کۆنیشانەی باڕت

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-31-19:29:00 - کۆدی بابەت: 6124
کۆنیشانەی باڕت

ناوه‌ڕۆك

کۆنیشانەی باڕت چییە؟

کۆنیشانەی باڕت یان بارس حاڵەتێکی نەخۆشییە کە توشی نێر دەبێت، کە دەبێتە هۆی گەورەبوون و لاوازبوونی ماسولکەکانی دڵ و پێی دەوترێت فراوانبوونە تێکچوونی ماسولکەکانی دڵ، کە دڵ توانای پاڵنانی خوێنی کەم دەکات و لە هەندێک جێیەکانی دڵدا ڕیشاڵی نەرم جێی ڕیشاڵی ماسولکە دەگرێتەوە، پێشی دەوترێت بەڕیشاڵبوونی دیواری ناوەوەی خوێنبەر.

کۆنیشانەی باڕت دەردەکەوێت لە کاتی لەدایکبوون و مانگەکانی سەرەتای ژیان، کە ڕەنگە ببێتە هۆی پەککەوتنی ماسولکەکانی دڵ و لاوازی ئەو ماسولکانەی بەکاردێن بۆ جوڵە کە پێشیان دەوترێت پەیکەرەماسولکە، کۆنیشانەی باڕت بەوە جیا دەکرێتەوە کە دەبێتە هۆی هەوکردنی بەردەوام بەهۆی کەمیی خڕۆکە سپییەکانی خوێنەوە، کە هۆکارە بۆ باڵا کورتی و ڕووبەڕووبوونەوەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان لەلایەن جەستەوە قورس دەکات، کە مەترسی توشبوون بە هەوکردنی بەردەوام زیاد دەکات، نیشانەکانی ئەم حالەتەش هەر لە منداڵییەوە دەردەکەوێت بە دواکەوتنی  توانا جوڵەییەکان وەکوو ڕێکردن و گامۆڵکێ، هەروەها هەستکردن بە هیلاکیەکی زۆر.

زۆرجار قەبارەی توشبووانی ئەم کۆنیشانەیە کەمترە لە کەسانی ئاسایی، گەشەکردنیشیان بە درێژایی ژیانیان هێواشە، لە تەمەنی پێگەیشتنیشدا کەم گەشەیی دەردەکەوێت بە تەواوەتی، بەڵام بە گشتی پیاوانی توشبوو بە نەخۆشییەکە کورتە باڵا دەبن و چەند نیشانەیەکی جیاکەرەوەیان هەیە لە دەموچاویاندا، وەکوو دەرپەڕینی دوو ڕوومەتەکە، بەڵام زیرەکییان ئاساییە، وێڕای ئەوەی کە دەکرێت توشی قورسی ببن لە توانا بیرکارییەکان یان چارەسەری مەتەڵەکان، هەروەها پەیوەندیی هەیە بە زیادبوونی ئاستی هەندێک ترشی ئەندامی لە میز و خوێندا، وەکوو ترشی گلۆتینی سێ مەسیلی. 

نیشانەکانی کۆنیشانەی باڕت

لەگەڵ ئەوەی کۆنیشانەی باڕت پەیوەندی هەیە بە زۆرینەی کۆئەندامەکانی لەشەوە بەڵام بە سێ تایبەتمەندی سەرەکییەوە بەستراوە، ئەوانیش: تێکچوونی ماسولکەکانی دڵ، کە دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی ماسولکە و فراوانبوونی و ڕیشاڵەکان نەرم دەبن، کە ئەمەش کورتبوونەوەی ماسولکە بۆ پاڵپێوەنانی خوێن قورس دەکات، هەروەها کەمبوونەوەی ئاستی خڕۆکە سپییەکانی خوێن، هەروەها دواکەوتنی گەشە و لاوازی پەیکەرەماسولکە کە هۆکارە بۆ قورسبوونی ڕاهێنانی وەرزشی و خێراتر ماندووبوون.

لە گرنگترین نیشانەکانی دەرکەوتوو لەسەر کەسانی توشبوو بە نەخۆشییەکانی دڵ بریتین لە ناڕێکی لێدانەکانی دڵ، پەککەوتنی ماسولکەکانی دڵ، درەنگ بەدەستهێنانی توانا جوڵەییەکان و لاوازی ماسولکەکان و سکچوونی درێژخایەن و بەردەوام، ماندووبوون لە چالاکییە ئاساییەکان، قورسی فێربوون و کێشەی خۆراک خواردن لە قۆناغی منداڵیدا و قورسی ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەی پێویستیان بە توانای  بینایی هەیە و وەستانی گەشە و کورتەباڵایی و دواکەوتنی پێگەیشتن و هەوکردنی بەردەوام، وێڕای نیشانە زۆر دیارەکانت دەموچاو وەکوو گوێ و ڕوومەتی دەرپەڕیو و چاوی بە قوڵداچوو.

