گەمارۆکارانی کوڕێکی جوولەکە لە وارشۆ (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-16-13:57:00 - کۆدی بابەت: 6324
گەمارۆکارانی کوڕێکی جوولەکە لە وارشۆ (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە گەمارۆکارانی کوڕێکی جوولەکە لە وارشۆ
ناوی وێنە بە فەرمی Jewish Boy Surrenders In Warsaw
ڕیزبەندی پازدەیەم
جۆر جەنگ، کارەسات، مافی مرۆڤ
مێژوو ١٩٤٣
وێنەگر Franz Konrad

گەمارۆکارانی کوڕێکی جوولەکە لە وارشۆ

یەکێک لە وێنەکانی مێژوو کە بۆ هەمیشە دەبێتە شایەتحاڵی ڕووداوێکی مێژوویی و چەند ساڵە، وێنەی کوڕێکی جوولەکە لەنێو ٥٠٠ هەزار جوولەکە لە گێتۆی جوولەکەکان لە وارشۆی پۆڵەندا، گێتۆی جوولەکەکانیش گەڕەکێک بوو کە برسێتی و نەهامەتی و ناڕەحەتی ئەوانی تێدا کۆکرابوویەوە لەلایەن ئەڵمانییەکانەوە، ئەڵمانییەکان لە هاوینی ١٩٤٢ ڕۆژانە ٥٠٠٠ جوولەکەیان کۆدەکردەوە و ڕەوانەی سەربازگەکانیان دەکردن، دوای ماوەیەک جوولەکەکان بەرەیەکی بەرگرییان دروستکرد بۆ پارێزگاری لەوانەی مابوونەوە کە هەزاران کەس بوون، سەرۆکەکەی کە ناوی مۆردخای ئەنیلیڤیچ بوو نووسیویەتی: "خۆمانمان بینییەوە کۆمەڵێک جوولەکەی ژێرزەوی بووین کە چارەنووسمان کارەساتبار بوو".

لە ١٩/٤/١٩٤٣ دوای هاتنی سوپای نازی بۆ بردنی ئەو جولەکانەی کە مابوونەوە بۆ سەربازگە و کوشتارگەکان چەکدارەکانی جوولەکە بەرگریان کرد و بەهۆی ئەوەشەوە نازییەکان بە تانک و چەکی قورسەوە تەواوی ناوچەکەیان لەناوبرد و زۆرێکیان کوشت، دواتریش لە ١٦/٥/١٩٤٣ شۆڕشەکە کۆتایی پێهات، زیاتر لە ٥٦ هەزار کەس کە مابوونەوە دوورخرانەوە و کوژران و سوتێنران.

ژەنەڕاڵ یۆرگن سترووپ بەهۆی ئەو سەرکوتکاری و کارانەی دژی جوولەکەکان کردبووی لە گێتۆی جوولەکەکان ڕاپۆرتێکی ٧٥ لیستیی ئامادەکرد کە تەواوی زانیارییەکانی تێدابوو دەربارەی ئەوەی چی ڕوویداوە لەوێ و هەموو زانیارییەکانیش خاوەنی وێنە بوون، یەکێک لەو وێنانەش وێنەی منداڵێکە کە دەستەکانی بەرزکردۆتەوە و گەمارۆدراوە، خودی ڕاپۆرتەکە بووە بەڵگە بۆ سەر ژەنەڕاڵ و لە ساڵی ١٩٥١ لە نزیکی گەڕەکی جوولەکەکان لەسێدارەدرا.

وێنەی ئەو منداڵەی کە هەرگیز کەس نەیزانی کێیە، بووە دەنگی ٦ ملیۆن جوولەکەی کوژراو و قوربانی هۆڵۆکۆستی جەنگی نازییەکان


سەرچاوەکان



601 بینین