سوودەکانی زەیتی زەیتوون بۆ پێست 

له‌لایه‌ن: - سایە مستەفا - به‌روار: 2021-07-27-02:00:00 - کۆدی بابەت: 6059
سوودەکانی زەیتی زەیتوون بۆ پێست 

ناوه‌ڕۆك

زەیتی زیتون

زەیتی زەیتون (olive oil) لە بەری درەختی زەیتون دەردەھێنرێت، چەندین سوودی بۆ تەندروستی جەستە و قژ ھەیە، بە باشترین کەرەستە دادەنرێت کە لە بەرھەم و کەلوپەلی جوانکاریدا بەکاردەھێنرێت، پێست پاک و شێدار دەکاتەوە بەھۆی بوونی دژە ئۆکسید لە پێکھاتەکەیدا، کە پێست دەپارێزێت و بە تەندروستی و جوانی دەیھێڵێتەوە، ھەروەھا بەھۆی سوودە تەندروستییەکانی و تامە تایبەتەکەی لە دروستکردنی خواردنی جۆراوجۆر و زەڵاتەدا بەکاردەھێنرێت.

سوودەکانی زەیتی زەیتون بۆ پێست 

١- شێدار کردنەوەی پێست، بەھۆی بوونی ڤیتامین E و دژە ئۆکسید لە پێکھاتەکەیدا.

٢- باشتر کردنی تەندروستی پێست، و چارەسەری ھەوکردنە جیاوازەکانی پێست، بەھۆی بوونی ڤیتامین E.

٣- پارستن لە شێرپەنجەی پێست.

٤- لابردنی ماکیاج، باشترین زەیتە بۆ لابردنی ماکیاج بە شێوەیەکی سروشتی، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی خاوەن پێستێکی ھەستیارن.

٥- دژی نیشانەکانی بەساڵاچوون، و ڕێگری دەکات لە چرچ بوونی پێست

٦- لابردنی سەرە ڕەشەکان و زیپکەی پێست.

٧- چارەسەر کردن و نوێ کردنەوەی  شانەکانی پێست، بەھۆی بوونی ڤیتامین E لە پێکھاتەکەیدا.

٨- پاککردنەوەی پێست.

٩- تەقشیر کردنی پێست.

سوودە تەندروستییەکانی زەیتی زەیوتن 

١- کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، بەھۆی بوونی تاکە چەوری ناتێر لە پێکھاتەیدا، پێویستە ڕۆژانە دوو کەوچکی گەورەی لێ بوخرێتەوە.

٢- کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

٣- کەمکردنەوەی کێشی جەستە.

٤- چارەسەرکردنی پەستانی خوێن.

٥- چارەسەرکردنی شەکری خوێن، و کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بەم نەخۆشییە.

٦- چارەسەرکردنی کۆلیسترۆڵ.

٧- باشترکردنی تەندروستی نینۆکەکان.

٨- پاراستن لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی زەھایمەر.

٩- پتەوکردنی ئێسکەکان.

١٠- کەمکردنەوەی خەمۆکی.

١١- چارەسەرکردنی قەبزی.

١٢- لەناوبردنی بەردی گورچیلە.

١٣- لابردنی مۆمی نێو گوێیەکان.

١٤- ڕێگریکردن لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ.

١٥- یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئازار.

١٦- تەقشیرکردن و شێدارکردنەوەی لێو بە شێوەیەکی سروشتی.

١٧- چارەسەرکردنی قڵیشی پێیەکان.

سوودەکانی زەیتی زەیوتن بۆ قژ

١- پاراستنی تەندروستی قژ.
٢- زیادکردنی چڕی قژ.
٣- لەناوبردنی ئەسپێ.
٤- لەناوبردنی کڕێش.
٥- کەمکردنەوە چرچی قژ.
٦- بریقەدانەوەیەکی تایبەت بە قژ دەبەخشێت.
٧- کەمکردنەوەی بەڵەکە لە سەردا.

چەند گیراوەیەکی سروشتی زەیتی زەیتون بۆ پێست

زەیتی زەیتون و ھەنگوین

بۆ تەقشیر کردن و باشترکردنی تەندروستی پێست بەکاردەھێنرێت.

پێکھاتەکان:

١- دوو کەوچکی گەورە لە زەیتی زەیتون.
٢- سێ کوپ ماست.
٣- چارەکە کوپێک لە ھەنگوین.

ڕێگەی ئامادەکردن:

١- پێکھاتەکان بە باشی تێکەڵ دەکرێت، تا دەبێتە گیراوەیەکی چڕ.
٢- گیراوەکە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لەسەر ڕوخسار دادەنرێت، پاشان بە ئاوی شلەتێن دەشۆردرێت.
٣- گیراوەکە لە ھەفتەیەکدا یەکجار بەکاردەھێنرێت.

زەیتی زەیتون و لیمۆ

ئەم گیراوەیە بۆ ڕێگریکردن لە چرچ بوونی پێست بەکاردەھێنرێت.

پێکھاتەکان:

١- دوو کەوچکی گەورە لە زەیتی زەیتون.
٢- کەوچکێکی گەورە لە ئاوی لیمۆ.
٣- کەمێک لە خوێی دەریا.

ڕێگەی ئامادەکردن:

١- ڕوخسار بە چەند دڵۆپەیەک لە زەیتی زەیتون مەساجی بۆ دەکرێت.
٢- زەیتی زەیتون لەگەڵ خوێی دەریا تێکەڵ دەکرێت بۆ تەقشیر کردنی پێست، پاشان ئاوی لیمۆی تێدەکرێت.
٣- گیراوەکە لەسەر شوێنە وشکەکانی ڕوخسار دادەنرێت.

