هۆکارەکانی خوێنبەربوونی تۆڕەی چاو 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-30-15:19:00 - کۆدی بابەت: 6108
هۆکارەکانی خوێنبەربوونی تۆڕەی چاو 

ناوه‌ڕۆك

تۆڕەی چاو 

تۆڕەی چاو پێکهاتووە لەملیۆنەها خانەی هەستیار بە ڕووناکی و خانەی دەماریی کە توانای وەرگرتنی زانیارییە بیناییەکان و ناردنیان بۆ مێشک پێ دەبەخشێت تاکوو مرۆڤ بتوانێت شتەکان ببینێت، ڕەنگە تۆڕە توشی چەندین نەخۆشی ببێت کە زۆرجار دەبنە هۆی دروستبوونی کێشە لە بیناییدا، چارەسەری ئەم نەخۆشییانەش لە ڕێگەی چەندین ڕێگای جیاوازەوە دەبێت، بۆ نمونە لیزەر و چاندنی تۆڕەی دەستکرد، هەڵبژاردنیشیان بەپێی نەخۆشیی تۆڕەکە و هۆکارەکەی دەبێت. 

هۆکارەکانی خوێنبەربوونی تۆڕەی چاو

خوێنبەربوونی تۆڕەی چاو خوێنبەربوونی لوولە خوێنەکانی ناو چاوە، ڕەنگە نەخۆش هەست بە هیچ نیشانەیەک نەکات، بەڵام ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی بینایی بە شێوەیەکی لەناکاو یان بە شێوەی پلە بە پلە، لە گرنگترین هۆکارەکانیش: 

- هەندێک حالەتی نەخۆشی: وەکوو شەکرە، بە جۆرێک بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەبێتە هۆی تێکچوونی لوولە خوێنە بچووکەکانی تۆڕەی چاو، کە دەبێتە هۆی تێکچوونی تۆڕەی شەکرەیی کە ئەمەش دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی تۆڕەی چاو، لەو حاڵەتی نەخۆشییانەی تر کە دەبنە هۆی خوینبەربوونی تۆڕەی چاو بریتین لە بەرزە پەستانی خوێن و کەمخوێنی

- هەبوونی کێشە لە چاودا: وەکوو ماسولکە شیبوونەوەی پەیوەست بە تەمەن، کە توشی ئەو کەسانە دەبێت کە تەمەنیان سەروو ٦٠ ساڵە و هۆکاری سەرەکیشە بۆ لەدەستدانی بیناییان، چارەسەریش لە رێگەی دەرمان و لیزەرەوە دەبێت کە ئامانجیان رێگرییە لە تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە نەک چارەسەربوونی.

- ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانێکی گەورەی پەستانی هەوا: ڕوودادەت لە کاتی شاخڕەوی یان خۆ نقومکردن لە ئاودا، کە دەبێتە هۆی کەمی ئۆکسجین و زیادبوون لینجی خوێن کە ئەمەش پەستانی سەر لوولە خوێنەکان زیاد دەکات و خوێنبەربوون ڕوودەدات.

- بەرکەوتنێکی توندی سەر: کە دەکرێت هۆکارەکەی ڕووداوی هاتوچۆ بێت. 

ئەو نەخۆشییانەی تر کە تووشی تۆڕە دەبن

دەکرێت تۆڕەی چاو توشی چەندین نەخۆشی جیاواز ببێت کە دەکرێت لەناکاو یان پلە بە پلە بێت، هەندێکیان دەبنە هۆی زیان گەیاندنێکی هەمیشەیی و هەندێکیان خۆیان چاکدەبن بێ بەکارهێنانی چارەسەریش، تێکچوونەکانی تۆڕەی چاو دەکرێت هۆکاری سەرەکییان نەخۆشی بێت.

تێکچوونی تۆڕەی شەکرەیی

لە ڕاستیدا بۆ ڕوودانی ئەم نەخۆشییە پێویستی بەوەیە چەند ساڵێک شەکرەی جۆری یەک یان دووی هەبێت، ڕەنگە نیشانەکانی تاکوو قۆناغە درەنگەکانی دەرنەکەوێت بۆیە ئامۆژگاری نەخۆشانی شەکرە دەکرێت بە سەردانیکردنی پزیشکی چاو ساڵانە کە دەکرێت چارەسەر دەست پێ بکات بەبێ کاریگەربوونی چاو، لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەش: ناڕوونی بینین و قورسی خوێندنەوە، بینینی پەڵە لە دەوری ڕووناکی و لەدەستدانی لەناکاوی بینایی لە یەکێک یان هەردوو چاودا، بۆ ڕێگری لەم نەخۆشییەش یان کۆنترۆڵ کردنی پێویستی کۆنترۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن بکرێت. 

تێکچوونی تۆڕە لە منداڵانی ساوا

ڕوودەدات لە منداڵانی تازە لەدایکبوو یان ئەو منداڵانەی کێشیان لە کێشی ئاسایی کەمترە چونکە لوولە خوێنەکانی تۆڕەیان بە شێوەیەکی ئاسایی گەشەی نەکردووە، ڕەنگە لە قۆناغەکانی سەرەتایدا هیچ نیشانەیەکی نەبێت، بەڵام لە قۆناغە درەنگەکاندا ڕەنگە ببێتە هۆی نابینایی، بۆ ڕێگری لەم تێکچوونەش ئامۆژگاری دەکرێت بە پێشخستنی گرنگیپێدانی پزیشکی پێش لە لەدایکبوون و پارێزگاری لە ئاستی ئۆکسجینی ئاسایی پاش لەدایکبوون. 


سەرچاوەکان



686 بینین