هەندێک ڕەفتاری کەسانی ناسەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-14-22:59:00 - کۆدی بابەت: 6302
هەندێک ڕەفتاری کەسانی ناسەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

ئەو ڕەفتارانەی کە کەسێکی ناسەرکەوتوو دەیکات

ترس لە گۆڕانکاری

گۆڕانکاری ئەو شتەیە کە دەبێت لە ژیاندا بیکەیت، سەرکەوتن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە هۆکارەکەی گۆڕانکارییە لە ژیاندا، کەسانی ناسەرکەوتوو هەوڵدەدەن هەموو شتەکان بە جێگیری بهێڵنەوە و هەرگیز گۆڕانکاری نەکەن لەبەر ترس لەوەی کە دووچاری ئاستەنگ نەبنەوە و بێخەم بن، کە لە ئەنجامیشدا هیچ فێرنابن و ناسەرکەوتوو دەبن.

تاوانبارکردنی کەسانی دیکە

کاتێک ڕووداوێکی خراپ یان هەڵە ڕوودەدات پێویست دەکات کە بەرپرسیارێتی ئەوە هەڵبگریت، کاتێک شکست دەهێنیت دەست مەکە بە تاوانبارکردنی کەسانی دیکە و سەرەتا هەڵەکانی خۆت ببینە، کاتێک بەردەوام دەبیت لەم کارەت و هەوڵ نادەیت بۆ گۆڕینی خۆت دوای هەڵەکان کەسێکی ناسەرکەوتوو و چەق بەستووت لێ دروست دەبێت.

دیاری نەکردنی ئامانج

کەسانی ناسەرکەوتوو هەروا لەگەڵ ژیاندا دەڕۆن و هیچ ئامانجێکیان نییە و دەڵێن بزانین ژیان چی پێیە بۆمان، بۆ ئەوەی نەبیتە کەسێکی ناسەرکەوتوو پێویست دەکات ئامانجی خۆتت هەبێت و هەوڵی بۆ بدەیت.

کەمتەرخەمی

کەسانی ناسەرکەوتوو کاری ئەمڕۆ دەخەنە سبەینێ و هەرگیز هەوڵنادەن زوو کارەکانیان بکەن و بەردەوام دوادەکەون.

نرخ نەزانین

کەسانی ناسەرکەوتوو هیچ دەستخۆشییەک ناکەن و نرخی یارمەتی کەسانی دیکە نازانن، زۆر جار زۆرینەی سەرکەوتنەکانت لە ژیاندا بە هۆی یارمەتی کەسانی چواردەورتەوەیە، پێویسته هەمیشە نرخیان بزانیت و سوپاسیان بکەیت.

وەستان و فێرنەبوون

ئەو ڕۆژەی کە کەسێک دەوەستێت لە فێربوون ئەو ڕۆژەیە کە داهاتووی خۆی خراپ دەکات، پێویستە مرۆڤ بەردەوام لە هەوڵی فێربووندا بێت و هەرچەند زیاتر بزانیت و زیاتر کاربکەیت، زیاتر باش دەبیت و سەرکەوتووتر دەبیت، ئەو کەسەی وادەزانێت کە هەموو شتێک فێربووە و دەزانێت و نایەوێت فێربێت دەریدەخات کە کەسێکی ناسەرکەوتووە.

چاوەڕوانی پاداشت

کەسانی ناسەرکەوتوو لە بەرامبەر هەر کارێکدا چاوەڕێی پاداشتێکن، یاخود هیچ کارێک بە خۆڕای ئەنجام نادەن و بۆ هەموو کارەکانی ژیانیان مامەڵە دەکەن، ئەمە ڕێگایەکی باش نییە بۆ ژیان.

زوو توڕەبوون

کەسانی ناسەرکەوتوو هەمیشە تووڕەن و پەستانی دەروونیان لەسەرە، لە جێی ئەوەی کە هەوڵی چارەسەری کێشەیەک بدەن توڕە دەبن و گلەیی دەکەن، کەسانی سەرکەوتوو بە گشتی کەسانێکی خۆشحاڵ و هێمنن.

شاردنەوەی زانیاری

کەسانی ناسەرکەوتوو ئەو زانیاریانەی کە دەیزانن دەیشارنەوە و لەگەڵ کەسانی دیکەدا باسی ناکەن، هەوڵ نادەن کە هاوبەشی بکەن بە کارەکانی ڕۆژانەیان و هەموو شتەکان تەنها بۆ خۆیان هەڵدەگرن بەمەش نە زانیارییان پێ دەگات و نە زانیاری دەبەخشن بۆیە هیچ بەرەوپێش چوونێک نابینن لە ژیانیاندا.

زۆر قسەکردن

زۆر قسە مەکە دەربارەی هەموو ئەو کارانەی کە دەبێت بیکەیت، تاکوو بە تەواوی بڕیاری لەسەر نەدەیت، تا کاتێک دڵنیا نیت لەو شتەی دەتەوێت بیکەیت و تەنها گوومانێکە لەگەڵ خەڵکیدا باسی مەکە و بهێڵە یەکلای ببێتەوە.

هاوڕێیەتی کەسی نەگونجاو

ئەگەر دەتەوێت سەرکەوتووبیت دەبێت هاوڕێیەتی کەسانی سەرکەوتوو بکەیت، هاوڕێ زۆر گرنکە و بە تەواوی کاریگەری دەخاتە سەر کارەکانی ڕۆژانەت.

تێڕوانینی نەرێنی

کەسانی ناسەرکەوتوو هەمیشە نەرێنیانە بیردەکەنەوە و گلەیی دەکەن لە ژیان و هیچ شتێک خۆشحاڵیان ناکات بەمەش هەمیشە بەرەو دواوە دێن.

گوێ پێنەدان

گوێ نەدان بە خەڵکی و خۆبەگەورە زانی کێشەیەکی دیکەی ئەم کەسانەیە و مامەڵەیان لەگەڵ کەسانی دیکەدا باش نییە، گرنگی بدەن بەو کەسانی کە خۆشتان دەوێن و کاتیان بۆ دابنێن تاکوو سەرکەوتووبن.

تەمەڵی

جیاوازی هەیە لە نێوان ماندوویەتی و تەمەڵی، کەسی ماندوو دوای هەموو کارەکانی ئیتر پێویستی بە پشووە و توانای نامێنێت، بەڵام کەسی تەمەڵ هیچ کارێک ناکات و بەمەش وردە وردە دوادەکەوێت لە کارەکانی ڕۆژانەی و سەرکەوتن بە دەست ناهێنێت لە ژیانیدا.

سەرنج خستنە سەر بابەتی هەڵە

هەمیشە بیر لەوە بکەوە کە ئایا ئەم بابەتە پێویست دەکات ئەوەندە گرنگی پێ بدەم و سەرنجی بخەمە سەر، بزانە کە سەرنج خستە سەر کاری ناپێویست کات کوشتنە و دواخستنتە لە ژیان.


سەرچاوەکان



893 بینین