دەستنیشانکردنی کۆنیشانەی باڕت

بەزۆری دەستنیشانکردنی کۆنیشانەی باڕت پاش ماوەیەکی کەم لە لەدایکبوونی منداڵی نێر دەبێت بەهۆی پەیوەندیی نەخۆشییەکە بە کڕۆمۆسۆمی X، ئەویش لە کاتی ئەنجامدانی پشکنینی گشتی منداڵەکە بۆ هەڵسەنگاندنی تەندروستی گشتی منداڵەکە، کە حاڵەتەکانی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن دەردەکەوێت، هەروەها کەمی هەندێک جۆری خڕۆکە سوورەکانی خوێن و هەندێک تایبەتمەندی فیزیایی پەیوەست بەم کۆنیشانەیەوە، هەروەها کەسانی توشبوو بەم کۆنیشانەیە ئاستی ترشی مەسیل گلۆتینیکیان بەرزە لە میز و خوێندا، بەڵام ئاستی ئەم ترشە پەیوەست نییە بە توندی نەخۆشییەکەوە، کە لە هەندێک حاڵەتدا نیشانەکانی نەخۆشییەکە زۆر قورسە بەڵام ئاستی ترشەکە ئاساییە. 

چارەسەری کۆنیشانەی بارت

تاکوو ئێستا هیچ چارەسەرێک بۆ کۆنیشانەی بارت بەردەست نییە، بەڵام ئەوەی بەردەستە چارەسەری نیشانەکانە، بۆیە منداڵانی توشبوو پێویستیان بە تیمێکی پزیشکی تایبەتمەند هەیە بۆ چارەسەری حاڵەتەکەیان، بۆنموونە پسپۆڕی خوێن گرنگی بە تەندروستی دڵ و لوولەکانی خوێن دەدات کە ئەوە گرنگترین شتە کە دەتوانێت بیکات و ئەویش بەهۆی ئەوەی لێکەوتەکانی زۆر مەترسیدارن و ڕەنگە کوژەر بن، هەروەها ڕەنگە پێویستیان بە پسپۆڕێکی خوێن و بەرگری هەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی هەندێک نیشانە کە دەکرێت مەترسیاداربن، بەڵام حاڵەتەکانی دڵی پەیوەست بەم نەخۆشییەوە ڕەنگە کۆتایی بێت و پێویستی بە چارەسەر نەبێت پاش قۆناغی پێگەیشتن.

دەکرێت خۆپارێزی لە لێکەوتەکانی کەمبوونەوەی خڕۆکە سپییەکان بکرێت وەکوو هەوکردنی بەردەوام، ئەویش بە پێدانی دژە زیندەییەکان کە هەندێک جار وەکوو خۆپارێزی دەدرێن، کە ڕەنگە هەوکردنە بەکتریاییەکان ببنە هۆی ژەهراویبوون، هەروەها مردنی کەسانی توشبوو بەم کۆنیشانەیە.

سەبارەت بە کێشەکانی جوڵە و بێتوانایی جەستەیی بەهۆی لاوازی ماسولکەکانەوە دەکرێت کەرەستەکانی یارمەتیدەری جوڵە بەکاربهێنرێت، وێڕای یارمەتی پسپۆڕی چارەسەری سروشتی و کردەیی منداڵان، لەکاتی چوونە قوتابخانەش دەکرێت یارمەتی بدرێت بە بەشداریپێکردنی فێرکردنی تایبەت ئەگەر توشی قورسی فێربوون دەبووەوە، هەروەها ڕەنگە توشی ڕکابەری کۆمەڵایەتی بێت بەهۆی توانای سنورداری لە بەشداریکردنی لە چالاکییە جەستەییەکان و چالاکییە کۆمەڵایەتیەکان.

بەزۆری چارەسەرەکانی تر بۆ یارمەتی چارەسەری نیشانەکانی کەسەکە دەبێت لە قۆناغی منداڵی و پێگەیشتن کە یارمەتیدەرە بە شێوەیەکی گشتی لە خۆلادان لە نیشانەکان، بەڵام چارەسەری حاڵەتەکە ناکات، جێی بیرهێنانەوەیە کە کۆنیشانەی بارت نیوەتەمەنی کەسەکە کەم دەکاتەوە بەهۆی لێکەوتە بەرگری و دڵییەکانی لە منداڵیدا و لەگەڵ ئەوەشدا لە نێوان توشبووانەی کۆنیشانەی بارت ئەو کەسانەی تێدایە کە گەیشتوون بە تەمەنی پێگەیشتن و زۆربەیان ژیاون تاکوو گەیشتوون بە نیوەتەمەنیان.


سەرچاوەکان



1086 بینین