بەشی کیمیای ژیانی کلینیکی

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2021-08-08-17:36:00 - کۆدی بابەت: 6221
بەشی کیمیای ژیانی کلینیکی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کیمیای ژیانی یاخود زیندەزانی Biochemistry سەر بە کۆلێژی زانستە تەندروستییەکانە، بایەخ بە خوێندنی پێکهاتەی کیمیایی و کار و جۆری بەشەکانی خانە لە زیندەوەران بە گشتی و مرۆڤ بە تایبەتی دەدات.
ئەم بەشە زۆر پەیوەستە بە زانستی زیندەزانی بەتایبەتی بابەتەکانی بۆماوە و کردارە زیندەکانی لەش کە  پەیوەستیان دەکات بە کیمیاوە.

ئەوەی ئەم بەشە لە کۆلێژی زانستی کیمیا و زیندەزانی و مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی جیادەکاتەوە، نازناوی پزیشکی و پسپۆڕییەکەیەتی، بەشی کیمیای کلینیکی پزیشکی ناونیشانی یاریدەدەری توێژەری پێدەبەخشرێت، پسپۆڕیەکەی شیکردنەوەی نموونە نەخۆشییەکان و بەشە کیمیاییەکانی نێو تاقیگەیە.

ئەم پسپۆڕییە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دیاریکرن و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان. 

قۆناغەکانی خوێندن

ماوەی خوێندن لەم بەشە بۆ ماوەی چوار ساڵە، خوێندن بە زمانی ئینگلیزییە، وانەکانی ئەم بەشە بە گشتی پەیوەستە بەزیندەزانی و کیمیاوە، لە قۆناغەکانی سەرەتادا وانەکان گشتین، دواتر لە قۆناغەکانی دواتر وانە پسپۆڕییەکان بە چڕی دەخوێندرێت، وانە کردارەکییەکان لە تاقیگەی نەخۆشخانەکان جێبەجێ دەکەن.
لە نێوان هەردوو زانکۆی کۆیە و هەولێری پزیشکی گواستنەوە هەیە، هەروەها خوێندنی پاڕالێڵ بەردەستە لەم بەشە.
خوێندکار لە دوای تەواوکردنی ماوەی خوێندن دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و پسپۆڕی وەردەگرێت لە شیکردنەوەی نەخۆشیەکان، پاشان دەتوانێت خوێندنی پلەی باڵا (ماجستێر و دکتۆرا) بەدەستبهێنێت، 
کە دواتر وەکوو ئەکادیمی دادەمەزرێن لە کۆلێژ و زانکۆکان.

مەرج و تایبەتمەندی خوێندکارانی ئەم بەشە

- لێهاتوویی لە وانە زانستییەکان بە تایبەت زیندەزانی و کیمیا.
- بەتوانا لە زمانی ئینگلیزی چونکە خوێندنی ئەم بەشە بە زمانی ئینگلیزییە، بڕێکی زۆر لە زاراوەی ئینگلیزی تێدایە.
- ئارەزوومەندیی و بوونی خولیا و حەزێك بۆ ئەم بەشە.
- توانای مامەڵەکردنی هەبێت لەگەڵ کۆمەڵێك ئامێری ورد و پێویست بۆ کارەکەی.
- نەرمونیان و لەسەرخۆ بێت، و توانای مامەڵەکردنی هەبێت لەگەڵ نەخۆش لە هەموو بارودۆخێکدا.
- توانای ئامادەکردنی ڕاپۆرتی زانستی هەبێت لەسەر نەخۆشییەکان، بە بەکارهێنانی زانست و تەکنەلۆژیای سەردەم.
- توانای تێگەیشتن و شیکارکردنی باش و فراوان بێت.
- توانای کارکردنی بە کۆمەڵی هەبێت.

بوارەکانی کارکردن

بوارەکانی کارکردنی ئەم بەشە بە پێی پسپۆڕییەکەی زیاتر پەیوەستە بە کەرتی تەندروستییەوە و بە تایبەتر بە تاقیگە پزیشکییەکان.

دەکرێت لە کەرتی تایبەت و حکومی کاربکەیت، تا ڕادەیەکی باش داهاتێکی بەرزی هەیە، نموونەی بوارەکانی کارکردن: 

- تاقیگەکان: دەرچووی ئەم بەشە دەتوانێت لە تاقیگەکان دەستبەکار، وەکوو سەرۆکی تاقیگە، بۆی هەیە سەربەخۆ تاقیگەی تایبەت دانێت
- دەرچووی ئەم بەشە دەتوانێت لە کۆمپانیاکانی دروستکردن و چاودێریکردنی دەرمان کاربکات.
- دەرچووی ئەم بەشە دەتوانێت وەکوو بەڕێوبەر یان یارمەتیدەرە یاخود توێژەر لە زانکۆ و سەنتەری توێژینەوەکانی پەیوەست بە بوارەکانی وەکوو زانستی کیمیای ژیانی دەستبەکار بێت.

گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت

  • هەولێری پزیشکی 
  • کۆیە 


سەرچاوەکان



5456 بینین