بەشی پەرستاری

له‌لایه‌ن: - ئیسڕا بورهان - به‌روار: 2021-07-26-23:29:00 - کۆدی بابەت: 6058
بەشی پەرستاری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

بەشی پەرستاری (بە ئینگلیزی: Nursing) بەشێکی پزیشکییە و دامەزراندنی ڕاستەوخۆیە، لە دوای پزیشکی گشتی و پزیشکی ددان و دەرمانسازی، لە ئاستی چوارەمدایە.
کاری سەرەکی پەرستاری بریتییە لە چاودێریکردن و گرنگیدان بە نەخۆش بە شێوازێکی تەندروست و زانستی هەروەها هاوکاریکردنی پزیشك لە چارەسەرکردن و پێشکەشکردنی یارمەتییە پزیشکیەکانی وەکوو: تیمارکردن و دەرزی لێدان، چاودێری کردنی باری تەندروستی و دەروونی نەخۆش، ئامادەکردنی فایلی تەندروستی تایبەت بە نەخۆش، هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە لە نەخۆشییە باوەکان و ڕێنوێنی کردنیان بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشییە وەرزیەکان، چەندان کاری تریش.

پیشەی پەرستاری بنچینەی پزیشکییە، بایەخدارە وەکوو بەشە پزیشکییەکانی تر، بەشێکی دڵخوازی خوێندکارانە، ڕێژەی وەرگرتن لەو کۆلێژە 75% کچان وەردەگرن و 25% بۆ کوڕانه. 

مەرج و تایبەتمەندی پەرستاری سەرکەوتوو 

بۆ بوون بە پەرستار پێویستە چەند توانایی و تایبەتمەندییەکی گرنگت هەبێت لەوانە: 

مەرجە زانستییەکان 

- لێهاتوویی لە وانە زانستییەکان بە تایبەت زیندەزانی و کیمیا.
- بە توانا بیت لە زمانی ئینگلیزیدا.
- بوونی هزر و یادگەیەکی بەهێز کە توانای لەبەرکردن و تێگەیشتنی هەبێت بۆ بابەتەکان، چونکە ئەم بەشە تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە لەبەرکرن.
- گرنگیدان بە زاست و توێژینەوەکان.

تایبەتمەندی کەسایەتی 

- وردبین و گرنگیدان بە بچوکترین گۆڕانکاری کە لە بارودۆخی نەخۆشەکە ڕوودەدات، چونکە بچوکترین وردەکاری بۆ ژیانی کەسەکە گرنگە.
- نەرمونیان و لەسەرخۆ و ئارام و پشوودرێژی لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشدا.
-بەخشندەیی و میهرەبانی لە کردار و گوفتار لەگەڵ نەخۆشدا، وەرگرتنی سەرەنج و داواکارییەکانیان بە دڵفراوانییەوە. 

قۆناغەکانی خوێندنی پەرستاری 

خوێندن لەم بەشە چوار ساڵە لە زانکۆ بە شێوازی کۆرسات، خوێندکار لەم چوار ساڵە بە ووردی زانیارییەکان دەخوێنێت بە تیۆری و کردارەکی، دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە پەرستاری.
لە پاش دەرچوون لە زانکۆ دەتوانێت نۆرینگەی تایبەت بەخۆی دابنێت یان لە دەرمانخانەکان کار بکات، یاخود لە نەخۆشخانە حکومی و تایبەت بۆی هەیە دەستبەکار بێت، هەروەها دەتوانێت کاری تاقیگەیی لە نەخۆشخانەکانیش بکات.

لەدوای وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و تەواوکردنی زانکۆ پەرستار دووساڵ وەکوو پزیشکی یاریدەر/مقیم لە نەخۆشخانەکاندا دەبێت، دواتر ئەگەر ویستی لێبێت دەتوانێت خوێندنی باڵا (ماجستێر و دکتۆرا ) دەستپێبکات بۆ وەرگرتنی پسپۆڕی و تایبەتمەندیی لە یەکێک لەم بوارانە: 

پسپۆڕییەکانی پەرستاری

- پسپۆری لە پەرستاری ژنان و مناڵ بوون
- پسپۆری لە پەرستاری مناڵاندا
- پسپۆری لە پەرستاری پێگەشتوان
- پسپۆری لە پەرستاری نەخۆشییە دەرونییەکان
- پسپۆری لە پەرستاری کۆمەڵدا 

جیاوزی نێوان کۆلێژی پەرستاری و پەیمانگای پەرستاری 

- لە ڕووی ماوەی خوێندنەوە: کۆلێژ چوار ساڵ دەخوێنرێت، بەڵام پەیمانگا خوێندنی خێراترە و دوو ساڵ دەخوێنرێت.

- لە ڕووی ئەکادیمییەوە: خوێندکاری دەرچووی کۆلێژ دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دواتر دەتوانێت ماجستێر و دکتۆرا بخوێنێت و پسپۆری وەربگرێت، بەڵام خوێندکاری دەرچووی پەیمانگا دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم، ناتوانێت خوێندنی باڵا بخوێنێت.

- لە ڕووی وانەکانەوە: لە کۆلێژی پەرستاری بە چڕ و پڕی وانەکان دەخوێنرێت و زیاتر تیۆرین، بەڵام لە پەیمانگا وانەکان پتر کردارەکیین و بەخێراتر دەخوێنرێت.

- لە شوێنی کاردا: بێگومان پێگە و ڕۆڵی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا گرنگ و بە بایەخە و هەر یەکێك لەوان ڕۆڵی خۆی هەیە، کارە سەرەکی و قورسەکانی نێو نەخۆشخانە دەسپێردرێت بە دەرچووی کۆلێژ، دەرچووی پەیمانگاش بێگومان یارمەتیدەرە ئەگەر بە توانا و لێهاتوو بێت دەتوانێت هەموو کارەکانی دەرچووی پەرستاری کۆلێژیش بکات.

ئەگەر خوێندکاری کۆلێژی پەرستاری لە قۆناغی یەکەم، لە پلەی یەکەم بێت و تێکڕای نمرەکانی لە ٨٠ کەمتر نەبێت دەچێتە کۆلێژی پزیشکی.

خوێندکاری پەیمانگا ئەگەر لە هەردوو ساڵەکە لە یەکەمەکان بوو دەتوانێت بچێتە کۆلێژی پەرستاری و پاشان دواتر ئەگەر ویستی لێبێت دەتوانێت درێژە بە خوێندنی باڵا (ماجستێر و دکتۆرا ) بدات.

- دەرچووی کۆلێژ و پەیمانگاکان بۆیان هەیە نۆرینگەی پزیشکی تایبەت بە خۆیان دابنێن. 

گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە بەشی کۆلێژی پەرستاری تێدا دەخوێنرێت

گرنگترین پەیمانگاکانی هەرێم کە بەشی پەرستاری تێدا دەخوێنرێت

  • هەولێر 
  • چەمچەماڵ 
  • کۆیە 
  • کەلار 
  • هەڵەبجە 
  • سلێمانی
  • شەقڵاوە 
  • سۆران

گرنگترین زانکۆ (تایبەتەکان)ـی هەرێم کە بەشی کۆلێژی پەرستاری تێدا دەخوێنرێت

- زانكۆی كتاب لە كه‌ركووك
- زانکۆی تیشك (ئیشك) لە هه‌ولێر


سەرچاوەکان



22774 بینین