کەی کاریگەری حەبی ڕێگر لە دووگیانی دەست پێدەکات؟

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-14-13:10:00 - کۆدی بابەت: 6296
کەی کاریگەری حەبی ڕێگر لە دووگیانی دەست پێدەکات؟

ناوه‌ڕۆك

حەبی ڕێگر لە دووگیانی

حەبی ڕێگر لە دووگیانی یەکێکە لەو دەرمانانەی هۆڕمۆن لەخۆ دەگرێت، لە دەرمانە سەلامەتەکانە و بە نرخی مام ناوەند بەردەستە، هەروەها کاریگەرن گەر لە کاتی خۆیدا بخورێن، گرنگتر لەوەی بزانرێت کاریگەرییەکەی چەنێکە و تا چەند کارایە ئەوەیە کە بە شێوەی دروست بەکاربهێنرێن. 

کەی کاریگەرییان دەست پێ دەکات؟

حەبە تێکەڵەکان

حەبە تێکەڵەکان Combination pills بەو حەبانە دەوترێت کە هەردوو هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و پڕۆجسترۆن لەخۆ دەگرن، کە کاردەکات بۆ ڕێگری لە هێلکەدانان و دواتریش ڕێگری لە دووگیانی، هەروەها جێی ئاماژەیە کە کاریگەرییەکەی دەگۆڕێت بە گۆڕانی کات و حاڵەتی تەندروستی ئافرەتەکە، بۆیە پێویستە زۆر ئاگاداربن و ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت پێش دەستکردن بە بەکارهێنانی بۆ دڵنیابوونەوە لە کاتی کاریگەرییەکەی کە پێویستە بۆ ڕێگری لە دووگیانی، گۆڕانی کاریگەرییەکەشی بەپێی کاتەکەی بەم شێوەیە دەبێت:

  • ئەگەر لە ماوەی ٥ ڕۆژ لە دەستپێکردنی سوڕی مانگانەوە بخورێت، ئەوە هەر لەگەڵ وەرگرتنیدا چالاک دەبێت.
  • ئەگەر لە هەر کاتێکی تردا دەست بکرێت بە بەکارهێنانی ئەوە تا ٧ ڕۆژ دوای وەرگرتنی چالاک نابێت.
  • ئەگەر پاش منداڵبوون بخورێت، جێی ئاماژەیە گەر لە ڕۆژی ٢١ پاش منداڵبوون بخورێت ڕاستەوخۆ چالاک دەبێت.
  • ئەگەر پاش لەدەستدانی منداڵ بخورێت، ئەوە کاریگەرییەکەی یەکجار دەست پێدەکات گەر لەماوەی ٥ ڕۆژدا دەست بە بەکارهێنانی بکات.
  • ئەگەر لە جگە لەو حاڵەتانەی باسکران بخورێت، ئەوە پاش ٧ ڕۆژ چالاک دەبێت.

گرنگە ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت بەر لە بەکارهێنانی چونکە کاتی سوڕی مانگانە کاریگەری دەکاتە سەر کارایی و کاریگەری حەبەکە لەسەر جەستە.

حەبی تەنها پڕۆجیستین 

جۆری دووەمی حەبی ڕێگر لە دووگیانییە، کە بە ڕەچەتەی پزیشک نەبێت نادرێت، لە گرنگترین سوودەکانی ئەوەیە کە باشترین هەڵبژاردەیە بۆ ئەو ئافرەتانەی خۆیان لە ئیسترۆجین لادەبەن، کاریگەرییەکەشی بەپێی کاتەکەی بەم جۆرە دەبێت:

  • ئەگەر لە ڕۆژی ١-٥ لە سوڕی مانگانە بدرێت، ڕاستەوخۆ چالاک دەبێت.
  • ئەگەر لە دوای ڕۆژی پێنجەمی سوڕی مانگانە بخورێت یان گەر سوڕی مانگانە کورت بێت، پاش دوو ڕۆژ کاریگەرییەکەی دەستپێدەکات.
  • لە حاڵەتی بڕیاردان بۆ خواردنی پاش منداڵبوون، ئەوە گەر لە ڕۆژی ٢١ پاش منداڵبوون بخورێت ڕاستەوخۆ چالاک دەبێت.
  • لە ئەگەری لەدەستدانی منداڵ، گەر لەماوەی ٥ ڕۆژدا بخورێت ڕاستەوخۆ دەستدەکات بە کارکردن.
  • ئەگەر سکەکەی لەدەست دابێت و لەماوەی ٥ ڕۆژدا نەخورابێت، ئەوە لە هەر کاتێکی تردا وەربگیرێت پێویستی بە ٢ ڕۆژە بۆ چالاک بوون.

پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت بەر لە بەکارهێنانی حەبی تەنها پڕۆجیستین Mini pills، ئەویش بۆ گرەنتی کردنی ئەنجامدانی ئەرکی پێویست بە ڕێکخستنی لەگەڵ کاتی خواردنی حەبەکە.

کۆمەڵێ ئامۆژگاری سەبارەت بە دەستکردن بە بەکارهێنانی حەبی رێگر لە دووگیانی

حەبی تێکەڵ

کە بە چەندین شێوەی جیاواز هەیە، پاکەتی ٢١ ڕۆژی و پاکەتی ٢٨ ڕۆژی، ڕێگاکانی بەکارهێنانیشیان:

- لە حاڵەتی بەکارهێنانی پاکەتی ٢١ حەبی: پێویست دەکات هەموو ڕۆژێک لە هەمان کاتدا حەبێک بخوات بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ، بۆ ماوەی ٧ ڕۆژیش دەوەستن لە بەکارهێنان.

- لە حاڵەتی بەکارهێنانی ٢٨ حەبی: هەموو ڕۆژێک لە هەمان کاتدا حەبێک وەردەگیرێت، جێی ئاماژەیە کە ئەم حەبە لای ئافرەتان بەکارهێنانی خۆشترە چونکە ڕادێن بە ڕۆژانە خواردنی یەک حەبی دووگیان نەبوون.

حەبی تەنها پڕۆجیستین

جێی باسە کە ئەم حەبە بە جۆرێک ئیش دەکات کە ژمارەی سوڕی مانگانەکان دەگۆڕێت، کە بە بڕێکی کەم پڕۆجیستین دەدرێت، لە هەر پاکەتێکیشدا ٢٨ دەنک بوونی هەیە، شێوازی بەکارهێنانیشی:

- پێویستە ڕۆژانە یەک حەب بخورێت لە هەمان کاتدا بەبێ پچڕان، بەبێ فەوتاندنی هیچ حەبێک، تەنانەت گەر سوڕی ماگانەی ئافرەتە ڕێکخراویش نەبێت. 
- پێویستە ئافرەتەکە حەبەکە بەکاربهێنێت تەنانەت گەر جووتبوونیشی ئەنجام نەدا، لەکاتی خۆیشیدا وەربگیرێت.

تێبینی: بەگۆڕانی شێوازی بەکارهێنانی، شێوازی کارکردنی حەبەکان دەگۆڕێت، هەروەها گرنگە بزانرێت کە ئەوەی کاریگەرییەکەی دیاری دەکات بەکارهێنانێتی بە شێوەیەکی دروست. 


سەرچاوەکان



1593 بینین