سوودەکانی سیر بۆ قژ 

له‌لایه‌ن: - سایە مستەفا - به‌روار: 2021-08-01-18:10:00 - کۆدی بابەت: 6129
سوودەکانی سیر بۆ قژ 

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

سیر بە ڕووەکێکی گیایی دادەنرێت، و لە ھەموو ھەرێمەکانی جیھاندا دەچێنرێت، و لە بنەڕەتدا ڕەگێکە لە ژێر زەویدا دەڕوێت، و لە چەند ڕەگێکی پێکەوە لکاو یان جیا پێکھاتوون، بۆنێکی تیژی ھەیە. 

سیر چەندین سوودی تەندروستی ھەیە، و تەندروستی دڵ و مێشک باشتر دەکات و بۆ جوانی قژ و پێست، دەکرێت سوود لە سیر وەربگیرێت بۆ چەندین گیراوەی جوانی جیاواز، و ھێشتنەوەی قژ بە وشکی.

سوودەکانی سیر بۆ قژ چییە؟ 

سیر قژ جوانتر دەکات و شێوەی باشتر دەکات، ئەم چەند خاڵەی خوارەوە ھەندێک لەو سوودانەی سیرن بۆ قژ:

١- چارەسەری وەرینی قژ دەکات.
٢- کار دەکات بۆ درێژکردنەوە و چڕکردنی قژ.
٣- چارەسەری کڕێشی سەر دەکات.
٤- ھێشتنەوەی بریقەدانەوەی قژ.
٥- چارەسەری خورانی سەر و پاککردنەوەی پێستی سەر لە ژەھر دەکات.
٦- پاککردنەوەی سەر لە مێروو وەک ئەسپێ.
٧- بەھێزکردنی ڕەگی قژ.
٨- چارسەر کردنی وشکبوونی سەرتاڵەکانی قژە.
٩- چارسەر کردنی سووڕی خوێن لە سەردا.

سوودەکانی سیر بۆ قژی وشک

چەندین چارەسەری قژ کە پڕن لە سیر و زەیتی سیر لە بازاڕەكاندا ھەیە.

١- دەتوانیت مەڵھەمی سیری تایبەت بە خۆت دروست بەکەیت بە بەکارھێنانی کەرەستەی نێو چێشتخانەکەت.

٢- یارمەتیدەرە لە نەھێشتنی سەرتاڵە وشکەکان و قژی وشک. 

سوودەکانی سیر بۆ قژی تەنک 

سیر دەوڵەمەندە بە پێکھاتەی خۆراکی، وەک ڤیتامین B6 و  C و مەنگەنیز و سیلینیۆم  ھەموویان یارمەتی باشترکردنی گەشەی قژ دەدەن.

١- گرنگی بە سیر دەدرێت لەبەر تایبەتمەندییە دژە میکرۆبی

ەکەی، بە واتایەکی دیکە دەتوانێت ئەو بەکتریا و میکرۆبانە لەناو بەرێت کە ڕێگری لە گەشەی قژ دەکەن.

٢- سیر بەسوودە بۆ پاراستنی تەندروستی پێستی سەر، لەڕێی ڕێگری کردن لە داخرانی ڕەگی قژ.

٣- سیر کاریگەرە لە ڕێگری کردن لە وەرینی قژ.

٤- لێکۆڵینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەنجامدراوە، دەریخستووە جەلی سیر یارمەتیدەرە لە دووبارە گەشەکردنەوەی قژ لە حاڵەتی نەخۆشی دەردە ڕێوی پەڵە پەڵەیی.

سوودەکانی سیر بۆ قژی چەور

دەکرێت قژی ڕەساسی وەک خەونێکی ناخۆش بێت بۆ زۆربەی کەسەکان، کە بە ھۆی ماندویی و پیسبوونی ژینگە و خووی خراپی خواردن و کەمی پێکھاتەی خۆراکی و ڤیتامینات، لەم ڕۆژانەشدا تەنانەت گەنجانیش قژی ڕەساسیان ھەیە، بەم حاڵەتە دەوترێت پیربوونی پێشوەختە و دەبێتە ھۆی شەرمەزاری لەو کەسانەی تەمەنێکی کەمیان ھەیە، گەر دەتەوێت قژت بە بەرھەمەکانی نێو بازاڕ ڕەنگ نەکەیت ئەوە سیر تاقیبکەرەوە.

١- سیر بریقەدانەوە و ڕەنگێکی سروشتی دەبەخشێت بە تاڵەكانی قژ، و پیربوون دوادەخات.

٢- یارمەتیدەرە لە باشتر کردنی ڕەنگی قژی سپی.  

سوودەکانی سیر بۆ ڕیش 

سیر ماددەیەکی تێدایە بەناوی ئەلسین، تایبەتمەندییەکی بەھێزی ھەیە لە دژە ئۆکسید و دژە ھەوکردن، و دەکرێت گەشەی ڕیش زیاد بکات.

١- سیر چارەسەرە بۆ وەرینی ڕیش.
٢- سیر چارەسەری ناڕێکی ھۆرمۆنات دەکات.


سەرچاوەکان



1283 بینین