدا دەردەکەوێت کە تێک نەچیت و نەشڵەژێیت بەڵکوو بتوانیت کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکەیت بە جوانی و وردە وردە پلانەکانت گەشە پێ بدەیتەوە.

ئامانجەکانی ژیانت بە ئەرێنییانە بڵێ

بۆ نموونە ئەگەر دەتەوێت کێشت داببەزێنیت، لە جێی ئەوەی بڵێی بە خۆت کە وازبهێنە لە زۆر خۆری و قەڵەوبوون، بڵێ خواردنی تەندروست بخۆ و کێشت داببەزێنە.

گرنگترینەکان بخەرە پێشەوە 

زۆر گرنگە کاتێک ئامانجەکانت دیاری دەکەیت پلە بەندیان بۆ بکەیت و بزانیت کامیان لە پێشتر دابنێیت، کامیان دەتوانیت کەمێک دووریبخەیتەوە.


سەرچاوەکان



916 بینین