شەوی سەری ساڵ (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2021-08-18-15:19:00 - کۆدی بابەت: 6346
شەوی سەری ساڵ (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە شەوی سەری ساڵ
ناوی وێنە بە فەرمی  Nuit de noil
ڕیزبەندی سی و نۆیەمین
جۆر مێژوویی، کۆمەڵایەتی
مێژوو ١٩٦٣
وێنەگر Malick Sidibe

شەوی سەری ساڵ

وێنەگری خەڵکی وڵاتی مالی (وڵاتێکە لە خۆرئاوای ئەفریقا) مالیک سیدیبێ بە درێژایی ژیانی بە دوای ڕەسەنی بنچەکەیەوە بووە، سەرەتا شوانی کردووە، پاشان دەستی کردووە بە فێربوونی دروستکردنی خشڵ، وێنەکێشان و وێنەگرتن، دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٦٠ یاسا داگیرکارییەکانی فەڕەنسا لە ئەفریقا کۆتایی پێهات، مالیک وێنەی ئەو گۆڕانکارییە ورد و کاریگەرانەی دەگرت کە جێگای خۆیان دەگرت لەناو خەڵکی گەلەکەیدا، نازناوی چاوی باماکۆی وەرگرت (باماکۆ پایتەختی مالیە)، مالیک هەزاران وێنەی گرت و وەک ڕۆژنامەیەک وابوو بۆ دەرخەری ئەو ساتە مێژووییەی کە خۆشییەکی زۆر پایتەختی گرتبوو، وەک بەڵگەنامەییەک بۆ ساتێکی مێژووی.

(هەمووان کۆتا ستایلی پاریسیان وەرگرتبوو)، مالیک تێبینی ئەوەی کرد کە گەنجەکانی شارەکەی جلی بریقەداریان لەبەردەکرد و یەکتریان لە ئامێزدەگرت لە شوێنی گشتیدا وەک ئەوەی جیهانێک لە ئامێزبگرن بەبێ کەلەپچە و بەندکردن، لە ئێوارەی پێش سەری ساڵی ١٩٦٣، مالیک ڕێی کەوت لە دوو خۆشەویست لە یانەیەکی شەوانەدا، کە لە چاوی یەکتریدا نقوم بووبوون، چونکە مالیک بە بەهرەی تێبینی کردن بەناوبانگ بوو، ئەمە وای لێکرد کە وێنەی ئەو هۆگرییە هێمن و تێکەڵبوونەی ئەو دوو خۆشەویستە بگرێت کە بە شێوەیەکی هێندە جوان سەمایان دەکرد وەک بڵێی تەنها خۆیان بن لە زەوییەکی بەتاڵدا، لەبارەی ئەو ساتانەوە وتویەتی (ئێمە دەچووینە سەردەمێکی نوێوە و خەڵکی دەیانویست سەمابکەن) هەروەها وتویەتی (مۆسیقا خۆراکی بە ڕۆحمان دەدا، لەناکاو کوڕە لاوەکان دەیانویست لە کچە لاوەکان نزیک ببنەوە، لەناو باسکیاندا یەکتر لە ئامێز بگرن، پێشتر ئەو شتانە ڕێگە پێنەدراو بوون، بۆیە هەمووان دەیانویست وێنەیان بگیرێت کاتێک لە نزیکەوە سەما دەکەن).


سەرچاوەکان



624 بینین