شەممەی خوێناوی (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-18-16:12:00 - کۆدی بابەت: 6349
شەممەی خوێناوی (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە شەممەی خوێناوی
ناوی وێنە بە فەرمی Bloody Saturday
ڕیزبەندی شانزەیەم
جۆر مێژوویی، مافی مرۆڤ، جەنگ، کارەسات
مێژوو ١٩٣٧
وێنەگر H.s. Wong

شەممەی خوێناوی

شەممەی خوێناوی ناوی وێنەیەکی ڕەش و سپی کۆنە، کە لە مانگی ئەیلوول و تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٣٧ بڵاوبوویەوە و بە ماوەیەکی کەم زیاتر لە ١٣٤ ملیۆن کەس بینەری بوون، لە وێنەکەدا منداڵێک لە وێستگەی شەمەندەفەری باشووری شەنگەهای دەردەکەوێت کە دەگری، وێنەکەش چەند خولەکێک لەدوای بۆمبارانی ناوچەکە گیراوە، ئەم وێنەیە بووە یەکێک لە بەڵگە قێزەونەکان دژی ژاپۆنییەکان کە لە هاوینی ساڵی ١٩٣٧ هێرشیان کردە سەر شەنگەهای و لە ماوەی جەنگی چین زۆرێک لە خەڵکی سڤیلیان کوشت و سووتاند و لەناوبرد، وێنەکە لەلایەن ئێچ ئێس وانگ یان وانگ شیۆتینگەوە لە ڕۆژی شەممە، لە ٢٨/٨/١٩٣٧ گیراوە.

وێنەگر منداڵەکەی نەدەناسی، تەنیا ئەوەی دەزانی کە دایکی منداڵەکە لەو دەوروبەرە بەهۆی بۆمبارانەوە کۆچی دوایی کردووە، دواتریش منداڵەکەیان ناونا پینگ می، ئەم وێنەیەی پینگ یەکێکە لە بەناوبانگترین وێنەکانی مێژووی جەنگ و یەکێک لە گرنگترین پەڕاوە هەواڵییەکانی دەیەی ١٩٣٠ بوو.


سەرچاوەکان



869 بینین