ڕووداوی توتلینگنی هێڵی ئاسمانی سویسری ١٩٣٤

له‌لایه‌ن: - هەژیر هیوا - به‌روار: 2021-08-04-14:14:00 - کۆدی بابەت: 6169
ڕووداوی توتلینگنی هێڵی ئاسمانی سویسری ١٩٣٤

ناوه‌ڕۆك

ڕووداوی توتلینگنی هێڵی ئاسمانی سویسری ١٩٣٤

لە ٢٧ ی مانگی تەمووزی ساڵی ١٩٣٤، فرۆکەی نەفەرهەڵگری (کورتیس ئەی تی ٣٢ سی کۆندۆری ٢) بە ئینگلیزی  (Swissair Curtiss AT-32C Condor II) تێکشکا لە نزیکی توتلینگن لە ئەڵمانیا، کاتێک بەناو هەورەبروسکەیەکدا تێپەڕی، لەم ڕووداوەدا کۆی سەرنشینەکانی فڕۆکەکە کە ١٢ کەس بوون، سەرجەمیان مردن.

ئەوە خراپترین ڕووداوی تێکشکاندنی فڕۆکە بوو لە ساڵی ١٩٣٤، وە یەکەم ڕووداوی تێکشکاندنی فڕۆکەبوو لە هێڵی ئاسمانی سویسری لەو کاتەوەی کە دامەزرابوو لە ساڵی ١٩٣١ دا.

فڕۆکەکە و سەرنشینەکانی

ئەو فڕۆکەیەی تووشی ڕووداوەکە بوو بە سی ئێچ ١٧٠ (CH-170) تۆمارکرابوو کە لە جۆری کورتس ئەی تی ٣٢سی کۆندۆری ٢ بوو، کە یەکێک بوو لە جۆرەکانی  ستاندارد تی ٣٢ "هێڵێکی ئەمریکییە"، هەروەها ئەم جۆرەیان بە تایبەت بۆ کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی سویسری درووستکرابوو کە تاکە بەکارهێنەریبوون. سی ئێچ ١٧٠ خرابوویە خزمەتەوە لە ٢٨ ی ئازاری ساڵی ١٩٣٤ وە، لە کاتی ڕووداوەکەدا تەنها ٤ مانگبوو کە بەکاردەهێنرا، بە شێوەیەک دیزاینکرابوو کە جێگای ١٥ نەفەر دەبووەوە.

کارمەندی خزمەتگوزاری فڕۆکەکە نێڵی دینەر کە ناسراویشە بە "فریشتەی ئاسمانەکان" وەک یەکەمین خانمی خزمەتکار و میوانداری فڕۆکە ناسراوە لە ئەوروپادا کە لە ١ ی ئایاری ١٩٣٤ وە کاری بۆ هێڵی ئاسمانی سویسری دەکرد، دوو ئەندامەکەی تری دەستەی فڕۆکەکە پێکهاتبوون لە ئارمن میولێمەتەر کە فڕۆکەوان بوو، وە هانس داشینگەر کە وەرگری لەرەلەری ڕادیۆیی بوو، لەم ڕووداوە کوشندەیەدا ٩ سەرنشینی تریشی تێدابوو کە بوونە قوربانی.

ڕێڕەوی گەشت

فڕۆکەکە دەستی بە جوڵەکرد لە زیورخەوە بۆ بەرلین، لەگەڵ دووجار وەستان لە شتوشتگارت و لایپزیگ، فڕۆکەکە لە بەرزی ٣٠٠٠ مەترەوە دەفڕی و ماوەیەکی کەم دوای تێپەڕینی بەسەر سنووری (سویسرا - ئەڵمانیا) دا، دووچاری هەورەبروسکەیەک بووەوە و کاتێک فڕی بەناویدا هەستیان بە پەستانێکی زۆر کرد لەسەر فڕۆکەکە، کە سەرئەنجام باڵی ڕاستی تێکشکا و کەوتە ناو یەکێک لە دارستانەکانی نزیکی توتلینگن دواتریش گڕی گرت و تەقییەوە.

لێکۆڵینەوە

لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخست کە لەرەلەری باڵی فڕۆکەکە هۆکار بووە بۆ پەستانێکی تێکشکێنەر، لەگەڵ ئەوەشدا بارودۆخی ناهەمواری کەشوهەوا هەلومەرجی سەر باڵەکانی خراپتر کردووە.

لێکۆڵەرە ئەڵمانییەکان ئەو ڕاستییەیان دەرخست کە یەکێک لە تێکشکاندنەکان لە باڵەکان و پێکهاتەی ناو بزوێنەرەکە ڕوویداوە بەهۆی خراپی کەرەستەکان و کێشەی لەرەی بزوێنەرەکە، لەکاتێکدا دووەم هۆکاری تێکشکاندنەکە بەهۆی هێزی زۆری هەورەبروسکەکەوە بووە کە پەستانێکی بەرزی دروستکردووە لە هەوادا و بووەتە هۆی تێکشکانی فڕۆکەکە.


سەرچاوەکان



771 بینین