زەیتی زەیتون و زەردەچەوە

بۆ شێدارکردنەوەی پێست بەکاردەھێنرێت.

پێکھاتەکان:

١- کەوچکێکی گەورە لە زەیتی زەیتون.
٢- نیو کەوچکی بچوک لە بۆدرەی زەردەچەوە.
٣- دوو کەوچکی گەورە لە ماست.

ڕێگەی ئامادەکردن:

١- پێکھاتەکان بە باشی تێکەڵ دەکرێت، و بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک لەسەر ڕوخسار دادەنرێت، پاشان بە ئاو دەشۆردرێت.

٢- گیراوەکە دوو جار لە ھەفتەیەکدا بەکاردەھێنرێت.

زەیتی زەیتون و زیتی گەرچەک

بەکاردەھێنرێن بۆ شێدارکردنەوەی پێست و کەمکردنەوەی نیشانەکانی بەساڵاچوون.

پێکھاتەکان:

١- کەوچکێکی گەورە لە زەیتی زەیتون.
٢- کەوچکێکی گەورە لە زەیتی گەرچەک.
٣- چەند دڵۆپێک لە زەیتی لاڤندەر یان زەیتی درەختی چا.

ڕێگەی ئامادەکردن:

١- پێکھاتەکان تێکەڵ دەکرێت، پاشان گیراوەکە لەسەر ڕوخسار دادەنرێت و بە ھێواشی بە شێوەی بازنەیی ماساجی بۆ دەکرێت بۆ ماوەیی ٢-٣ خولەک، پاشان ١٠ خولەک بە ڕوخسارەوە دەھێڵدرێتەوە.

٢- ماسکەکە بە پارچە قوماشێکی تەڕ بە ئاوی شێدار لادەبرێت.

٣- گیراوەکە  سێ یان چوار جار لە ھەفتەیەکدا بەکاردەھێنرێت.

زەیتی زەیتون و سرکە

ئەم گیراوەیە بۆ پاککردنەوەی پێست بەکاردەھێنرێت.

پێکھاتەکان:

١- نیو کوپ لە زەیتی زەیتون.
٢- چارەکە کوپێک لە سرکە.
٣- چارەکە کوپێک لە ئاو.

ڕێگەی ئامادەکردن:

١- پێکھاتەکان دەکرێتە بوتڵێکەوە و تێکەڵ دەکرێت.

٢- کەمێک لە گیراوەکە دەخرێتە سەر ڕوخسار و بە شێوەی بازنەیی مەساجی بۆ دەکرێت، بۆ ماوەی یەک شەو بە ڕوخسارەوە دەھێڵدرێتەوە تا ڕۆژی دواتر.

زەیتی زەیتون و شەکر

ئەم گیراوەیە بۆ تەقشیر کردنی پێست بەکاردەھێنرێت.

پێکھاتەکان:

١- کەوچکێکی گەورە لە زەیتی زەیتون.
٢- نیو کەوچکی بچووک لە شەکر.

ڕێگەی ئامادەکردن:

پێکھاتەکان بە باشی تێکەڵ دەکرێن، و لەسەر ڕوخسار دادەنرێت بۆ تەقشیر کردن و پاشان بە ئاو دەشۆردرێت.

زەیتی زەیتون و زەردێنەی ھێلەکە

ئەم گیراوەیە بۆ شێدارکردنەوەی پێستی وشک بەکاردەھێنرێت.

پێکھاتەکان:

١- نیو کەوچکی گەورە لە زەیتی زەیتون.
٢- زەردێنەی ھێلەکە.
٣- کەوچێکی گەورە لە ئارد.

ڕێگەی ئامادەکردن:

پێکھاتەکان بە باشی تێکەڵ دەکرێن، و گیراوەکە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لەسەر ڕوخسار دەھێڵدرێتەوە، پاشان دەشۆردرێت.

زەیتی زەیتون

بەکاردەھێنرێت بۆ پاککردنەوەی پێست.

پێکھاتەکان:

کەمێک لە زەیتی زەیتون.

ڕێگەی ئامادەکردن:

١- ڕوخسار بە ئاوی شلەتێن دەشۆردرێت بۆ کردنەوەی کونیلەکانی پێست.

٢- کەمێک لە زەیتی زەیتون دەخرێتە سەر دەستت، و مەساج بۆ ھەموو ڕوخسار دەکرێت بۆ ماوەی ٣٠ چرکە.

٣- ڕوخسار بە ئاوی شێدار دەشۆردرێت، پاشان بە باشی وشک دەکرێتەوە.

زەیتی زەیتون و سۆدە

ئەم گیراوەیە بۆ تەقشیر کردنی پێست بەکاردەھێنرێت.

پێکھاتەکان:

١- کەوچکێکی گەورە لە زەیتی زەیتون.
٢- کەوچکێکی گەورە لە سۆدە.

ڕێگەی ئامادەکردن:

١- پێکھاتەکان بە باشی تێکەڵ دەکرێت، و بە سەری پەنجە بە ڕوخساردا دەھێنرێت بۆ ماوەی ٣ بۆ ٤ خولەک.

٢- ماسکەکە بە قوماشێکی تەڕ لادەبرێت.


سەرچاوەکان



4815 بینین